< پەندەکانی سلێمان 17 >
باشترە پارووێکی وشک بە ئارامییەوە لە ماڵێکی پڕ لە خوانی ئامادەکراو، بە ناکۆکی. | 1 |
设筵满屋,大家相争, 不如有块干饼,大家相安。
بەندەی وریا بەسەر کوڕی شەرمەزاردا زاڵ دەبێت و لەگەڵ برایانی میرات بەشدەکات. | 2 |
仆人办事聪明,必管辖贻羞之子, 又在众子中同分产业。
بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ، یەزدانیش دڵ تاقی دەکاتەوە. | 3 |
鼎为炼银,炉为炼金; 惟有耶和华熬炼人心。
بەدکار گوێ لە لێوی خراپ دەگرێت، درۆزنیش گوێ دەداتە زمانی گرفتخواز. | 4 |
行恶的,留心听奸诈之言; 说谎的,侧耳听邪恶之语。
ئەوەی گاڵتە بە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات، ئەوەی بە بەڵا دڵی خۆشبێت بێ سزا دەرناچێت. | 5 |
戏笑穷人的,是辱没造他的主; 幸灾乐祸的,必不免受罚。
منداڵی منداڵ تاجی پیرانە، شانازی کوڕانیش دایک و باوکانن. | 6 |
子孙为老人的冠冕; 父亲是儿女的荣耀。
قسەی نەستەق لە گێل ناوەشێتەوە، لەوەش زیاتر قسەی درۆ لە میر. | 7 |
愚顽人说美言本不相宜, 何况君王说谎话呢?
بەرتیل بەردی گرانبەهایە لەبەرچاوی خاوەنەکەی، ڕوو لە هەر لایەک بکات سەردەکەوێت. | 8 |
贿赂在馈送的人眼中看为宝玉, 随处运动都得顺利。
ئەوەی تاوان دادەپۆشێت پەرە بە خۆشەویستی دەدات، بەڵام ئەوەی باسی بابەتەکە بکاتەوە دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە. | 9 |
遮掩人过的,寻求人爱; 屡次挑错的,离间密友。
سەرزەنشتکردنێک بۆ تێگەیشتوو قووڵترە لە سەد جار دارکاریکردن بۆ گێل. | 10 |
一句责备话深入聪明人的心, 强如责打愚昧人一百下。
کەسی خراپ تەنها داواکاری یاخی بوونە، لەبەر ئەوە نێردراوێکی دڵڕەقی بۆ دەنێردرێت. | 11 |
恶人只寻背叛, 所以必有严厉的使者奉差攻击他。
باشترە تووشی دەڵەورچێکی سک سووتاو بیت، نەک گێلێک لە گێلایەتییەکەی خۆی. | 12 |
宁可遇见丢崽子的母熊, 不可遇见正行愚妄的愚昧人。
ئەوەی پاداشتی چاکە بە خراپە بداتەوە، خراپە ماڵی بەرنادات. | 13 |
以恶报善的, 祸患必不离他的家。
دەستپێکردنی ناکۆکی وەک تەقینی بەنداوە، جا پێش ئەوەی ناکۆکییەکە بتەقێتەوە وازی لێبهێنە. | 14 |
纷争的起头如水放开, 所以,在争闹之先必当止息争竞。
بێتاوانکردنی خراپەکار و تاوانبارکردنی ڕاستودروست، هەردووک قێزەونن لەلای یەزدان. | 15 |
定恶人为义的,定义人为恶的, 这都为耶和华所憎恶。
بۆچی پارە بکەوێتە دەست پیاوی گێل؟ کە ئارەزووی نییە بۆ کڕینی دانایی! | 16 |
愚昧人既无聪明, 为何手拿价银买智慧呢?
برادەر هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت، براش بۆ تەنگانە لەدایک دەبێت. | 17 |
朋友乃时常亲爱, 弟兄为患难而生。
کەسی تێنەگەیشتوو تەوقە دەکات و بە تەواوی دەبێتە کەفیلی دراوسێکەی. | 18 |
在邻舍面前击掌作保 乃是无知的人。
ئەوەی حەز لە ناکۆکی بکات حەز لە گوناه دەکات، ئەوەی دەرگای خۆی بڵند بکات داوای شکان دەکات. | 19 |
喜爱争竞的,是喜爱过犯; 高立家门的,乃自取败坏。
ئەوەی دڵخراپ بێت چاکە نایەتە ڕێی، ئەوەی زمان خوار بێت تووشی خراپە دەبێت. | 20 |
心存邪僻的,寻不着好处; 舌弄是非的,陷在祸患中。
ئەوەی گێلی ببێت تووشی خەفەت دەبێت، باوکی ڕۆڵەی دەبەنگیش دڵخۆشی نابینێت. | 21 |
生愚昧子的,必自愁苦; 愚顽人的父毫无喜乐。
دڵی شادمان تەندروستی دەبەخشێت، بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات. | 22 |
喜乐的心乃是良药; 忧伤的灵使骨枯干。
بەدکار بە نهێنی بەرتیل وەردەگرێت تاکو ڕێچکەی دادپەروەری خوار بکاتەوە. | 23 |
恶人暗中受贿赂, 为要颠倒判断。
کەسی تێگەیشتوو چاوی لەسەر داناییە، بەڵام گێل چاودەبڕێتە ئەوپەڕی زەوی. | 24 |
明哲人眼前有智慧; 愚昧人眼望地极。
کوڕی گێل خەمە بۆ باوکی و تاڵییە بۆ ئەو دایکەی لێی بووە. | 25 |
愚昧子使父亲愁烦, 使母亲忧苦。
پێبژاردن بە کەسی ڕاستودروست باش نییە، هەروەها دارکاریکردنی کەسی خانەدان لەبەر دەستپاکی. | 26 |
刑罚义人为不善; 责打君子为不义。
ئەوەی قسەی خۆی ڕاگرێت خاوەن زانیارییە، ئەوەی ڕۆح ئارام بێت پیاوی تێگەیشتنە. | 27 |
寡少言语的,有知识; 性情温良的,有聪明。
تەنانەت گێلیش کە بێدەنگ بێت بە دانا دادەنرێت، ئەوەی لێویشی لێک نەکاتەوە بە تێگەیشتوو. | 28 |
愚昧人若静默不言也可算为智慧; 闭口不说也可算为聪明。