و روز پنجم ماه چهارم سال سیام، چون من در میان اسیران نزد نهر خابور بودم، واقع شد که آسمان گشوده گردید و رویاهای خدارا دیدم. | ۱ 1 |
لە پێنجی مانگی چواری ساڵی سییەم، کاتێک من لەسەر نۆکەندی کەڤار لەنێو ڕاپێچکراوەکان بووم، ئاسمان کرایەوە و خودا چەند بینینێکی بۆ ئاشکرا کردم. |
در پنجم آن ماه که سال پنجم اسیری یهویاکین پادشاه بود، | ۲ 2 |
ئەمەش ساڵی پێنجەمی ڕاپێچکردنی یەهۆیاکینی پاشا بوو. لە پێنجی مانگدا، |
کلام یهوه بر حزقیال بن بوزی کاهن نزد نهر خابور در زمین کلدانیان نازل شد و دست خداوند در آنجا بر او بود. | ۳ 3 |
فەرمایشتی یەزدان بۆ حزقیێلی کاهین کوڕی بوزی هات، لە خاکی بابلییەکان لەسەر نۆکەندی کەڤار، لەوێش ڕۆحی یەزدان هاتە سەری. |
پس نگریستم و اینک باد شدیدی از طرف شمال برمی آید و ابر عظیمی و آتش جهنده ودرخشندگیای گرداگردش و از میانش یعنی ازمیان آتش، مثل منظر برنج تابان بود. | ۴ 4 |
جا تەماشام کرد بینیم ڕەشەبایەک لە باکوورەوە هات، هەورێکی گەورە کە ئاگرێکی تێدا بوو دەبریسکایەوە و لە دەوروبەری ڕووناکی دەدرەوشایەوە. لە چەقی ناوەڕاستی ئاگرەکەش وەک دیمەنی کانزایەکی ئاگراوی بوو. |
و از میانش شبیه چهار حیوان پدید آمد و نمایش ایشان این بود که شبیه انسان بودند. | ۵ 5 |
لە هەورەکەشدا شێوەی چوار گیانلەبەر هەبوو، ئەمەش دیمەنیان بوو، لە شێوەدا لە دیمەنی مرۆڤێک دەچوو، |
و هریک از آنها چهاررو داشت و هریک از آنها چهار بال داشت. | ۶ 6 |
بەڵام هەریەکە چوار ڕوخسار و چوار باڵی هەبوو. |
وپایهای آنها پایهای مستقیم و کف پای آنها مانندکف پای گوساله بود و مثل منظر برنج صیقلی درخشان بود. | ۷ 7 |
قاچەکانیان ڕێکوڕاست بوون و پێیەکانیان وەک پێی گوێرەکە وابوون، وەک بڕۆنزی لووسکراو دەبریقانەوە. |
و زیر بالهای آنها از چهار طرف آنها دستهای انسان بود و آن چهار رویها و بالهای خود را چنین داشتند. | ۸ 8 |
لە خوار باڵەکانیانەوە لە هەر چوار لاوە دەستی مرۆڤیان هەبوو. هەر چوار گیانلەبەرەکە ڕوخسار و باڵیان هەبوو، |
و بالهای آنها به یکدیگرپیوسته بود و چون میرفتند رو نمی تافتند، بلکه هریک به راه مستقیم میرفتند. | ۹ 9 |
باڵەکانیشیان هەریەکە و بەوەی تەنیشتیەوە لکابوو. لە کاتی ڕۆیشتندا هەریەکە ڕێک بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت و لای نەدەدا. |
و اما شباهت رویهای آنها (این بود که ) آنها روی انسان داشتندو آن چهار روی شیر بطرف راست داشتند و آن چهار روی گاو بطرف چپ داشتند و آن چهار روی عقاب داشتند. | ۱۰ 10 |
ڕوخساری هەر چواریان بەم شێوەیە بوو: لەپێشەوە ڕوخساری مرۆڤ، لەلای ڕاست ڕوخساری شێر، لەلای چەپ ڕوخساری گا، لە پشتەوەش ڕوخساری هەڵۆ، |
و رویها و بالهای آنها ازطرف بالا از یکدیگر جدا بود و دو بال هریک به همدیگر پیوسته و دو بال دیگر بدن آنها رامی پوشانید. | ۱۱ 11 |
ئەمە ڕوخساریان بوو. هەروەها باڵەکانیان بەرەو سەرەوە لێک کرابوونەوە، هەریەکە بە دوو باڵ بە گیانلەبەرەکەی دیکەوە لکابوو، بە دوو باڵەکەی دیکەش لەشی خۆیان دادەپۆشی. |
و هر یک از آنها به راه مستقیم میرفتند و به هر جایی که روح میرفت آنهامی رفتند و درحین رفتن رو نمی تافتند. | ۱۲ 12 |
هەریەکەیان بەرەو پێشەوە دەڕۆیشت، ڕۆحی خودا دەچووە هەر شوێنێک ئەوانیش دەچوون، لە ڕۆیشتنیش لایان نەدەدا. |
و اما شباهت این حیوانات (این بود که )صورت آنها مانند شعله های اخگرهای آتش افروخته شده، مثل صورت مشعلها بود. و آن آتش در میان آن حیوانات گردش میکرد ودرخشان میبود و از میان آتش برق میجهید. | ۱۳ 13 |
هەروەها دیمەنی گیانلەبەرەکان وەک پشکۆی ئاگری داگیرساو یان وەک چەند مەشخەڵێک بوون. ئاگر لەنێوان گیانلەبەرەکاندا هاتوچۆی دەکرد، ئاگرەکەش ڕەوشەن بوو، لە ئاگرەکەوە بروسکە دەردەچوو. |
و آن حیوانات مثل صورت برق میدویدند وبرمی گشتند. | ۱۴ 14 |
گیانلەبەرەکانیش وەک بروسکە دەهاتن و دەچوون. |
و چون آن حیوانات را ملاحظه میکردم، اینک یک چرخ به پهلوی آن حیوانات برای هر روی (هرکدام از) آن چهار بر زمین بود. | ۱۵ 15 |
تەماشای گیانلەبەرەکانم کرد کە هەریەکەیان چوار ڕووی هەبوو، لەلای هەر یەکێکیان چەرخێک هەبوو لەسەر زەوی. |
و صورت چرخها و صنعت آنها مثل منظرزبرجد بود و آن چهار یک شباهت داشتند. وصورت و صنعت آنها مثل چرخ در میان چرخ بود. | ۱۶ 16 |
دیمەن و پێکهاتنی چەرخەکان بەم جۆرە بوون: هەر چواریان یەک شێوەیان هەبوو، وەک زەبەرجەد دەبریسکانەوە، پێکهاتنیشیان وەک ئەوەی چەرخ لەناو چەرخدا بێت. |
و چون آنها میرفتند، بر چهار جانب خودمی رفتند و در حین رفتن به هیچ طرف میل نمی کردند. | ۱۷ 17 |
کاتێک کە دەڕۆیشتن، بە ئاراستەی هەر چوار لادا دەڕۆیشتن، چەرخەکان لە کاتی ڕۆیشتنی گیانلەبەرەکاندا لایان نەدەدا. |
و فلکه های آنها بلند و مهیب بود وفلکه های آن چهار از هر طرف از چشمها پر بود. | ۱۸ 18 |
هەروەها چێوەکانیان بەرز و ترسناک بوون، چێوەکانی هەر چواریان پڕ بوون لە چاو لە هەر چواردەوریاندا. |
و چون آن حیوانات میرفتند، چرخها درپهلوی آنها میرفت و چون آن حیوانات از زمین بلند میشدند، چرخها بلند میشد. | ۱۹ 19 |
کە گیانلەبەرەکان دەڕۆیشتن، چەرخەکان لەتەنیشتیانەوە دەڕۆیشتن. کاتێک گیانلەبەرەکان لەسەر زەوی بەرز دەبوونەوە، چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە. |
و هر جایی که روح میرفت آنها میرفتند، به هر جا که روح سیر میکرد و چرخها پیش روی آنها بلندمی شد، زیرا که روح حیوانات در چرخها بود. | ۲۰ 20 |
بۆ هەرکوێ ڕۆحی خودا دەڕۆیشت ئەوانیش دەچوون، چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە، چونکە ڕۆحی گیانلەبەرەکان لە چەرخەکاندا بوو. |
