< زەبوورەکان 140 >

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، لە کەسی بەدکار دەربازم بکە، لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە، 1
大卫的诗,交与伶长。 耶和华啊,求你拯救我脱离凶恶的人, 保护我脱离强暴的人!
ئەوانەی لە دڵەوە بیر لە خراپە دەکەنەوە و هەموو ڕۆژێک خەریکی شەڕانگێزین. 2
他们心中图谋奸恶, 常常聚集要争战。
زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە، ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە. 3
他们使舌头尖利如蛇, 嘴里有虺蛇的毒气。 (细拉)
ئەی یەزدان، لە دەست بەدکار ئاگادارم بە، لە پیاوی توندوتیژ بمپارێزە، ئەوانەی پیلانیان داناوە بۆ ئەوەی قاچم بخلیسکێنن. 4
耶和华啊,求你拯救我脱离恶人的手, 保护我脱离强暴的人! 他们图谋推我跌倒。
لووتبەرزان تەڵەیان بۆم ناوەتەوە، پەت و تۆڕیان بڵاو کردووەتەوە، لە دەم ڕێگا داویان بۆم ناوەتەوە. 5
骄傲人为我暗设网罗和绳索; 他们在路旁铺下网,设下圈套。 (细拉)
بە یەزدانم گوت: «تۆ خودای منی!» ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە. 6
我曾对耶和华说:你是我的 神。 耶和华啊,求你留心听我恳求的声音!
ئەی یەزدانی پەروەردگار، هێزی ڕزگاریم، لە ڕۆژی شەڕدا سەری منت داپۆشی. 7
主—耶和华、我救恩的力量啊, 在争战的日子,你遮蔽了我的头。
ئەی یەزدان، ئارەزووەکانی بەدکار مەهێنە دی، لێمەگەڕێ پیلانەکانی سەربگرێت، بۆ ئەوەی لووتبەرز نەبن. 8
耶和华啊,求你不要遂恶人的心愿; 不要成就他们的计谋,恐怕他们自高。 (细拉)
با سەری ئەوانەی دەوریان داوم بە خراپەی لێویان بپۆشرێن، 9
至于那些昂首围困我的人, 愿他们嘴唇的奸恶陷害自己!
با پشکۆیان بەسەردا ببارێت، بکەونە ناو ئاگرەوە، بکەونە ناو چاڵەوە، ڕاست نەبنەوە. 10
愿火炭落在他们身上! 愿他们被丢在火中, 抛在深坑里,不能再起来。
با بوختانکەر لەسەر زەوی جێگیر نەبێت، با کەسی توندوتیژ ببێتە نێچیری خراپە. 11
说恶言的人在地上必坚立不住; 祸患必猎取强暴的人,将他打倒。
دەزانم یەزدان دادپەروەری دەکات بۆ هەژاران، ماف دەدات بە نەداران. 12
我知道耶和华必为困苦人伸冤, 必为穷乏人辨屈。
بێگومان ڕاستودروستان ستایشی ناوت دەکەن، سەرڕاستان لە ئامادەبوونت دادەنیشن. 13
义人必要称赞你的名; 正直人必住在你面前。

< زەبوورەکان 140 >