< ئەیوب 30 >
«بەڵام ئێستا ئەوانەی لە من منداڵترن گاڵتەم پێ دەکەن، ئەوانەی بێزم نەدەهات باوکیان لەگەڵ سەگەکانی ناو ڕانەکەم دابنێم. | 1 |
Och nu le de åt mig, människor som äro yngre till åren än jag, män vilkas fäder jag aktade ringa, ja, ej ens hade velat sätta bland mina vallhundar.
دەبێت هێزی دەستیان چ سوودێکی بۆ من هەبێت؟ لەبەر ئەوەی سست بوون و لە کەڵک کەوتوون. | 2 |
Vad skulle de också kunna gagna mig med sin hjälp, dessa människor som sakna all manlig kraft?
لە دەستکورتی و لە برسیێتیدا لەڕ بوون؛ بە شەو بەناو زەوی وشکدا دەگەڕان، کە وێران و کاول بوون. | 3 |
Utmärglade äro de ju av brist och svält; de gnaga sin föda av torra öknen, som redan i förväg är öde och ödslig.
ئەوانەی وشترالووک و گەڵایان لە دەوەنەکانەوە دەهێنا، ڕەگی دار گەز خۆراکیان بوو. | 4 |
Saltörter plocka de där bland snåren, och ginströtter är vad de hava till mat.
لەنێو کۆمەڵەی خەڵک دەردەکران، هاواریان بەسەردا دەکردن وەک بەسەر دزدا هاوار بکەن. | 5 |
Ur människors samkväm drives de ut, man ropar efter dem såsom efter tjuvar.
لەناو دۆڵە وشکەکان نیشتەجێ بوون، لە ئەشکەوت و لەناو تاشەبەردەکان. | 6 |
I gruvliga klyftor måste de bo, i hålor under jorden och i bergens skrevor.
لەنێو دەوەنەکان زەڕین و لەژێر گەزگەزەکان خۆیان مات کرد. | 7 |
Bland snåren häva de upp sitt tjut, under nässlor ligga de skockade,
نەوەی گێلی، هەروەها نەوەی ئەوانەی بێ ناو بوون، لە خاکەکە تێهەڵدراون. | 8 |
en avföda av dårar och ärelöst folk, utjagade ur landet med hugg och slag.
«بەڵام ئێستا ئەو گەنجانە بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن؛ پەندم بەسەردا دەڵێن. | 9 |
Och för sådana har jag nu blivit en visa, de hava mig till ämne för sitt tal;
قێزم لێ دەکەنەوە، دوورەپەرێزیم لێ دەگرن؛ لە تفەکانیان ڕووی من ناپارێزن. | 10 |
med avsky hålla de sig fjärran ifrån mig, de hava ej försyn för att spotta åt mig.
خودا پەتی کەوانەکەی منی بەرداوە و منی چەماندووەتەوە، جڵەوی لغاوەکەم بەدەستیانەوەیە، | 11 |
Nej, mig till plåga, lossa de alla band, alla tyglar kasta de av inför mig.
لەلای ڕاستم گەنجە لاسارەکان هێرش دەکەنە سەرم، پاشقولم لێ دەگرن و سەنگەر لە دژی من لێ دەدەن. | 12 |
Invid min högra sida upphäver sig ynglet; mina fötter vilja de stöta undan. De göra sig vägar som skola leda till min ofärd.
ڕێگاکانم لێ تێکدەدەن، بۆ ژێرکەوتنم هاوکاری یەکتر دەکەن، کەس نییە پشتگیری من بکات. | 13 |
Stigen framför mig hava de rivit upp. De göra sitt bästa till att fördärva mig, de som dock själva äro hjälplösa.
ئەوان دێن هەروەک لە کەلێنێکی فراوانەوە بێن، لەژێر وێرانیەوە خلۆر دەبنەوە. | 14 |
Såsom genom en bred rämna bryta de in; de vältra sig fram under murarnas brak.
نەهامەتی بەسەرمدا وەرگەڕا، هەروەکو با ڕێزی منی برد، ئاسوودەییم وەک هەور تێپەڕی. | 15 |
Förskräckelser välvas ned över mig. Såsom en storm bortrycka de min ära, och såsom ett moln har min välfärd farit bort.
