< سەرژمێری 1 >

لە یەکی مانگی دووی ساڵی دووەمی هاتنەدەرەوەی گەلی ئیسرائیل لە خاکی میسر، لە چادری چاوپێکەوتندا لە چۆڵەوانی سینا، یەزدان بە موسای فەرموو: 1
以色列人出埃及國後第二年二月一日,上主在西乃曠野於會幕內訓示梅瑟說:「
«سەرژمێری هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل بکەن، بە خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیانەوە، بە لیستی ناوی نێرینەکان یەک بە یەک. 2
你們要依照以色列子民的宗教和家系,統計全會眾的人口,把男丁的姓名都一一登記。
لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن لە ئیسرائیل خزمەت بکەن لە سوپا، تۆ و هارون بەگوێرەی لەشکرەکانیان تۆماریان بکەن. 3
在以色列中,凡二十歲以上能上陣作戰的,你和亞郎要一隊一隊地統計。
بۆ هەر هۆزێک پیاوێکتان لەگەڵدا بێت، پیاوێک گەورەی بنەماڵەکەی بێت. 4
每一支派有一人同你們合作,他們都是各宗族的族長。
«ئەمەش ناوی ئەو پیاوانەیە کە یارمەتیتان دەدەن: «لە هۆزی ڕەئوبێن، ئەلیسوری کوڕی شەدیئور؛ 5
那協助你們的人名如下:勒烏本支派,是舍德烏爾的兒子厄里族爾;
لە هۆزی شیمۆن، شەلومیێلی کوڕی چووریشەدای؛ 6
西默盎支派,是族黎沙待的兒子舍路米耳;
لە هۆزی یەهودا، نەحشۆنی کوڕی عەمیناداب؛ 7
猶大支派,是阿米納達布的兒子納赫雄;
لە هۆزی یەساخار، نەتەنێلی کوڕی چوعەر؛ 8
依撒加爾支派,是族阿爾的兒子乃塔乃耳;
لە هۆزی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن؛ 9
則步隆支派,是赫隆的兒子厄里雅布;
لە کوڕەکانی یوسف: لە هۆزی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود؛ لە هۆزی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور؛ 10
若瑟的兩個兒子:厄弗辣因支派,是阿米胡得的兒子厄里沙瑪;默納協支派,是培達族爾的兒子加默里耳;
لە هۆزی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی، 11
本雅明支派,是基德敖尼的兒子阿彼丹;
لە هۆزی دان، ئەحیعەزەری کوڕی عەمیشەدای؛ 12
丹支派,是阿米沙待的兒子阿希厄則爾;
لە هۆزی ئاشێر، پەگعیێلی کوڕی عۆخران؛ 13
阿協爾支派,是敖革蘭的兒子帕革厄耳;
لە هۆزی گاد، ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێل؛ 14
加得支派,是勒烏耳的兒子厄肋雅撒夫;
لە هۆزی نەفتالی، ئەحیڕەعی کوڕی عێینان.» 15
納斐塔里支派,是厄南的兒子阿希辣。」
ئەوانە هەڵبژێردراوانی کۆمەڵەکەن، سەرکردەی هۆزی باوکانیانن، سەرۆک خێڵەکانی ئیسرائیلن. 16
這些人是由會眾中選出來的,都是他們宗族的領袖,以色列的千夫長。
جا موسا و هارون هەموو ئەو پیاوانەیان برد کە باس کران، 17
梅瑟和亞郎就帶著這些提名派定的人,
هەموو کۆمەڵیان لە یەکی مانگی دوو کۆکردەوە. لە گەنجانی بیست ساڵە بەرەو سەرەوە بەگوێرەی ڕەچەڵەکیان خرانەوە سەر خێڵ و بنەماڵەکانیان، یەک بە یەک ناوەکانیان تۆمار کرا، 18
於二月一日召集了全會眾,人都依照宗族和家系登了記,由二十歲以上的都一一將姓名登了記。
هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. ئینجا لە چۆڵەوانی سینادا تۆماری کردن. 19
上主怎樣吩咐了梅瑟,梅瑟就怎樣在西乃曠野統計了他們。
لە نەوەی ڕەئوبێن کە نۆبەرەی ئیسرائیلە، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، یەکە بە یەکە بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 20
以色列的長子勒烏本子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的男子,都一一將姓名登了記;
تۆمارکراوان لە هۆزی ڕەئوبێن چل و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون. 21
勒烏本支派登記的,計有四萬六千五百。
لە نەوەی شیمۆن، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، یەکە بە یەکە ژمێردران و بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 22
西默盎子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的男子,都一一將姓名登了記,
تۆمارکراوان لە هۆزی شیمۆن پەنجا و نۆ هەزار و سێ سەد کەس بوون. 23
西默盎支派登記的,計有五萬九千三百。
لە نەوەی گاد، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 24
加得子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的,都將姓名登了記;
تۆمارکراوان لە هۆزی گاد چل و پێنج هەزار و شەش سەد و پەنجا کەس بوون. 25
加得支派登記的,計有四萬五千六百五十。
لە نەوەی یەهودا، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 26
猶大子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的,都將姓名登了記;
تۆمارکراوان لە هۆزی یەهودا حەفتا و چوار هەزار و شەش سەد کەس بوون. 27
猶大支派登記的,計有七萬四千六百。
لە نەوەی یەساخار، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 28
依撒加爾子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的,都將姓名登了記,
تۆمارکراوان لە هۆزی یەساخار پەنجا و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون. 29
依撒加爾支派登記的,計有五萬四千四百。
