< لێڤییەکان 3 >

«”ئەگەر قوربانییەکەی قوربانی هاوبەشی بوو، لە گاگەل پێشکەشی کرد، نێر یان مێ دەبێت ساغ بێت و بیهێنێتە بەردەم یەزدان. 1
若有人奉獻和平祭,如所獻的是牛,應在上主面前獻一頭無瑕的公牛或母牛,
دەستی لەسەر سەری قوربانییەکەی دادەنێت و لەلای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن سەری دەبڕێت. نەوەی هارون کە کاهینەکانن، خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن. 2
先按手在犧牲頭上,後在會幕門口宰了;亞郎的兒子司祭們,將血灑在祭壇四週。
لە قوربانی هاوبەشیش، بەم جۆرە قوربانی بە ئاگر پێشکەشی یەزدان دەکرێت: هەموو هەناوی و ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە، 3
由和平犧牲中,應取出獻與上主做火祭的是:遮蓋內臟的脂肪,和貼在內臟上所有的脂肪,
هەر دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە، هەروەها ئەو پیوەی لەسەر جگەرەکەیە کە لەگەڵ دوو گورچیلەکە لێ دەکرێتەوە. 4
左右兩腎和兩腎靠腰部的脂肪,以及兩腎一起取出的肝葉。
نەوەی هارونیش لەسەر قوربانگاکە دەیسووتێنن، لەسەر ئەو قوربانی سووتاندنەی لەسەر دارەکانی سەر ئاگرەکەیە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 5
亞郎的兒子們應將這一切放在祭壇上的柴火上,同全燔祭犧牲一起焚燒,作為中悅上主的馨香火祭。
«”ئەگەر قوربانییەکەی لە مەڕوماڵات بوو، قوربانی هاوبەشی بۆ یەزدان، نێر یان مێی ساغ پێشکەش دەکات. 6
若有人給上主奉獻一隻羊作和平祭犧牲,應奉獻一隻無瑕的公羊或母羊。
ئەگەر قوربانییەکەی بەرخ بوو، لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکات. 7
如果奉獻一隻棉羊作犧牲,應將他牽到上主面前,
دەستی لەسەر سەری قوربانییەکەی دادەنێت و لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن سەری دەبڕێت و نەوەی هارون خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن. 8
先按手在犧牲頭上,後會在會幕前宰了;亞郎的兒子將血灑在祭壇四週。
لە قوربانی هاوبەشییەکەش پیوەکەی وەک قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش دەکرێت. دوگەکەی بە تەواوی لەلای دوا بڕبڕەی پشتەوە لێ دەکاتەوە لەگەڵ ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە و هەموو ئەو پیوەی بەسەر هەناویەوەیە، 9
那人由和平祭犧牲中應取出脂肪作獻與上主的火祭:即靠脊骨割下的整個肥尾,遮蓋內臟的脂肪,貼在內臟上所有的脂肪,
لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە و ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکاتەوە. 10
左右兩腎和兩腎靠腰部的脂肪,以及兩腎一起取出的肝葉。
کاهینەکەش وەک خواردن لەسەر قوربانگا دەیانسووتێنێت، قوربانی بە ئاگرە بۆ یەزدان. 11
司祭應將這一切放在祭壇上焚燒,有如食物,作為獻與上主的火祭。
«”ئەگەر قوربانییەکەشی گیسک بوو، نێر یان مێ، لەبەردەم یەزدان پێشکەشی دەکات، 12
如果奉獻的祭品是一隻山羊,應將他牽到上主前,
دەستی لەسەر سەری دادەنێت و لەبەردەم چادری چاوپێکەوتن سەری دەبڕێت. نەوەی هارون خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن، 13
先按手在犧牲頭上,後會在會幕前宰了;亞郎的兒子將血灑在祭壇四週。
لەوەوە قوربانی بە ئاگرەکەی بۆ یەزدان پێشکەش دەکرێت. ئەو پیوەی هەناوی داپۆشیوە و هەموو ئەو پیوەی لەسەر هەناوەکەیە، 14
那人由犧牲中應取出獻與上主作火祭的是:遮蓋內臟的脂肪,貼在內臟上所有的脂肪,
لەگەڵ دوو گورچیلەکە و ئەو پیوەی لەسەریانە، ئەوەی لەسەر ناوقەدە و ئەو پیوەی لەسەر جگەر و گورچیلەکانە لێی دەکاتەوە، 15
左右兩腎和兩腎靠腰部的脂肪,以及兩腎一起取出的肝葉。
کاهینەکەش وەک خواردن لەسەر قوربانگا دەیانسووتێنێت. قوربانی بە ئاگرە، بۆنی خۆشییە، هەموو پیوەکە هی یەزدانە. 16
司祭應將這一切放在祭壇上焚燒,有如食物,作為中悅上主的馨香火祭。
«”ئەمە فەرزێکی هەتاهەتاییە نەوە دوای نەوە لە هەموو نشینگەکانتاندا، نە پیو و نە خوێن مەخۆن.“» 17
一切脂肪應歸於上主。凡是脂肪和血,你們都不可吃:這為你們世世代代,在你們任何所居之地,是一條永久的法令。

< لێڤییەکان 3 >