«بە هێواشی ژیانم بەرە و کۆتایی دەچێت، کەوتمە ڕۆژانی زەلیلییەوە. | 16 |
Och nu utgjuter sig min själ inom mig, eländesdagar hålla mig fast.
شەوگار ئێسکەکانم لەناومدا کلۆر دەکات، ئازارەکانم پشوو نادەن. | 17 |
Natten bortfräter benen i min kropp, och kvalen som gnaga mig veta ej av vila.
خودا بە زۆری هێزەکەی منی بە جلەکانم گرت و شێوەی گۆڕیم، وەک یەخەی کراسەکەم، منی پێچایەوە. | 18 |
Genom övermäktig kraft har mitt kroppshölje blivit vanställt, såsom en livklädnad hänger det omkring mig.
فڕێیدامە ناو قوڕەوە، ڕەنگی خۆڵ و خۆڵەمێشم لێ نیشت. | 19 |
I orenlighet har jag blivit nedstjälpt, och själv är jag nu lik stoft och aska.
«ئەی خودا هاوارت بۆ دەهێنم و وەڵامم نادەیتەوە؛ ڕادەوەستم و ئاوڕم لێ نادەیتەوە. | 20 |
Jag ropar till dig, men du svarar mig icke; jag står här, men de bespejar mig allenast.
لەگەڵ مندا توند دەجوڵێیتەوە، بە توانای دەستەکانت دژایەتیم دەکەیت. | 21 |
Du förvandlas för mig till en grym fiende, med din starka hand ansätter du mig.
دەمڕفێنیت و دەمدەیتە دەست ڕەشەبا؛ فڕێمدەدەیتە ناو زریانەوە. | 22 |
Du lyfter upp mig i stormvinden och för mig hän, och i bruset låter du mig försmälta av ångest.
دەزانم بۆ مردن دەمگەڕێنیتەوە، بۆ ماڵی چاوەڕوانکراوی هەموو زیندووێک. | 23 |
Ja, jag förstår att du vill föra mig till döden, till den boning dit allt levande församlas.
«بێگومان کەس دەستدرێژی ناکاتە سەر مرۆڤێکی تێکشکاو، کاتێک لە تەنگانەیدا هاوار دەکات. | 24 |
Men skulle man vid sitt fall ej få sträcka ut handen, ej ropa efter hjälp, när ofärd har kommit?
ئایا بۆ لێقەوماوان نەگریام؟ ئایا بۆ نەدار گیانم خەمبار نەبوو؟ | 25 |
Grät jag ej själv över den som hade hårda dagar, och ömkade sig min själ ej över den fattige?
لەگەڵ ئەوەشدا، کە ئاواتەخوازی چاکە بووم، خراپە هات؛ چاوەڕوانی ڕووناکی بووم، تاریکی هات. | 26 |
Se, jag väntade mig lycka, men olycka kom; jag hoppades på ljus, men mörker kom.
هەناوم گڕی گرتووە و ناوەستێت، ڕۆژانی زەلیلی بەرەوپیرم دێن. | 27 |
Därför sjuder mitt innersta och får ingen ro, eländesdagar hava ju mött mig.
ڕەش هەڵگەڕام بەڵام بەبێ خۆر؛ لەناو کۆمەڵ هەستام هاوارم کرد. | 28 |
Med mörknad hud går jag, fastän ej bränd av solen; mitt i församlingen står jag upp och skriar.
بووم بە برای چەقەڵەکان و هاوڕێی کوندەپەپووەکان. | 29 |
En broder har jag blivit till schakalerna, och en frände är jag vorden till strutsarna.
پێستم ڕەش و هەڵوەری لەبەرم، لەشم لەبەر تایەکی توند دەسووتێت. | 30 |
Min hud har svartnat och lossnat från mitt kött, benen i min kropp äro förbrända av hetta.
قیسارەکەم بۆ لاوانەوەیە و شمشاڵەکەم بۆ دەنگی گریاوەکانە. | 31 |
I sorgelåt är mitt harpospel förbytt, mina pipors klang i högljudd gråt.