لە نەوەی زەبولون، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 30
則步隆子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的,都將姓名登了記;
تۆمارکراوان لە هۆزی زەبولون پەنجا و حەوت هەزار و چوار سەد کەس بوون. 31
則步隆支派登記的,計有五萬七千四百。
لە نەوەی یوسف، لە نەوەی ئەفرایم، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 32
若瑟的子孫:厄弗辣因子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的,都將姓名登了記;
تۆمارکراوان لە هۆزی ئەفرایم چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون. 33
厄弗辣因支派登記的,計有四萬五百。
لە نەوەی مەنەشە، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 34
默納協子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的,都將姓名登了記;
تۆمارکراوان لە هۆزی مەنەشە سی و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون. 35
默納協支派登記的,計有三萬二千二百。
لە نەوەی بنیامین، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 36
本雅明子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的,都將姓名登了記;
تۆمارکراوان لە هۆزی بنیامین سی و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون. 37
亞雅明支派登記的,計有三萬五千四百。
لە نەوەی دان، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 38
丹子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的,都將姓名登了記;
تۆمارکراوان لە هۆزی دان شەست و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون. 39
丹支派登記的,計有六萬二千七百。
لە نەوەی ئاشێر، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 40
阿協爾子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的,都將姓名登了記;
تۆمارکراوان لە هۆزی ئاشێر چل و یەک هەزار و پێنج سەد کەس بوون. 41
阿協爾支派登記的,計有四萬一千五百。
لە نەوەی نەفتالی، هەموو نێرینەیەک لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپادا، بەپێی ناوەکان ڕێکخران، بەگوێرەی تۆمارکردنی خێڵەکانیان و بنەماڵەکانیان. 42
納斐塔里子孫的後裔,依照宗族和家系,二十歲以上,凡能上陣作戰的,都將姓名登了記;
تۆمارکراوان لە هۆزی نەفتالی پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون. 43
納斐塔里支派登記的,計有五萬三千四百:
ئەوانە تۆمارکراوەکانن، ئەوانەی موسا و هارون و دوازدە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل تۆماریان کردن، هەر پیاوێک لە تۆمارکراوەکان نوێنەر بوو بۆ بنەماڵەکەی. 44
以上是梅瑟和亞郎並以色列的首領十二人──每宗族一人──所登記的人數。
جا هەموو نەوەی ئیسرائیل، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، هەموو ئەوانەی دەتوانن خزمەت بکەن لە سوپای ئیسرائیلدا تۆمار کران، 45
以色列中二十歲以上,凡能上陣作戰的以色列子民,全依照宗族和家系登了記。
هەموو تۆمارکراوەکان شەش سەد و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا کەس بوون. 46
全體登記的總數,是六十萬三千五百五十。
بەڵام هۆزی لێڤی بنەماڵەکانیان لەگەڵ ئەوان تۆمار نەکران، 47
但是肋末人沒有依照自己的宗派同他們一起登記,
چونکە یەزدان بە موسای فەرموو: 48
因為上主曾訓示梅瑟說:「
«هۆزی لێڤی تۆمار مەکە و لەنێوان نەوەی ئیسرائیلدا سەرژمێریان مەکە. 49
只有肋未支派,不要登記,不要將他們列在以色列子民內。
بەڵکو لێڤییەکان لەسەر چادری پەیمان و هەموو قاپوقاچاغەکەی و هەموو ئەوەی هەیەتی دابنێ، ئەوان چادرەکەی پەرستن بە هەموو قاپوقاچاغەکانییەوە هەڵدەگرن و ئەوان خزمەتی دەکەن، لە چواردەوری چادرەکەی پەرستنیش چادر هەڵدەدەن. 50
你應派肋未人管理會幕和其中一切器皿,並一切附屬物。他們要搬運會幕和其中一切器皿,在會幕中服務,住在會幕的四周。
لە کاتی گواستنەوەی چادرەکەی پەرستن لێڤییەکان هەڵیدەگرنەوە و لە کاتی هەڵدانی چادرەکەی پەرستنیش لێڤییەکان دایدەمەزرێننەوە. هەرکەسێکی دیکە جگە لە لێڤییەکان لێی نزیک بێتەوە دەکوژرێت. 51
會幕要遷移時,肋未人拆卸;會幕要搭紮時,肋未人張搭;若俗人走近,應處死刑。
نەوەی ئیسرائیل هەریەکە لە ئۆردوگای خۆی لەژێر بەیداخەکەی خۆی بەپێی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن. 52
以色列子民應分隊紮營,各歸本旗。
بەڵام لێڤییەکان لە چواردەوری چادرەکەی پەیمان چادر هەڵدەدەن، هەتا تووڕەیی نەیەتە سەر کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل، جا لێڤییەکان بەرپرسیار دەبن لە پارێزگاری چادری پەیمان.» 53
但肋未人應在會幕四周紮營,免得以色列子民會眾觸犯天怒;肋未人應負責看守會幕。」
نەوەی ئیسرائیلیش ئاوایان کرد، بەگوێرەی هەموو ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا کرد. 54
以色列子民都照辦了;上主怎樣吩咐了梅瑟,他們就怎樣辦了。

< سەرژمێری 1 >