بلشصر پادشاه ضیافت عظیمی برای هزارنفر از امرای خود برپا داشت و در حضورآن هزار نفر شراب نوشید. | ۱ 1 |
بێلشەسری پاشا خوانێکی گەورەی بۆ هەزار گەورە پیاوەکەی سازکرد و شەرابی لەگەڵیان خواردەوە. |
بلشصر در کیف شراب امر فرمود که ظروف طلا و نقره را که جدش نبوکدنصر از هیکل اورشلیم برده بودبیاورند تا پادشاه و امرایش و زوجهها ومتعه هایش از آنها بنوشند. | ۲ 2 |
لەو کاتەی کە بێلشەسر شەرابەکەی دەنۆشی فەرمانی دا ئەو قاپوقاچاغە زێڕ و زیوە بهێنن کە نەبوخودنەسری باوکی لەو پەرستگایەی لە ئۆرشەلیمە دەریهێنابوون، بۆ ئەوەی پاشا و گەورە پیاو و ژن و کەنیزەکانی پێی بخۆنەوە. |
آنگاه ظروف طلا راکه از هیکل خانه خدا که در اورشلیم است گرفته شده بود آوردند و پادشاه و امرایش و زوجهها ومتعه هایش از آنها نوشیدند. | ۳ 3 |
ئینجا ئەو قاپوقاچاغە زێڕەیان هێنا کە لە پەرستگای ماڵی خودا لە ئۆرشەلیمەوە دەرهێنرابوو، پاشا و گەورە پیاو و ژن و کەنیزەکانی پێیان خواردەوە. |
شراب مینوشیدندو خدایان طلا و نقره و برنج و آهن و چوب وسنگ را تسبیح میخواندند. | ۴ 4 |
شەرابیان دەخواردەوە و ستایشی خوداوەندە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و بەردینەکانیان دەکرد. |
در همان ساعت انگشتهای دست انسانی بیرون آمد و در برابر شمعدان بر گچ دیوار قصرپادشاه نوشت و پادشاه کف دست را که مینوشت دید. | ۵ 5 |
لەناکاو پەنجەکانی دەستێکی مرۆڤانە دەرکەوت و لەسەر گەچی دیوارەکەی کۆشکی پاشا لەتەنیشت چرادانەکە دەستی بە نووسین کرد، پاشاش تەماشای دەستەکەی کرد کە دەینووسی. |
آنگاه هیئت پادشاه متغیر شد و فکرهایش او را مضطرب ساخت و بندهای کمرش سست شده، زانوهایش بهم میخورد. | ۶ 6 |
ئینجا ڕەنگی پاشا پەڕی و بیرکردنەوەکانی تۆقاندیان و قاچەکانی هێزیان لێ برا و ئەژنۆکانی کەوتنە لەرزین. |
پادشاه به آوازبلند صدا زد که جادوگران و کلدانیان و منجمان رااحضار نمایند. پس پادشاه حکیمان بابل راخطاب کرده، گفت: «هرکه این نوشته را بخواند وتفسیرش را برای من بیان نماید به ارغوان ملبس خواهد شد و طوق زرین بر گردنش (نهاده خواهدشد) و حاکم سوم در مملکت خواهد بود.» | ۷ 7 |
پاشا بە دەنگی بەرز هاواری کرد کە ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوەکان بهێننە ژوورەوە. پاشا بەم دانایانەی بابلی گوت: «هەر پیاوێک ئەو نووسینە بخوێنێتەوە و بۆم لێکبداتەوە، ئەوا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دەکرێت، ملوانکەی زێڕیش لە ملی دەکرێت و لە پاشایەتییەکەدا دەبێتە سێیەم دەسەڵاتدار.» |
آنگاه جمیع حکمای پادشاه داخل شدند امانتوانستند نوشته را بخوانند یا تفسیرش را برای پادشاه بیان نمایند. | ۸ 8 |
ئینجا هەموو داناکانی پاشا چوونە ژوورەوە، بەڵام نەیانتوانی نووسینەکە بخوێننەوە و بۆ پاشا لێکی بدەنەوە. |
پس بلشصر پادشاه، بسیارمضطرب شد و هیئتش در او متغیر گردید و امرایش مضطرب شدند. | ۹ 9 |
لەبەر ئەوە بێلشەسر زۆر ترسا و ڕەنگی گۆڕا و گەورە پیاوەکانیش شڵەژان. |
اما ملکه بهسبب سخنان پادشاه و امرایش به مهمانخانه درآمد وملکه متکلم شده، گفت: «ای پادشاه تا به ابد زنده باش! فکرهایت تو را مضطرب نسازد و هیئت تومتغیر نشود. | ۱۰ 10 |
بەڵام شاژنی دایک لەبەر دەنگی پاشا و گەورە پیاوانی چووە هۆڵی خوانەکە، شاژن بە پاشای گوت: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی! با بیرکردنەوەکانت نەتترسێنن و ڕەنگت نەگۆڕێت! |
