< پەندەکانی سلێمان 9 >

دانایی خانووی خۆی بنیاد ناوە، حەوت کۆڵەکەکەی داتاشیوە. 1
智慧建造房屋, 凿成七根柱子,
سەربڕدراوەکەی سەربڕیوە و شەرابەکەی تێکەڵ کردووە، هەروەها خوانەکەی ئامادە کردووە. 2
宰杀牲畜, 调和旨酒, 设摆筵席;
کەنیزەکانی خۆی ناردووە و بانگ دەکات، لەسەر بەرزاییەکانی شار: 3
打发使女出去, 自己在城中至高处呼叫,
«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!» بە تێنەگەیشتووش دەڵێت: 4
说:谁是愚蒙人,可以转到这里来! 又对那无知的人说:
«وەرن، لە نانی من بخۆن و لەو شەرابەی تێکەڵم کردووە بخۆنەوە. 5
你们来,吃我的饼, 喝我调和的酒。
واز لە ساویلکەیی بهێنن و بژین، بە ڕێگای تێگەیشتندا بڕۆن.» 6
你们愚蒙人,要舍弃愚蒙, 就得存活,并要走光明的道。
ئەوەی گاڵتەجاڕ تەمبێ بکات شەرمەزاری دەست دەکەوێت، ئەوەی بەدکار سەرزەنشت بکات خۆی لەکەدار دەکات. 7
指斥亵慢人的,必受辱骂; 责备恶人的,必被玷污。
سەرزەنشتی گاڵتەجاڕ مەکە، نەوەک ڕقی لێت بێتەوە؛ سەرزەنشتی دانا بکە، تۆی خۆشدەوێت. 8
不要责备亵慢人,恐怕他恨你; 要责备智慧人,他必爱你。
ڕێنمایی دانا بکە، داناتر دەبێت، کەسێکی ڕاستودروست فێر بکە، زاناتر دەبێت. 9
教导智慧人,他就越发有智慧; 指示义人,他就增长学问。
لەخواترسی سەرەتای داناییە، ناسینی خودای پیرۆزیش تێگەیشتنە، 10
敬畏耶和华是智慧的开端; 认识至圣者便是聪明。
چونکە بە دانایی ڕۆژگارت زیاد دەکات، ساڵانی ژیانت پتر دەبێت. 11
你借着我,日子必增多, 年岁也必加添。
ئەگەر دانا بیت، داناییەکەت پاداشتت دەداتەوە؛ ئەگەر گاڵتەجاڕ بیت، تەنها لەسەر خۆت دەکەوێت. 12
你若有智慧,是与自己有益; 你若亵慢,就必独自担当。
گێلایەتی وەک خاتوونێکی بە بۆڵەبۆڵە، ساویلکەیە و هیچ شتێک نازانێت. 13
愚昧的妇人喧嚷; 她是愚蒙,一无所知。
لە بەردەرگای ماڵەکەی دادەنیشێت، لەسەر کورسییەک لە بەرزترین شوێنی شار، 14
她坐在自己的家门口, 坐在城中高处的座位上,
بۆ بانگکردنی ڕێبوارەکان، ئەوانەی لە ڕێچکەی خۆیان دەڕۆن: 15
呼叫过路的, 就是直行其道的人,
«کێ ساویلکەیە، با ڕوو لێرە بکات!» بە تێنەگەیشتووش دەڵێت: 16
说:谁是愚蒙人,可以转到这里来! 又对那无知的人说:
«ئاوی دزراو شیرینە، نانی بە دزی بەتامە.» 17
偷来的水是甜的, 暗吃的饼是好的。
بەڵام ئەوان نازانن، خێوەکان لەوێن، میوانەکانی نەزانیش لەناو جەرگەی جیهانی مردوواندان. (Sheol h7585) 18
人却不知有阴魂在她那里; 她的客在阴间的深处。 (Sheol h7585)

< پەندەکانی سلێمان 9 >