< ئەیوب 35 >

ئەلیهوش بەردەوام بوو و گوتی: 1
厄里烏又接著說:
«ئایا ئەمە بە ڕاست دادەنێیت؟ گوتت:”ڕاستییەکەی لای منە، نەک لای خودا.“ 2
你說過:「我在天主前是正義的。」你想這話合理嗎﹖
لەگەڵ ئەوەشدا لێی دەپرسیت:”چ سوودێکی بۆم هەیە، قازانجی چیم کرد لە نەکردنی گوناه؟“ 3
你還說過:「這與你何干﹖我若犯罪,我對你做了什麼﹖」
«من حەز دەکەم وەڵامی تۆ بدەمەوە، وەڵامی تۆ و هاوڕێیەکانیشت دەدەمەوە. 4
我今答覆你,以及和你在一起的友人。
تەماشای ئاسمان بکە و ببینە، تێبینی هەورەکان بکە لە تۆ بەرزترن. 5
請你仰視上天,且要靜觀,細看高於你的蒼天。
ئەگەر گوناهە بکەیت چیت لێکردووە و ئەگەر یاخیبوونەکانت زۆر بکەیت چیت پێکردووە؟ 6
你若犯罪,為他有什麼害處﹖你若作惡多端,又能加害他什麼﹖
ئەگەر ڕاستودروست بیت چیت پێیداوە، یان چی لە دەستت وەردەگرێت؟ 7
如果你為人正義,為他又有何益﹖或者他由你手中獲得什麼﹖
خراپەکەت بۆ مرۆڤێک دەبێت کە وەک خۆتە و ڕاستودروستیشت بۆ ئادەمیزادە. 8
你的惡行只能加害與你類似的人,你的正義也只能有益於世人。
«خەڵک لەتاوی زۆرداری هاوار دەکەن، لەبەر ستەمکاران هاواری فریاکەوتن دەکەن. 9
人因受暴虐過甚,必要哀號;因受強權的壓迫,必要呼籲。
ناڵێن:”کوا خودای بەدیهێنەرم، ئەوەی لە شەودا زەبوور دەدات، 10
但是沒有人說:「那造成我們,使人夜間歡唱,
ئەوەی فێرمان دەکات زیاتر لە ئاژەڵەکانی زەوی و لە باڵندەکانی ئاسمان داناترمان دەکات؟“ 11
使我們比地上的走獸更聰明,使我們比天上的飛鳥更有智慧的天主在那裏﹖」
کاتێک خەڵک لە دەست لووتبەرزی خراپەکاران هاوار دەکەن، وەڵام ناداتەوە. 12
他們雖呼喊,天主卻不答應,這是因為惡人傲慢的原故。
خودا گوێ لە داواکاری پووچیان ناگرێت، توانادارەکە تەماشای ناکات. 13
他們空喊亂叫,天主決不俯聽,全能者決不垂視。
ئیتر چۆن گوێ لە تۆ بگرێت ئەگەر بڵێیت کە نایبینیت، داواکارییەکەت لەبەردەمیەتی و دەبێت چاوەڕێی ئەو بکەیت، 14
何況你說過:「你看不見他;但你的案件已放在他面前,你應等待他!」
هەروەها تووڕەییەکەی هەرگیز سزا نادات و گوێ نادات بە زۆری خراپەکاری. 15
你還說過:「他沒有發怒施罰,似乎不很理會罪過。」
بەم جۆرە ئەیوب لە هیچ دەمی کردووەتەوە و بەبێ زانین قسەی زل دەکات.» 16
的確,約伯開口盡說空話;由於無知,說了許多妄言。

< ئەیوب 35 >