< ئەیوب 36 >
«تۆزێک ئارامم لەگەڵ بگرە جا پێتی نیشان دەدەم کە هێشتا قسە هەیە لەبەر خودا بگوترێت. | 2 |
你且等一會,容我教導你,因為為天主,我還有些話要說。
زانینم لە دوورەوە هەڵدەگرم و ڕاستودروستی دەدەمە پاڵ دروستکەرەکەم. | 3 |
我要將我所知的傳到遠方,將正義歸於我的造主。
بەڕاستی قسەکانم درۆ نین، ئەو کەسەی زانیاری تەواوە لەلای تۆیە. | 4 |
的確,我的話正確無偽,知識全備的人同你一起。
«خودا مەزنە و بە چاوی سووک تەماشای کەس ناکات، گەورەیە و ئامانجەکەی چەسپاوە. | 5 |
的確,天主寬宏大量,決不藐視任何人,並且有廣大的同情心。
خراپەکار ناژیێنێت و مافی زەلیلان دەدات. | 6 |
他決不容許惡人生存,但給窮苦人伸冤;
چاوەکانی لەسەر کەسی ڕاستودروست لا نادات، بەڵکو لەگەڵ پاشایان لەسەر تەخت دایاندەنیشێنێت و هەتاسەر پایەداریان دەکات. | 7 |
他也不剝奪義人的權利。他使君王永久坐在寶座上,但是他們卻驕矜自大;
ئەگەر بە زنجیر ببەسترێنەوە، ئەگەر بە پەتی زەلیلی ببردرێن، | 8 |
故此,當他們一旦被鎖鏈束縛,被痛苦的繩索所繫,
کردەوە و یاخیبوونەکانی خۆیانیان بۆ دەردەخات، چونکە لووتبەرز بوون. | 9 |
天主就向他們指明他們的惡行,和他們所誇耀的過犯,
گوێیەکانیان بۆ ئاگادارکردنەوە دەکاتەوە و فەرمانیان پێ دەکات لە خراپەکانیان تۆبە بکەن. | 10 |
開啟他們的耳朵,以聽訓戒,囑咐他們離開邪惡。
ئەگەر گوێ بگرن و بیپەرستن، ڕۆژگاریان بە باشە و ساڵانیان بە خۆشی بەسەردەبەن. | 11 |
如果他們服從順命,便能幸福地度過歲月,能安樂地享受天年。
ئەگەر گوێش نەگرن، بە شمشێر لەناودەچن و بە نەزانی دەمرن. | 12 |
如果不服從,必被射死,於不知不覺中逝去。
«خوانەناسان تووڕەیی کۆدەکەنەوە، تەنانەت کاتێک دەیانبەستێتەوە هاواری فریاکەوتن ناکەن. | 13 |
心術敗壞的人,憤怒填胸,縱被囚禁,仍不呼求救助;
لەنێو پیاوە لەشفرۆشەکانی نزرگەکان لە گەنجیێتیدا دەمرن. | 14 |
他們必早年夭折,喪命如男倡。
بەڵام فریای کڵۆڵ دەکەوێت لە زەلیلییەکەی و لە کاتی تەنگانە گوێیان دەکاتەوە. | 15 |
所以天主藉痛苦拯救受難的人,以患難開啟他們的耳鼓。
«هەروەها لە ڕووی تەنگانە پاڵت پێوە دەنێت بەرەو شوێنێکی پانوبەرین و بێ بەربەست و سەر خوانەکەت پڕ دەبێت لە خواردنی بەتام. | 16 |
他也要救你擺脫災難,領你到廣闊自由之地,在你桌上常擺滿肥饌美味;
بەڵام ئێستا ئەو حوکمدانەی کە بۆ خراپەکارە بەسەر تۆدا درا، حوکمدان و دادپەروەری دەتگرن. | 17 |
無如你判斷與惡人完全一樣,那麼懲罰和判案必集於你身。
ئاگاداربە دەوڵەمەندی پەلکێشت نەکات، زۆری بەرتیل بەڕەڵات ناکات. | 18 |
小心! 不要讓忿怒引你肆口謾罵,也不要為重罰讓你離棄正道。
ئایا دەوڵەمەندیت بۆ فریاکەوتن لە تەنگانە دەتپارێزێت یان هەموو ئەو کۆششکردنە لە تواناتدایە؟ | 19 |
你的哀號和你所有的力量,豈能使你擺脫患難﹖
تامەزرۆی شەو مەبە، هەتا خەڵک لە ماڵەکانیان ڕابکێشیت. | 20 |
不要希望黑夜,那是人民由本地被劫去的時候。
ئاگاداربە! ئاوڕ لە خراپە مەدەوە، چونکە ئەمەت هەڵبژارد نەک زەلیلی. | 21 |
小心! 別傾向不義,因為這正是你遭難的真正原因。
«خودا بە توانای خۆی پایەبەرزە. کێ وەک ئەو مامۆستایە؟ | 22 |
天主的能力確實偉大,那有像他那樣的主宰﹖
کێ ڕێگای ئەوی بەسەردا سەپاندووە؟ یان کێ پێی دەڵێت:”خراپەت کردووە؟“ | 23 |
誰能規定他的道路,誰敢說:你行的不對﹖
لەبیرت بێت کە کارەکەی بە مەزن بزانیت، کە خەڵکی گۆرانی بەسەردا دەڵێن. | 24 |
你應記住要讚頌他的工程,這是人們應歌詠的。
هەموو مرۆڤ دەیبینێت؛ خەڵکی لە دوورەوە تەماشای دەکەن. | 25 |
人人都能觀賞,都能從遠處仰望:
خودا چەند مەزنە و ئێمەش نایناسین و ژمارەی ساڵەکانی ناپشکێنرێن. | 26 |
天主何其偉大,我們不能理解! 他的歲數,無法考究。
«دڵۆپەکانی ئاو ڕادەکێشێت، دەیانکات بە هەور پاشان دەیانبارێنێت؛ | 27 |
他汲取水滴,使水氣化為雨露,
لە هەورەکانەوە بارانێکی زۆر بەسەر ئادەمیزاد دەڕژێنێت. | 28 |
雨即從雲中傾盆而降,沛然落在眾人身上。
ئایا کەس تێدەگات چۆن هەورەکان پەرت دەکات یان چۆن لە کەپرەکەیەوە هەورەتریشقە دەنێرێت؟ | 29 |
但誰能明瞭雲彩怎樣散布,天幕中怎樣發出隆隆之聲﹖
ببینە بروسکەی خۆی بەسەر خۆیدا پەرتوبڵاو دەکات و قووڵایی دەریا دادەپۆشێت، | 30 |
他將雲霧展開,遮蓋了群山山頂。
چونکە بەمە حوکمڕانی گەلان دەکات و بە پڕی خواردن دەدات. | 31 |
他藉此養育萬民,賜給他們豐富的食糧。
بە دەستەکانی بروسکە دەگرێت و فەرمانی پێدەدات لە دوژمن بدات. | 32 |
他掌中握著電光,對準目標發射出去。
گرمەکەی ڕایدەگەیەنێت، مەڕوماڵاتیش بە هاتنی دەزانن. | 33 |
雷霆報告他的來臨,他的怒火將要懲罰邪惡。