< ئیشایا 59 >

بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن، گوێشی گران نییە بۆ بیستن، 1
Surely the arm of the LORD is not too short to save, nor His ear too dull to hear.
بەڵکو تاوانەکانتان بوون بە بەربەست لەنێوان ئێوە و خوداتان، گوناهەکانتان بەم جۆرەی کرد ڕووی خودای لێ شاردنەوە تاکو گوێتان لێ نەگرێت. 2
But your iniquities have built barriers between you and your God, and your sins have hidden His face from you, so that He does not hear.
لەبەر ئەوەی لەپی دەستتان بە خوێن گڵاو بوو و پەنجەکانیشتان بە تاوان، لێوەکانتان بە درۆ دوان و زمانیشتان ناڕەوایی دەگوتەوە. 3
For your hands are stained with blood, and your fingers with iniquity; your lips have spoken lies, and your tongue mutters injustice.
کەس نییە بە ڕاستودروستی بچێتە دادگا و کەس نییە بە ڕاستگۆیی سکاڵا بکات. پشت بە شتی پووچ دەبەستن و بە درۆ دەدوێن. بە ئاژاوە دووگیان دەبن و خراپەیان لێ دەبێت. 4
No one calls for justice; no one pleads his case honestly. They rely on empty pleas; they tell lies; they conceive mischief and give birth to iniquity.
هێلکەی ماریان هەڵهێنا، تۆڕی جاڵجاڵۆکە دەچنن. ئەوەی هێلکەیان دەخوات دەمرێت، ئەوانەش کە دەشکێن مار هەڵدێنن. 5
They hatch the eggs of vipers and weave a spider’s web. Whoever eats their eggs will die; crack one open, and a viper is hatched.
تەونەکانیان نابێتە بەرگ و خۆیان بە کردارەکانیان ناپۆشن، کردارەکانیان کرداری خراپەن و کردەوەی دەستیان ستەمە. 6
Their cobwebs cannot be made into clothing, and they cannot cover themselves with their works. Their deeds are sinful deeds, and acts of violence are in their hands.
پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن، پەلە دەکەن بۆ ڕشتنی خوێنی بێتاوان. بیرکردنەوەیان بیرکردنەوەی خراپەیە، وێرانی و تێکشکاندن لە ڕێگاکانیان هەیە. 7
Their feet run to evil; they are swift to shed innocent blood. Their thoughts are sinful thoughts; ruin and destruction lie in their wake.
ڕێگای ئاشتی پێنازانن، دادپەروەری نییە لە ڕێچکەکانیان. ڕێڕەوەکانی خۆیان خوار کرد، هەموو ئەو کەسانەی پێیدا دەڕۆن ئاشتی نازانن. 8
The way of peace they have not known, and there is no justice in their tracks. They have turned them into crooked paths; no one who treads on them will know peace.
لەبەر ئەمە دادپەروەری لێمان دوورکەوتەوە و ڕاستودروستی پێمان ناگات. چاوەڕێی ڕووناکی دەکەین و ئەوەتا تاریکی دێت، بە هیواین ڕۆشنایی بێت، بەڵام بە تاریکی ئەنگوستەچاودا دەڕۆین. 9
Therefore justice is far from us, and righteousness does not reach us. We hope for light, but there is darkness; for brightness, but we walk in gloom.
وەک کوێر دەست لە دیوار دەدەین، وەک یەکێک دوو چاوی نەبێت دەست دەکوتین. لە نیوەڕۆدا هەروەک کاتی تاریک و ڕوونی پەل دەکوتین، لەنێو چالاکەکان وەک مردوو واین. 10
Like the blind, we feel our way along the wall, groping like those without eyes. We stumble at midday as in the twilight; among the vigorous we are like the dead.
هەموومان وەک ورچ دەبۆڕێنین، وەک کۆتر دەگمێنین، چاوەڕێی دادپەروەری دەکەین و نییە، بە هیوای ڕزگارین، بەڵام لێمان دوور دەکەوێتەوە. 11
We all growl like bears and moan like doves. We hope for justice, but find none, for salvation, but it is far from us.
