< ئیشایا 63 >

ئەوە کێیە لە ئەدۆمەوە دێت بە بەرگی سوور لە بۆزراوە، ئەو شکۆمەندەی بە جلوبەرگەکەیەوە بە زۆری هێزەکەیەوە نمایش دەکات؟ «منم، بە ڕاستودروستی دەدوێم مەزنم بۆ ڕزگاری.» 1
Who is this coming from Edom, from Bozrah with crimson-stained garments? Who is this robed in splendor, marching in the greatness of His strength? “It is I, proclaiming vindication, mighty to save.”
بۆچی بەرگت سوورە و بەرگت وەک پەستێنەری گوشەری ترێیە؟ 2
Why are Your clothes red, and Your garments like one who treads the winepress?
«کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبوو بە تەنها گوشەرم پەستەوە. لە تووڕەییدا ئەوانم پڵیشاندەوە، بە هەڵچوونی خۆم پێم لێنان. جا خوێنیان بەسەر بەرگمدا پرژا و هەموو جلەکەم لەکەدار بوو. 3
“I have trodden the winepress alone, and no one from the nations was with Me. I trampled them in My anger and trod them down in My fury; their blood spattered My garments, and all My clothes were stained.
ڕۆژی تۆڵەسەندنەوە لە دڵمدا بوو و ساڵی کڕینەوەی گەلم هات. 4
For the day of vengeance was in My heart, and the year of My redemption had come.
تەماشام کرد بەڵام یارمەتیدەر نەبوو، سەرسام بووم کە پشتگیری نەبوو، بەڵام بە هێزی بازووی خۆم ڕزگاریم دەستەبەر کرد، هەڵچوونم پشتگیری کردم. 5
I looked, but there was no one to help; I was appalled that no one assisted. So My arm brought Me salvation, and My own wrath upheld Me.
بە تووڕەیی خۆم گەلانم پەستەوە، بە هەڵچوونی خۆم سەرخۆشم کردن، خوێنی ئەوانم بەسەر زەویدا ڕشت.» 6
I trampled the nations in My anger; in My wrath I made them drunk and poured out their blood on the ground.”
باسی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان دەکەم، کارەکانی کە شایستەی ستایشن، بۆ هەموو ئەوەی کە لە پێناوی ئێمەدا کردی. باسی چاکە مەزنەکەی دەکەم بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل، ئەوەی پاداشتی پێدانەوە بەپێی بەزەییەکەی و بەپێی زۆری خۆشەویستییە بێ سنوورەکەی. 7
I will make known the LORD’s loving devotion and His praiseworthy acts, because of all that the LORD has done for us— the many good things for the house of Israel according to His great compassion and loving devotion.
فەرمووی: «بە ڕاستی گەلی منن، کوڕن، ناپاکیم لەگەڵ ناکەن،» جا بۆیان بوو بە ڕزگارکەر. 8
For He said, “They are surely My people, sons who will not be disloyal.” So He became their Savior.
لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو و فریشتەی ئامادەبوونەکەی ڕزگاری کردن. ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە، بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتن هەموو ڕۆژانی کۆن. 9
In all their distress, He too was afflicted, and the Angel of His Presence saved them. In His love and compassion He redeemed them; He lifted them up and carried them all the days of old.
بەڵام ئەوان یاخی بوون و ڕۆحی پیرۆزی ئەویان خەمبار کرد، جا لێیان بوو بە دوژمن و لەگەڵیان کەوتە جەنگەوە. 10
But they rebelled and grieved His Holy Spirit. So He turned and became their enemy, and He Himself fought against them.
ئینجا گەل ڕۆژانی کۆنیان بەبیر هاتەوە، ڕۆژانی موسا و گەلەکەی. کوا ئەوەی لە دەریاوە سەری خستن لەگەڵ شوانی مێگەلەکەی؟ کوا ئەوەی ڕۆحی پیرۆزی خۆی لەنێویان دانا؟ 11
Then His people remembered the days of old, the days of Moses. Where is He who brought them through the sea with the shepherds of His flock? Where is the One who set His Holy Spirit among them,
کوا ئەوەی لەلای دەستی ڕاستی موسا هێزە شکۆدارەکەی بازووی خۆی نارد، ئەوەی ئاوی لەبەردەمیان دوو لەت کرد، بۆ ئەوەی ناوێکی هەتاهەتایی بۆ خۆی دروستبکات، 12
who sent His glorious arm to lead them by the right hand of Moses, who divided the waters before them to gain for Himself everlasting renown,
ئەوەی بەناو دەریا قووڵەکاندا بردنی؟ وەک ئەسپ بە چۆڵەوانیدا سەرسمیان نەدا، 13
who led them through the depths like a horse in the wilderness, so that they did not stumble?
وەک دابەزینی ڕەشەوڵاخ بەرەو دەشتایی، ڕۆحی یەزدان پشووی پێدان. ئاوا ڕێنمایی گەلەکەتت کرد بۆ ئەوەی ناوێکی شکۆمەند بۆ خۆت دروستبکەیت. 14
Like cattle going down to the valley, the Spirit of the LORD gave them rest. You led Your people this way to make for Yourself a glorious name.
لە ئاسمانەوە تەماشا بکە، لە نشینگەی پیرۆز و شکۆمەندیتەوە ببینە، کوا دڵگەرمی و پاڵەوانیێتییەکەت؟ ئاخ هەڵکێشانی هەناوت و بەزەییت لە ئێمە بڕی. 15
Look down from heaven and see, from Your holy and glorious habitation. Where are Your zeal and might? Your yearning and compassion for me are restrained.
بەڵام تۆ باوکی ئێمەی، ئەگەر ئیبراهیم نەمانناسێت و ئیسرائیلیش دانمان پێدا نەنێت. ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت، لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە. 16
Yet You are our Father, though Abraham does not know us and Israel does not acknowledge us. You, O LORD, are our Father; our Redeemer from Everlasting is Your name.
ئەی یەزدان، بۆچی لە ڕێگاکانی خۆت وێڵت کردین، بۆچی دڵت ڕەق کردین هەتا لێت نەترسین؟ بگەڕێوە لە پێناو خزمەتکارەکانت، هۆزەکانی میراتەکەت. 17
Why, O LORD, do You make us stray from Your ways and harden our hearts from fearing You? Return, for the sake of Your servants, the tribes of Your heritage.
بۆ ماوەیەکی کەم گەلی پیرۆزت خاوەنی پیرۆزگای تۆ بوون، بەڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان کرد. 18
For a short while Your people possessed Your holy place, but our enemies have trampled Your sanctuary.
ئێمە لە کۆنەوە گەلی تۆین، ئێستا وامان لێ هاتووە کە تۆ فەرمانڕەوایی ئێمەت نەکردووە، وەک چۆن هەرگیز بە ناوی تۆوە ناو نەنرابین. 19
We have become like those You never ruled, like those not called by Your name.

< ئیشایا 63 >