< پەندەکانی سلێمان 24 >

ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە، ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت، 1
你不要嫉妒恶人, 也不要起意与他们相处;
چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت و لێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن. 2
因为,他们的心图谋强暴, 他们的口谈论奸恶。
بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت، بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت، 3
房屋因智慧建造, 又因聪明立稳;
بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبن لە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان. 4
其中因知识充满各样美好宝贵的财物。
پیاوی دانا بەتوانایە، کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت. 5
智慧人大有能力; 有知识的人力上加力。
بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت، سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە. 6
你去打仗,要凭智谋; 谋士众多,人便得胜。
دانایی بەرزە بۆ گێل، لە کۆڕی ناو دەروازەدا دەمی لێک ناکاتەوە. 7
智慧极高,非愚昧人所能及, 所以在城门内不敢开口。
ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە، بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت. 8
设计作恶的, 必称为奸人。
پیلانی گێلایەتی گوناهە، خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە. 9
愚妄人的思念乃是罪恶; 亵慢者为人所憎恶。
ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە، بێ هێزیت! 10
你在患难之日若胆怯, 你的力量就微小。
ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن و لەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە. 11
人被拉到死地,你要解救; 人将被杀,你须拦阻。
ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،» ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟ ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟ ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟ 12
你若说:这事我未曾知道, 那衡量人心的岂不明白吗? 保守你命的岂不知道吗? 他岂不按各人所行的报应各人吗?
ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە و شیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە، 13
我儿,你要吃蜜,因为是好的; 吃蜂房下滴的蜜便觉甘甜。
هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە. ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت و ئومێدبڕ نابیت. 14
你心得了智慧,也必觉得如此。 你若找着,至终必有善报; 你的指望也不致断绝。
وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست، هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی، 15
你这恶人,不要埋伏攻击义人的家; 不要毁坏他安居之所。
چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە، بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت. 16
因为,义人虽七次跌倒,仍必兴起; 恶人却被祸患倾倒。
بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە، بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت، 17
你仇敌跌倒,你不要欢喜; 他倾倒,你心不要快乐;
نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت، جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە. 18
恐怕耶和华看见就不喜悦, 将怒气从仇敌身上转过来。
مەراق لە خراپەکاران مەخۆ، ئیرەیی بە بەدکاران مەبە، 19
不要为作恶的心怀不平, 也不要嫉妒恶人;
چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت و چرای بەدکاران دەکوژێتەوە. 20
因为,恶人终不得善报; 恶人的灯也必熄灭。
ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە، تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە، 21
我儿,你要敬畏耶和华与君王, 不要与反复无常的人结交,
چونکە بەڵایان لەپڕ دێت، بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟ 22
因为他们的灾难必忽然而起。 耶和华与君王所施行的毁灭, 谁能知道呢?
هەروەها ئەمەش قسەی دانایانە: لایەنگریکردن لە دادوەری باش نییە. 23
以下也是智慧人的箴言: 审判时看人情面是不好的。
ئەوەی بە بەدکار بڵێت: «تۆ بێتاوانی،» گەلان نەفرەتی لێ دەکەن و نەتەوەکان تاوانباری دەکەن. 24
对恶人说“你是义人”的, 这人万民必咒诅,列邦必憎恶。
بەڵام ئەوانەی بەدکار تاوانبار دەکەن دەکەونە خۆشی و بەرەکەتی باشیان بەسەردا دەڕژێت. 25
责备恶人的,必得喜悦; 美好的福也必临到他。
وەڵامی ڕاست وەک ماچی لێوە. 26
应对正直的,犹如与人亲嘴。
کاروباری خۆت لە دەرەوە ڕاپەڕێنە و لە کێڵگەکەت ئامادەی بکە، دوای ئەمە ماڵی خۆت بنیاد بنێ. 27
你要在外头预备工料, 在田间办理整齐, 然后建造房屋。
بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە، بە لێوەکانت فێڵ مەکە. 28
不可无故作见证陷害邻舍, 也不可用嘴欺骗人。
مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم، سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.» 29
不可说:人怎样待我,我也怎样待他; 我必照他所行的报复他。
بەلای کێڵگەی پیاوی تەمبەڵ تێپەڕیم، بەلای ڕەزەمێوی کەسی تێنەگەیشتووش. 30
我经过懒惰人的田地、 无知人的葡萄园,
چقڵ هەمووی داگرتبوو، گەزگەزکە هەمووی داپۆشی بوو، کەڵەکە بەردەکانی ڕووخابوو. 31
荆棘长满了地皮, 刺草遮盖了田面, 石墙也坍塌了。
تەماشام کرد و لە دڵی خۆمدا لێکم دایەوە، بینیم و وانەم لێ وەرگرت: 32
我看见就留心思想; 我看着就领了训诲。
کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون، کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان، 33
再睡片时,打盹片时, 抱着手躺卧片时,
ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت، نەبوونیشت وەک چەکدار. 34
你的贫穷就必如强盗速来, 你的缺乏仿佛拿兵器的人来到。

< پەندەکانی سلێمان 24 >