بێگومان یاخیبوونەکانمان لە بەرامبەر تۆدا زۆر بوون، گوناهەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن. یاخیبوونەکانمان پێمانەوە لکاون، دان بە تاوانەکانی خۆماندا دەنێین: 12
For our transgressions are multiplied before You, and our sins testify against us. Our transgressions are indeed with us, and we know our iniquities:
یاخیبوون و ناپاکی لە دژی یەزدان، لادان لە ڕێگای خودای خۆمان، هاندان بۆ ستەم و هەڵگەڕانەوە، دروستکردنی درۆ لە دڵەوە و بە ساختە قسەکردن. 13
rebelling and denying the LORD, turning away from our God, speaking oppression and revolt, conceiving and uttering lies from the heart.
دادپەروەری هەڵدەدرێتە دواوە و ڕاستودروستی پشتگوێ دەخرێت. ڕاستی لە گۆڕەپانی شاردا کەوتووە و ڕێگا نادرێت ڕاستگۆیی بێتە ژوورەوە. 14
So justice is turned away, and righteousness stands at a distance. For truth has stumbled in the public square, and honesty cannot enter.
ڕاستی ون بووە و ئەوەی لە خراپە لادەدات دەبێت بە نێچیر. یەزدان بینی و لەبەرچاوی خراپ بوو کە دادپەروەری نەبوو. 15
Truth is missing, and whoever turns from evil becomes prey. The LORD looked and was displeased that there was no justice.
بینی کەس نەبوو، سەرسام بوو کە ناوبژیوان نەبوو. بە هێزی بازووی خۆی ڕزگاری کردین، ڕاستودروستی خۆی پاڵپشتی کرد. 16
He saw that there was no man; He was amazed that there was no one to intercede. So His own arm brought salvation, and His own righteousness sustained Him.
ڕاستودروستی وەک سپەر لەبەرکرد و کڵاوی ئاسنینی ڕزگاریش لەسەری، بەرگی تۆڵەسەندنەوەی لەبەرکرد، دڵگەرمیشی وەک کەوا لە خۆی پێچا. 17
He put on righteousness like a breastplate, and the helmet of salvation on His head; He put on garments of vengeance and wrapped Himself in a cloak of zeal.
بەگوێرەی کردەوەکان لە ناحەزانی تووڕە دەبێت، سزای ڕەوای دوژمنانی دەدات، بە تەواوی سزای دوورگەکانیش دەدات. 18
So He will repay according to their deeds: fury to His enemies, retribution to His foes, and recompense to the islands.
خەڵکی ڕۆژئاوا لە ناوی یەزدان دەترسن، خەڵکی ڕۆژهەڵات لە شکۆمەندییەکەی، چونکە یەزدان وەک لافاو دێت، بە هەناسەی خۆی پاڵی پێوە دەنێت. 19
So shall they fear the name of the LORD where the sun sets, and His glory where it rises. For He will come like a raging flood, driven by the breath of the LORD.
«ئەوەی دەمانکڕێتەوە دێت بۆ سییۆن، بۆ لای ئەوانە لە نەوەی یاقوب کە لە گوناهەکانیان تۆبەیان کرد.» ئەمە فەرمایشتی یەزدانە. 20
“The Redeemer will come to Zion, to those in Jacob who turn from transgression,”
یەزدان دەفەرموێت: «ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان: ڕۆحم لەگەڵتدایە و وتەکانی خۆمم خستووەتە دەمی تۆوە، نە لە دەمی خۆت و نە لە دەمی نەوەت و نە لە دەمی نەوەی دوای نەوەت نابڕێنەوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە،» یەزدان دەفەرموێت. 21
“As for Me, this is My covenant with them,” says the LORD. “My Spirit will not depart from you, and My words that I have put in your mouth will not depart from your mouth or from the mouths of your children and grandchildren, from now on and forevermore,” says the LORD.

< ئیشایا 59 >