< پەندەکانی سلێمان 22 >

ناوبانگی چاک لە دەوڵەمەندی گەورە خوازراوترە، ڕێزیش لە زێڕ و زیو باشترە. 1
美名胜过大财; 恩宠强如金银。
دەوڵەمەند و هەژار لەمەدا یەکدەگرنەوە، دروستکەری هەردووکیان یەزدانە. 2
富户穷人在世相遇, 都为耶和华所造。
ژیر خراپە دەبینێت و خۆی دەشارێتەوە، بەڵام ساویلکە مل پێوەدەنێت و سزا دەدرێ. 3
通达人见祸藏躲; 愚蒙人前往受害。
پاداشتی بێفیزی و لەخواترسی دەوڵەمەندی و ڕێزداری و ژیانە. 4
敬畏耶和华心存谦卑, 就得富有、尊荣、生命为赏赐。
چقڵ و تەڵە لە ڕێگای پیاوی خواردایە، بەڵام ئەوەی خۆی بپارێزێت لێی دوور دەکەوێتەوە. 5
乖僻人的路上有荆棘和网罗; 保守自己生命的,必要远离。
منداڵ لەسەر ئەو ڕێگایە ڕابهێنە کە پێویستە بیگرێت، پیریش بێت لێی لا نادات. 6
教养孩童,使他走当行的道, 就是到老他也不偏离。
دەوڵەمەند بەسەر هەژاردا حوکم دەکات، قەرزاریش کۆیلەی خاوەن قەرزە. 7
富户管辖穷人; 欠债的是债主的仆人。
ئەوەی ناڕەوایی بچێنێت دروێنەی خراپە دەکات، کوتەکی تووڕەییشی دەفەوتێت. 8
撒罪孽的,必收灾祸; 他逞怒的杖也必废掉。
ئەوەی چاوتێر بێت بەرەکەتدار دەبێت، چونکە لە نانی خۆی دەداتە هەژار. 9
眼目慈善的,就必蒙福, 因他将食物分给穷人。
گاڵتەجاڕ دەربکە، ناکۆکی دەڕوات، دووبەرەکی و ڕیسواییش نامێنێت. 10
赶出亵慢人,争端就消除; 纷争和羞辱也必止息。
ئەوەی حەزی لە دڵپاکی بێت و قسەی شیرین بێت، پاشا دەبێتە دۆستی. 11
喜爱清心的人因他嘴上的恩言, 王必与他为友。
چاوی یەزدان چاودێری زانیاری دەکات، بەڵام قسەی ناپاکان سەرەوژێر دەکات. 12
耶和华的眼目眷顾聪明人, 却倾败奸诈人的言语。
تەمبەڵ دەڵێت: «شێرێک لە دەرەوەیە! ئەگەر بچمە گۆڕەپانەکان دەکوژرێم!» 13
懒惰人说:外头有狮子; 我在街上就必被杀。
دەمی ژنی بەدڕەوشت چاڵێکی قووڵە، ئەوەی بەر تووڕەیی یەزدان بکەوێت دەکەوێتە ناوی. 14
淫妇的口为深坑; 耶和华所憎恶的,必陷在其中。
گێلی بە دڵی منداڵەوە گرێدراوە، بەڵام گۆچانی تەمبێکردن دووری دەخاتەوە لێی. 15
愚蒙迷住孩童的心, 用管教的杖可以远远赶除。
ئەوەی زۆرداری لە هەژار بکات بۆ ئەوەی بۆ خۆی زیاد بکات و ئەوەی بە دەوڵەمەند ببەخشێت، بێگومان هەردووکیان بەرەو نەبوونییە. 16
欺压贫穷为要利己的, 并送礼与富户的,都必缺乏。
گوێ شل بکە و قسەی دانایان ببیستە، دڵت بدە زانیاری من، 17
你须侧耳听受智慧人的言语, 留心领会我的知识。
چونکە جوانە ئەگەر لە ناختدا هەڵیبگریت و تێکڕا لەسەر لێوەکانت بچەسپێن. 18
你若心中存记, 嘴上咬定,这便为美。
بۆ ئەوەی پشتبەستنت بە یەزدان بێت، ئەمڕۆ تۆ فێر دەکەم، بەڵێ تۆ. 19
我今日以此特特指教你, 为要使你倚靠耶和华。
ئایا سی پەندم بۆ نەنووسیوی سەبارەت بە ڕاوێژ و زانیاری، 20
谋略和知识的美事, 我岂没有写给你吗?
بۆ ئەوەی دروستی قسەی ڕاستیت فێر بکەم، هەتا وەڵامە ڕاستییەکان بدەیتەوە ئەوانەی کە تۆیان ناردووە؟ 21
要使你知道真言的实理, 你好将真言回复那打发你来的人。
هەژار تاڵان مەکە لەبەر هەژارییەکەی و نەبوون وردوخاش مەکە لە دادگا، 22
贫穷人,你不可因他贫穷就抢夺他的物, 也不可在城门口欺压困苦人;
چونکە یەزدان بەرگری لە کێشەکەیان دەکات و ئەوانەی تاڵانیان دەکەن گیانیان تاڵان دەکات. 23
因耶和华必为他辨屈; 抢夺他的,耶和华必夺取那人的命。
مەبە برادەری کەسی تووڕە، هاوڕێیەتی کەسی هەڵچوو مەکە، 24
好生气的人,不可与他结交; 暴怒的人,不可与他来往;
نەوەک لە ڕێچکەی ئەوان ڕابێیت، خۆت تووشی تەڵە بکەیت. 25
恐怕你效法他的行为, 自己就陷在网罗里。
لەوانە مەبە کە تەوقە دەکەن، دەستەبەری قەرزی خەڵک مەکە. 26
不要与人击掌, 不要为欠债的作保。
ئەگەر نەتبوو بیدەیتەوە، بۆچی نوێنەکەی ژێرت ببردرێت. 27
你若没有什么偿还, 何必使人夺去你睡卧的床呢?
سنووری کۆن مەگوازەوە، ئەوەی باوباپیرانت دایانناوە. 28
你先祖所立的地界, 你不可挪移。
ئایا ئەو کەسەت بینیوە بە دەستوبردە لە کارەکەی؟ لەبەردەم پاشاکان ڕادەوەستێت، نەک لەبەردەم خەڵکی بێ ناوبانگ. 29
你看见办事殷勤的人吗? 他必站在君王面前, 必不站在下贱人面前。

< پەندەکانی سلێمان 22 >