«ئەی کاهینەکان، گوێتان لەمە بێت! ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، سەرنج بدەن! ئەی ماڵی پاشا گوێ بگرن! حوکمەکە لە دژی ئێوەیە، چونکە ئێوە لە میچپا بوونە تەڵە، هەروەها تۆڕێکی ڕاخراویش بوون بەسەر تاڤۆر. | 1 |
שמעו זאת הכהנים והקשיבו בית ישראל ובית המלך האזינו--כי לכם המשפט כי פח הייתם למצפה ורשת פרושה על תבור |
یاخیبووان لە کوشتن قووڵبوونەوە، منیش هەموویان تەمبێ دەکەم. | 2 |
ושחטה שטים העמיקו ואני מוסר לכלם |
من ئەفرایم دەناسم و ئیسرائیلیش لە من شاردراوە نییە. ئەی ئەفرایم، ئێستا ڕێگای لەشفرۆشیت گرتووەتەبەر، ئیسرائیل گڵاو بووە. | 3 |
אני ידעתי אפרים וישראל לא נכחד ממני כי עתה הזנית אפרים נטמא ישראל |
«کارەکانیان ڕێیان نادات بۆ لای خودای خۆیان بگەڕێنەوە، چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی لە ناخیاندایە و ئەوان دان بە یەزداندا نانێن. | 4 |
לא יתנו מעלליהם לשוב אל אלהיהם כי רוח זנונים בקרבם ואת יהוה לא ידעו |
لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات و ئیسرائیل و ئەفرایم بە تاوانەکانیان تێکدەشکێن، یەهوداش لەگەڵیاندا تێکدەشکێت. | 5 |
וענה גאון ישראל בפניו וישראל ואפרים יכשלו בעונם--כשל גם יהודה עמם |
بە مەڕ و مانگاکانیانەوە دەڕۆن بۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدان بکەن، بەڵام بۆیان دەرناکەوێت، چونکە لێیان دوورکەوتووەتەوە. | 6 |
בצאנם ובבקרם ילכו לבקש את יהוה--ולא ימצאו חלץ מהם |
ناپاکییان لە یەزدان کرد، چونکە منداڵی زۆڵیان بوو. ئێستا جەژنی سەرەمانگەکانیان خۆیان و کێڵگەکانیشیان دەخوات. | 7 |
ביהוה בגדו כי בנים זרים ילדו עתה יאכלם חדש את חלקיהם |
«لە گیڤعادا کەڕەنا لێ بدەن و لە ڕامەش زوڕنا. لە بێتئاڤن نەعرەتەی جەنگ بکێشن؛”ئەی بنیامین، ئێمە لەدوای تۆین.“ | 8 |
תקעו שופר בגבעה חצצרה ברמה הריעו בית און אחריך בנימין |
ئەفرایم وێران دەبێت لە ڕۆژی تەمبێکردندا. لەنێو هۆزەکانی ئیسرائیلدا ڕاستی ڕادەگەیەنم. | 9 |
אפרים לשמה תהיה ביום תוכחה בשבטי ישראל הודעתי נאמנה |
میرانی یەهودا وەک ئەوانەن کە سنوور دەگوازنەوە، منیش تووڕەیی خۆم وەک باران بەسەریاندا هەڵدەڕێژم. | 10 |
היו שרי יהודה כמסיגי גבול עליהם אשפוך כמים עברתי |
ئەفرایم زۆرلێکراوە، بە حوکم تێکشکێنراوە، چونکە بڕیاری دا دوای بت بکەوێت. | 11 |
עשוק אפרים רצוץ משפט כי הואיל הלך אחרי צו |
من بۆ ئەفرایم وەک مۆرانەم و وەک کلۆربوونیش بۆ بنەماڵەی یەهودا. | 12 |
ואני כעש לאפרים וכרקב לבית יהודה |
«کاتێک ئەفرایم نەخۆشییەکەی خۆی بینی و یەهوداش ناسۆرەکەی خۆی، ئینجا ئەفرایم چووە لای ئاشور و بەدوای پاشا گەورەکەدا ناردی. بەڵام ناتوانێت چارەسەرتان بکات و برینەکەتان لەسەر لاببات. | 13 |
וירא אפרים את חליו ויהודה את מזרו וילך אפרים אל אשור וישלח אל מלך ירב והוא לא יוכל לרפא לכם ולא יגהה מכם מזור |
من بۆ ئەفرایم وەک شێرم و بۆ بنەماