< زەکەریا 8 >
فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات. | 1 |
Again the word of the LORD of Hosts came to me, saying:
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «خۆشەویستییەکی بێ پایانم بۆ سییۆن هەیە، بە دڵگەرمییەوە ئیرەدار بووم بۆی.» | 2 |
This is what the LORD of Hosts says: “I am jealous for Zion with great zeal; I am jealous for her with great fervor.”
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دەگەڕێمەوە سییۆن و لەناوەڕاستی ئۆرشەلیم نیشتەجێ دەبم. ئینجا ئۆرشەلیم بە شاری ڕاستی ناودەبردرێت و کێوی یەزدانی سوپاسالاریش بە”کێوی پیرۆز“.» | 3 |
This is what the LORD says: “I will return to Zion and dwell in Jerusalem. Then Jerusalem will be called the City of Truth, and the mountain of the LORD of Hosts will be called the Holy Mountain.”
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «جارێکی دیکە پیرەمێرد و پیرێژن لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم دادەنیشن، هەریەکە لەبەر تەمەنی گۆچانەکەی بە دەستیەوەیە. | 4 |
This is what the LORD of Hosts says: “Old men and old women will again sit along the streets of Jerusalem, each with a staff in hand because of great age.
شەقامەکانی شار پڕ دەبنەوە لە کوڕ و کچ یاری تێدا دەکەن.» | 5 |
And the streets of the city will be filled with boys and girls playing there.”
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەو سەردەمە لەوانەیە لەبەرچاوی پاشماوەی ئەم گەلە سەرسوڕهێنەر بێت، بەڵام ئایا لەبەرچاوی منیش سەرسوڕهێنەرە؟» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. | 6 |
This is what the LORD of Hosts says: “If this is impossible in the eyes of the remnant of this people in these days, should it also be impossible in My eyes?” declares the LORD of Hosts.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «من گەلەکەم لە خاکی ڕۆژهەڵات و لە خاکی ڕۆژئاوا ڕزگار دەکەم. | 7 |
This is what the LORD of Hosts says: “I will save My people from the land of the east and from the land of the west.
دەیانگەڕێنمەوە بۆ ئەوەی لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بن، دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئەوان، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی.» | 8 |
I will bring them back to dwell in Jerusalem, where they will be My people, and I will be their faithful and righteous God.”
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئێستا گوێتان لەم پەیامە بێت،”با دەستەکانتان بەهێزبن بۆ ئەوەی پەرستگاکە بنیاد بنرێت.“هەر ئەوەش بوو کە پێغەمبەرەکان لە ڕۆژی دامەزراندنی ماڵی یەزدانی سوپاسالار گوتیان. | 9 |
This is what the LORD of Hosts says: “Let your hands be strong, you who now hear these words spoken by the prophets who were present when the foundations were laid to rebuild the temple, the house of the LORD of Hosts.
بەر لەو سەردەمە هیچ کرێیەک بۆ مرۆڤ نەبوو، ئاژەڵیش کرێی نەبوو. ئەوەی دەچووە سەر کاریش لەبەر دوژمنانی سەلامەتی نەبوو، چونکە هەموویانم لە یەکتری بەردا. | 10 |
For before those days neither man nor beast received wages, nor was there safety from the enemy for anyone who came or went, for I had turned every man against his neighbor.
بەڵام ئێستا من وەک پێشتر هەڵسوکەوت لەگەڵ پاشماوەی گەلەکەم ناکەم.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. | 11 |
But now I will not treat the remnant of this people as I did in the past,” declares the LORD of Hosts.
«تۆو بە جوانی دەڕوێت، دار مێو بەری خۆی دەدات، زەوی بەروبوومی خۆی دەدات، ئاسمان شەونمی خۆی دەدات. هەموو ئەم شتانە دەکەمە میرات بۆ پاشماوەی ئەم گەلە. | 12 |
“For the seed will be prosperous, the vine will yield its fruit, the ground will yield its produce, and the skies will give their dew. To the remnant of this people I will give all these things as an inheritance.
