< ئەیوب 18 >
بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە: | 1 |
书亚人比勒达回答说:
«هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟ تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین. | 2 |
你寻索言语要到几时呢? 你可以揣摩思想,然后我们就说话。
بۆچی بە ئاژەڵ دانراین و لەبەرچاوتان گێل بووین؟ | 3 |
我们为何算为畜生, 在你眼中看作污秽呢?
ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە، ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت و تاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟ | 4 |
你这恼怒将自己撕裂的, 难道大地为你见弃、 磐石挪开原处吗?
«بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و گڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت. | 5 |
恶人的亮光必要熄灭; 他的火焰必不照耀。
لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت و چراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە. | 6 |
他帐棚中的亮光要变为黑暗; 他以上的灯也必熄灭。
هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن و ڕاوێژەکەی خۆی دەیخات. | 7 |
他坚强的脚步必见狭窄; 自己的计谋必将他绊倒。
بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت، جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات. | 8 |
因为他被自己的脚陷入网中, 走在缠人的网罗上。
تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت و فاقە توند دەیگرێت. | 9 |
圈套必抓住他的脚跟; 机关必擒获他。
داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە و تەڵەکەی لەسەر ڕێگایە. | 10 |
活扣为他藏在土内; 羁绊为他藏在路上。
بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن و هەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون. | 11 |
四面的惊吓要使他害怕, 并且追赶他的脚跟。
برسیێتی بڕستی لێ بڕی و کارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات. | 12 |
他的力量必因饥饿衰败; 祸患要在他旁边等候。
نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات، یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات. | 13 |
他本身的肢体要被吞吃; 死亡的长子要吞吃他的肢体。
لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت، بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت. | 14 |
他要从所倚靠的帐棚被拔出来, 带到惊吓的王那里。
ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت، گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت. | 15 |
不属他的必住在他的帐棚里; 硫磺必撒在他所住之处。
لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت و لە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن. | 16 |
下边,他的根本要枯干; 上边,他的枝子要剪除。
یادەوەری لە زەوی نامێنێت و لەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە. | 17 |
他的记念在地上必然灭亡; 他的名字在街上也不存留。
لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی و لە جیهان دەردەکرێت. | 18 |
他必从光明中被撵到黑暗里, 必被赶出世界。
نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت، نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی. | 19 |
在本民中必无子无孙; 在寄居之地也无一人存留。
خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن، گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت. | 20 |
以后来的要惊奇他的日子, 好像以前去的受了惊骇。
ئەوە نشینگەی بەدکارانە و ئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.» | 21 |
不义之人的住处总是这样; 此乃不认识 神之人的地步。