< زەبوورەکان 41 >
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. خۆزگە دەخوازرێ بەوەی ئاوڕ لە هەژار دەداتەوە، یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕزگاری دەکات. | 1 |
For the choirmaster. A Psalm of David. Blessed is the one who cares for the poor; the LORD will deliver him in the day of trouble.
یەزدان دەیپارێزێت و ژیانی دەبووژێنێتەوە، لەسەر زەوی خۆشحاڵی دەکات و نایداتە دەست حەزی دوژمنەکانی. | 2 |
The LORD will protect and preserve him; He will bless him in the land and refuse to surrender him to the will of his foes.
یەزدان لە کاتی لاوازی پاڵپشتی دەکات و لە کاتی نەخۆشی دەیبووژێنێتەوە. | 3 |
The LORD will sustain him on his bed of illness and restore him from his bed of sickness.
گوتم: «ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چارەسەرم بکە، چونکە گوناهم دەرهەق بە تۆ کردووە.» | 4 |
I said, “O LORD, be gracious to me; heal me, for I have sinned against You.”
دوژمنەکانم دەربارەی من قسەی خراپ دەکەن: «کەی دەمرێت و ناوی دەسڕێتەوە؟» | 5 |
My enemies say with malice: “When will he die and be forgotten?”
کاتێک یەکێکیان بۆ دیدەنیم بێت، بە درۆ قسە دەکات، بوختان لە دڵی کۆدەکاتەوە، کە دەچێتە دەرەوەش بڵاوی دەکاتەوە. | 6 |
My visitor speaks falsehood; he gathers slander in his heart; he goes out and spreads it abroad.
هەموو دوژمنەکانم چرپەچرپ دەکەن، پیلان دژم دەگێڕن، دەڵێن: | 7 |
All who hate me whisper against me; they imagine the worst for me:
«دەردێکی کوشندە تەنگی پێ هەڵچنیوە، لەکوێ بکەوێ هەستانەوەی نابێت.» | 8 |
“A vile disease has been poured into him; he will never get up from where he lies!”
تەنانەت ئەو برادەرە نزیکەشم کە متمانەم پێی هەبوو، ئەوەی نمەکی کردووم، ناپاکی لەگەڵم کرد. | 9 |
Even my close friend whom I trusted, the one who shared my bread, has lifted up his heel against me.
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، هەڵمستێنەوە بۆ ئەوەی تۆڵەیان لێ بکەمەوە. | 10 |
But You, O LORD, be gracious to me and raise me up, that I may repay them.
بەمە دەزانم تۆ لێم ڕازیت، چونکە دوژمنەکەم هاواری سەرکەوتن ناکات بەسەرمدا. | 11 |
By this I know that You delight in me, for my enemy does not triumph over me.
بەهۆی ئەوەی من دروستم، تۆ پاڵپشتیم دەکەیت و لەپێش خۆت ڕامدەگریت، هەتاهەتایە. | 12 |
In my integrity You uphold me and set me in Your presence forever.
ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، لە ئەزەلەوە هەتا هەتاهەتایە. ئامین و ئامین. | 13 |
Blessed be the LORD, the God of Israel, from everlasting to everlasting. Amen and Amen.