ئەی بنەماڵەی یەهودا و ئیسرائیل، هەروەک ئێوە مایەی نەفرەت بوون لەنێو نەتەوەکان، من ڕزگارتان دەکەم، دەبنە مایەی بەرەکەت. مەترسن، بەڵکو با دەستەکانتان بەهێزبن.» | 13 |
As you have been a curse among the nations, O house of Judah and house of Israel, so I will save you, and you will be a blessing. Do not be afraid; let your hands be strong.”
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «وەک چۆن مکوڕ بووم لەسەر ئەوەی تووشی بەڵاتان بکەم، کاتێک باوباپیرانتان تووڕەیان کردم و پاشگەز نەبوومەوە، | 14 |
For this is what the LORD of Hosts says: “Just as I resolved to bring disaster upon you when your fathers provoked Me to anger, and I did not relent,” says the LORD of Hosts,
ئێستا بە هەمان شێوە مکوڕم لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە چاکە بکەم لەگەڵ ئۆرشەلیم و بنەماڵەی یەهودا. مەترسن. | 15 |
“so now I have resolved to do good again to Jerusalem and Judah. Do not be afraid.
ئەمانە ئەو شتانەن کە دەبێت بیانکەن: لەگەڵ یەکتری بە ڕاستی بدوێن؛ لە دادگاکانتان ڕاستی و حوکمی دادپەروەرانە هەبێت؛ | 16 |
These are the things you must do: Speak truth to one another, render true and sound judgments in your gates,
لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری؛ حەزتان لە سوێندخواردنی بە درۆ نەبێت. ڕقم لە هەموو ئەمانەیە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 17 |
do not plot evil in your hearts against your neighbor, and do not love to swear falsely, for I hate all these things,” declares the LORD.
پاشان فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات: | 18 |
Then the word of the LORD of Hosts came to me, saying,
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ڕۆژووی مانگی چوار و پێنج و حەوت و دە بۆ نەوەی یەهودا دەبێتە شادی و دڵخۆشی و جەژنی خۆش. لەبەر ئەوە حەز لە ڕاستی و ئاشتی بکەن.» | 19 |
“This is what the LORD of Hosts says: The fasts of the fourth, the fifth, the seventh, and the tenth months will become times of joy and gladness, cheerful feasts for the house of Judah. Therefore you are to love both truth and peace.”
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «چەندین خەڵک و دانیشتووانی چەندین شار دێنە ئۆرشەلیم، | 20 |
This is what the LORD of Hosts says: “Peoples will yet come—the residents of many cities—
دانیشتووانی شارێک دەچنە لای ئەوی دیکەیان و دەڵێن:”با بڕۆین دەستبەجێ بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێینەوە و ڕوو لە یەزدانی سوپاسالار بکەین، هەروەها منیش دەچم.“ | 21 |
and the residents of one city will go to another, saying: ‘Let us go at once to plead before the LORD and to seek the LORD of Hosts. I myself am going.’
ئینجا زۆرێک لە گەلان و نەتەوە بەهێزەکان دێنە ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدانی سوپاسالار بکەن و لە یەزدان بپاڕێنەوە.» | 22 |
And many peoples and strong nations will come to seek the LORD of Hosts in Jerusalem and to plead before the LORD.”
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا دە پیاو لەنێو هەموو زمان و نەتەوەکان دەست بە دامێنی پیاوێکی جولەکەوە دەگرن و پێی دەڵێن:”با لەگەڵتان بێین، چونکە بیستوومانە خوداتان لەگەڵە.“» | 23 |
This is what the LORD of Hosts says: “In those days ten men from the nations of every tongue will tightly grasp the robe of a Jew, saying, ‘Let us go with you, for we have heard that God is with you.’”