و چون آنها میرفتند، اینها میرفت و چون آنها میایستادند، اینها میایستاد. و چون آنها اززمین بلند میشدند، چرخها پیش روی آنها اززمین بلند میشد، زیرا روح حیوانات در چرخهابود. | ۲۱ 21 |
کە گیانلەبەرەکان دەجوڵانەوە، چەرخەکانیش دەجوڵانەوە، کە گیانلەبەرەکان دەوەستان ئەوانیش دەوەستان، کە گیانلەبەرەکان لەسەر زەوی بەرز دەبوونەوە چەرخەکانیش لەگەڵیاندا بەرز دەبوونەوە، چونکە ڕۆحی گیانلەبەرەکان لە چەرخەکاندا بوو. |
و شباهت فلکی که بالای سر حیوانات بودمثل منظر بلور مهیب بود و بالای سر آنها پهن شده بود. | ۲۲ 22 |
لە سەرەوە بەسەر سەری گیانلەبەرەکانەوە شێوەی بۆشاییەک خۆی کێشا بووەوە، وەک دیمەنی بلوور دەبریسکایەوە و ترسناک بوو. |
و بالهای آنها زیر فلک بسوی یکدیگر مستقیم بود و دو بال هریک از این طرف میپوشانید و دو بال هر یک از آن طرف بدنهای آنها را میپوشانید. | ۲۳ 23 |
لەژێر بۆشاییەکە باڵەکانیان بەرەو یەکتر درێژ ببوونەوە، هەروەها هەریەکە دوو باڵی دیکەی هەبوو کە لەشیانی دادەپۆشی. |
و چون میرفتند، من صدای بالهای آنها را مانند صدای آبهای بسیار، مثل آواز حضرت اعلی و صدای هنگامه را مثل صدای فوج شنیدم. زیرا که چون میایستادندبالهای خویش را فرو میهشتند. | ۲۴ 24 |
کە ڕۆیشتن گوێم لە دەنگی باڵەکانیان بوو وەک دەنگی هاژەی ئاوێکی زۆر بوو، وەک دەنگی خودای هەرە بەتوانا، وەک دەنگی هاتوهاواری سوپا. کاتێک کە ڕاوەستان باڵەکانیان شۆڕ کردەوە. |
و چون درحین ایستادن بالهای خود را فرو میهشتند، صدایی از فلکی که بالای سر آنها بود مسموع میشد. | ۲۵ 25 |
کاتێک کە ڕاوەستان و باڵەکانیان شۆڕکردەوە، دەنگێک لە بۆشاییەکەی سەر سەریانەوە هات. |
و بالای فلکی که بر سر آنها بودشباهت تختی مثل صورت یاقوت کبود بود وبرآن شباهت تخت، شباهتی مثل صورت انسان برفوق آن بود. | ۲۶ 26 |
لەسەر بۆشاییەکەی سەر سەریان، شتێکی وەک تەختێکی پاشایەتی هەبوو، لە دیمەنی یاقووتی شین دەچوو، لە سەرووی هەموویەوە شێوەیەک وەک دیمەنی مرۆڤ لەسەر تەختەکە بوو. |
و از منظر کمر او بطرف بالا مثل منظر برنج تابان، مانند نمایش آتش در اندرون آن و گرداگردش دیدم. و از منظر کمر او به طرف پایین مثل نمایش آتشی که از هر طرف درخشان بود دیدم. | ۲۷ 27 |
بینیم لە ناوقەدی بەرەو سەرەوە وەک دیمەنی کانزایەکی ئاگرین لەناوەوە و لە دەوروبەری، لە ناوقەدیشی بەرەو خوارەوە بە چەشنی ئاگر بوو، شەوقی دەدایەوە بۆ دەوروپشتی. |
مانند نمایش قوس قزح که در روزباران در ابر میباشد، همچنین آن درخشندگی گرداگرد آن بود. این منظر شباهت جلال یهوه بود و چون آن را دیدم، به روی خود درافتادم و آوازقائلی را شنیدم، | ۲۸ 28 |
وەک دیمەنی پەلکەزێڕینە لە هەوردا لە ڕۆژی باران، شەوقەکەش ئاوا بوو بۆ دەوروبەری. ئەمە دیمەنی شێوەی شکۆمەندی یەزدان بوو. کاتێک بینیم بەسەر ڕوومدا کەوتم و گوێم لە دەنگێک بوو قسەی دەکرد. |