شخصی در مملکت تو هست که روح خدایان قدوس دارد و در ایام پدرت روشنایی و فطانت و حکمت مثل حکمت خدایان دراو پیدا شد و پدرت نبوکدنصر پادشاه یعنی پدر توای پادشاه او را رئیس مجوسیان وجادوگران و کلدانیان و منجمان ساخت. | ۱۱ 11 |
لە پاشایەتییەکەتدا پیاوێک هەیە ڕۆحی خودا پیرۆزەکانی تێدایە، لە سەردەمی باوکت ڕووناکبیری و زیرەکی و داناییەکی وەک دانایی خوداوەندەکانی تێدا بەدی کراوە. نەبوخودنەسری پاشای باوکت کردی بە گەورەی جادووگەر و ئەفسونگەر و ئەستێرەناس و فاڵگرەوەکان. |
چونکه روح فاضل و معرفت و فطانت و تعبیرخوابها و حل معماها و گشودن عقدهها در این دانیال که پادشاه او را به بلطشصر مسمی نمودیافت شد. پس حال دانیال طلبیده شود و تفسیر رابیان خواهد نمود.» | ۱۲ 12 |
ئەو پیاوە دانیالە، کە پاشا ناوی لێناوە بێلتەشەسر، کە ڕۆحێکی تەواو و زانین و زیرەکی و لێکدانەوەی خەون و هەڵهێنانی مەتەڵ و چارەسەرکردنی گیروگرفتی تێدا بینراوە. با ئێستا دانیال بانگ بکرێت و لێکی بداتەوە.» |
آنگاه دانیال را به حضور پادشاه آوردند وپادشاه دانیال را خطاب کرده، فرمود: «آیا توهمان دانیال از اسیران یهود هستی که پدرم پادشاه از یهودا آورد؟ | ۱۳ 13 |
ئینجا دانیال هێنرایە بەردەم پاشا، پاشاش پێی گوت: «ئایا تۆ ئەو دانیالەی کە لە نەوە ڕاپێچکراوەکانی یەهودایت، ئەوەی پاشای باوکم لە یەهوداوە هێنای؟ |
و درباره تو شنیدهام که روح خدایان در تو است و روشنایی و فطانت وحکمت فاضل در تو پیدا شده است. | ۱۴ 14 |
بیستوومە کە ڕۆحی خوداوەندەکان و ڕووناکبیری و زیرەکی و دانایی تەواوت تێدایە. |
و الان حکیمان و منجمان را به حضور من آوردند تا این نوشته را بخوانند و تفسیرش را برای من بیان کننداما نتوانستند تفسیر کلام را بیان کنند. | ۱۵ 15 |
ئێستاش دانا و ئەفسونگەرەکان بۆ بەردەمم هێنرانە ژوورەوە، بۆ ئەوەی ئەم نووسینە بخوێننەوە و پێم بڵێن مەبەستی چییە، بەڵام نەیانتوانی لێکی بدەنەوە. |
و من درباره تو شنیدهام که به نمودن تعبیرها و گشودن عقدهها قادر میباشی. پس اگر بتوانی الان نوشته را بخوانی و تفسیرش را برای من بیان کنی به ارغوان ملبس خواهی شد و طوق زرین بر گردنت (نهاده خواهد شد) و در مملکت حاکم سوم خواهی بود.» | ۱۶ 16 |
من بیستوومە کە تۆ دەتوانیت شت لێکبدەیتەوە و نهێنییە شاراوەکان ئاشکرا بکەیت. ئەگەر ئێستا توانیت ئەو نووسینە بخوێنیتەوە و بۆم لێکبدەیتەوە، ئەوا جلی ڕەنگ ئەرخەوانیت لەبەر دەکرێت و ملوانکەی زێڕیش لە ملت دەکرێت و لە پاشایەتییەکەدا دەبیتە سێیەم دەسەڵاتدار.» |
پس دانیال به حضور پادشاه جواب داد وگفت: «عطایای تو از آن تو باشد و انعام خود را به دیگری بده، لکن نوشته را برای پادشاه خواهم خواند و تفسیرش را برای او بیان خواهم نمود. | ۱۷ 17 |
دانیالیش وەڵامی پاشای دایەوە: «با دیارییەکانت بۆ خۆت بن و پاداشتەکانت بە کەسێکی دیکە بدە، بەڵام من نووسینەکە بۆ پاشا دەخوێنمەوە و بۆی لێکدەدەمەوە. |
اما توای پادشاه، خدای تعالی به پدرت نبوکدنصر سلطنت و عظمت و جلال و حشمت عطا فرمود. | ۱۸ 18 |
«ئەی پاشا، خودای هەرەبەرز پاشایەتی و گەورەیی و شکۆمەندی و هێزی دایە نەبوخودنەسری باوکت. |
و بهسبب عظمتی که به او داده بودجمیع قومها و امتها و زبانها از او لرزان و ترسان میبودند. هرکه را میخواست میکشت و هرکه را میخواست زنده نگاه میداشت و هرکه رامی خواست بلند مینمود و هرکه را میخواست پست میساخت. | ۱۹ 19 |
بەهۆی ئەو گەورەییەی کە پێیدا، هەموو گەلان و نەتەوەکان و خەڵکی هەموو زمانەکان لەبەردەمی دەتۆقین و دەلەرزین. ئەوەی ویستی کوشتی و ئەوەی ویستی بە زیندوویی هێشتییەوە و ئەوەی ویستی بەرزی کردەوە و ئەوەی ویستی نزمی کردەوە. |
لیکن چون دلش مغرور وروحش سخت گردیده، تکبر نمود آنگاه ازکرسی سلطنت خویش به زیر افکنده شد وحشمت او را از او گرفتند. | ۲۰ 20 |
بەڵام کاتێک دڵی بە فیز بوو و کەللە ڕەق بوو، لە تەختی پاشایەتی هێنرایە خوارەوە و شکۆیەکەی لێسەنرایەوە. |
و از میان بنی آدم رانده شده، دلش مثل دل حیوانات گردید ومسکنش با گورخران شده، او را مثل گاوان علف میخورانیدند و جسدش از شبنم آسمان ترمی شد تا فهمید که خدای تعالی بر ممالک آدمیان حکمرانی میکند و هرکه را میخواهد بر آن نصب مینماید. | ۲۱ 21 |
لەنێو خەڵکدا دەرکرا و مێشکی وەک مێشکی ئاژەڵی لێهات، لەگەڵ کەرەکێوی دەژیا و وەک گا گژوگیای دەخوارد، لەشی بە شەونمی ئاسمان تەڕبوو، هەتا دانی بەوەدا نا کە خودای هەرەبەرز دەسەڵاتی لەسەر پاشایەتی مرۆڤدا هەیە، دەیدات بەوەی خواستی خۆیەتی. |
و توای پسرش بلشصر! اگرچه این همه را دانستی لکن دل خود را متواضع ننمودی. | ۲۲ 22 |
«بەڵام تۆ ئەی بێلشەسری کوڕی، لەگەڵ ئەوەی هەموو ئەمەت زانی، خۆتت نزم نەکردووەتەوە. |
بلکه خویشتن را به ضد خداوندآسمانها بلند ساختی و ظروف خانه او را به حضور تو آوردند و تو و امرایت و زوجهها ومتعه هایت از آنها شراب نوشیدید و خدایان نقره و طلا و برنج و آهن و چوب و سنگ را که نمی بینند و نمی شنوند و (هیچ ) نمی دانند تسبیح خواندی، اما آن خدایی را که روانت در دست او وتمامی راههایت از او میباشد، تمجید ننمودی. | ۲۳ 23 |
بەڵکو خۆتت لە پەروەردگاری ئاسمان بە بەرزتر زانی، قاپوقاچاغەکانی پەرستگاکەی ئەویان هێنایە بەردەمت و تۆش خۆت و گەورە پیاوان و ژنەکانت و کەنیزەکانت تێیاندا شەرابتان خواردەوە. ستایشی بتە زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و بەردەکانت کرد، کە نابینن و تێناگەن و نازانن. بەڵام خودا ئەوەی هەناسەی تۆ و هەموو ڕێگاکانت بە دەستی ئەوە، ئەوت شکۆدار نەکرد. |
پس این کف دست از جانب او فرستاده شد واین نوشته مکتوب گردید. | ۲۴ 24 |
لەبەر ئەوە ئەو دەستە لەلای ئەوەوە نێردرا و ئەم نووسینەی نووسی. |
و این نوشتهای که مکتوب شده است این است: منامنا ثقیل و فرسین. | ۲۵ 25 |
«ئەمە ئەو نووسینەیە کە نووسراوە: مەنێ، مەنێ، تەقێل و پەرسین. |
و تفسیر کلام این است: منا؛ خدا سلطنت تو را شمرده و آن را به انتها رسانیده است. | ۲۶ 26 |
«ئەمەش لێکدانەوەی وشەکانە: |
ثقیل؛ درمیزان سنجیده شده و ناقص درآمدهای. | ۲۷ 27 |
تەقێل: بە تەرازووەکان کێشرایت و نەقوستان دەرچوویت. |
فرس؛ سلطنت تو تقسیم گشته و به مادیان و فارسیان بخشیده شده است.» | ۲۸ 28 |
پەرس: پاشایەتییەکەت دابەش کرا و درایە ماد و فارس.» |
آنگاه بلشصر امر فرمود تا دانیال را به ارغوان ملبس ساختند و طوق زرین بر گردنش (نهادند) و دربارهاش ندا کردند که در مملکت حاکم سوم میباشد. | ۲۹ 29 |
ئینجا بێلشەسر فەرمانی دا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دانیال بکەن و ملوانکەی زێڕیش لە ملی بکەن و جاڕبدەن کە لە پاشایەتییەکەدا بووە سێیەم دەسەڵاتدار. |
در همان شب بلشصرپادشاه کلدانیان کشته شد. | ۳۰ 30 |
هەر لەو شەوەدا بێلشەسری پاشای بابلییەکان کوژرا، |
و داریوش مادی در حالی که شصت و دوساله بود سلطنت را یافت. | ۳۱ 31 |
داریوشی ماد لە تەمەنی شەست و دوو ساڵیدا دەستی بەسەر پاشایەتییەکەدا گرت. |