< زەکەریا 7 >
لە چوارەم ساڵی داریوشی پاشا، لە چواری مانگی نۆ لە کیسلێڤ فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات. | 1 |
In the fourth year of King Darius, the word of the LORD came to Zechariah on the fourth day of the ninth month, the month of Chislev.
خەڵکی بێتئێل شەرئەچەر و ڕەگەممەلەخیان لەگەڵ پیاوەکانیان نارد بۆ ئەوەی لە یەزدان بپاڕێنەوە، | 2 |
Now the people of Bethel had sent Sharezer and Regem-melech, along with their men, to plead before the LORD
بۆ ئەوەی لە کاهینەکانی ماڵی یەزدانی سوپاسالار و لە پێغەمبەرەکان بپرسن: «ئایا لە مانگی پێنجدا بگریێین و خۆمان تەرخان بکەین، هەروەک ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو کردوومانە؟» | 3 |
by asking the priests of the house of the LORD of Hosts, as well as the prophets, “Should I weep and fast in the fifth month, as I have done these many years?”
ئینجا فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارم بۆ هات: | 4 |
Then the word of the LORD of Hosts came to me, saying,
«بە هەموو گەلی خاکەکە و بە کاهینەکان بڵێ:”کاتێک بە ڕۆژوو بوون و شیوەنتان گێڕا، لە مانگی پێنج و مانگی حەوت، لە ماوەی حەفتا ساڵی ڕابردوو، ئایا بەڕاستی بۆ من بەڕۆژوو بوون؟ | 5 |
“Ask all the people of the land and the priests, ‘When you fasted and mourned in the fifth and seventh months for these seventy years, was it really for Me that you fasted?
ئەی کە دەتانخوارد و دەتانخواردەوە، ئایا بۆ خۆتان نەبوو ئاهەنگتان دەگێڕا؟ | 6 |
And when you were eating and drinking, were you not doing so simply for yourselves?
ئایا هەمان ئەو پەیامە نەبوو کە یەزدان لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ڕایگەیاند، لە کاتێکدا کە ئۆرشەلیم ئاوەدان و ئارام بوو، شارۆچکەکانی دەوروبەری و نەقەب و زوورگەکانی یەهودا ئاوەدان بوون؟“» | 7 |
Are these not the words that the LORD proclaimed through the earlier prophets, when Jerusalem and its surrounding towns were populous and prosperous, and the Negev and the foothills were inhabited?’”
ئینجا فەرمایشتی یەزدان بۆ زەکەریا هات: | 8 |
Then the word of the LORD came to Zechariah, saying,
«یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:”بە دادپەروەری ڕاستەقینە حوکم بدەن، لەگەڵ یەکتری میهرەبان و بە بەزەیی بن. | 9 |
“This is what the LORD of Hosts says: ‘Administer true justice. Show loving devotion and compassion to one another.
بێوەژن و هەتیو، نامۆ و هەژار مەچەوسێننەوە، لە دڵەوە بیر لە خراپە مەکەنەوە بەرامبەر بە یەکتری.“ | 10 |
Do not oppress the widow or the fatherless, the foreigner or the poor. And do not plot evil in your hearts against one another.’
«بەڵام نەیانویست گوێ شل بکەن، شانی یاخبوونیان دایەبەر، خۆیان کەڕ کرد. | 11 |
But they refused to pay attention and turned a stubborn shoulder; they stopped up their ears from hearing.
دڵیان وەک بەردەئەستێ ڕەقکرد نەوەک گوێیان لە فێرکردنەکان و لەو وشانە بێت کە یەزدانی سوپاسالار بە ڕۆحی خۆی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانی پێشووەوە ناردی. ئیتر یەزدانی سوپاسالار زۆر تووڕە بوو. | 12 |
They made their hearts like flint and would not listen to the law or to the words that the LORD of Hosts had sent by His Spirit through the earlier prophets. Therefore great anger came from the LORD of Hosts.
«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:”چۆن بانگم کرد و گوێیان نەگرت، ئەوانیش ئاوا نزا دەکەن و گوێ ناگرم. | 13 |
And just as I had called and they would not listen, so when they called I would not listen, says the LORD of Hosts.
بە ڕەشەبایەک بەناو هەموو نەتەوەکاندا پەرتوبڵاوم کردنەوە و لەوێ نامۆ بوون. لەپاش ئەوان زەوییەکە وێران بوو و کەس هاتوچۆی پێیدا نەکرد. بەم جۆرە خاکی شادییان وێران کرد.“» | 14 |
But I scattered them with a whirlwind among all the nations that they had not known, and the land was left desolate behind them so that no one could come or go. Thus they turned the pleasant land into a desolation.”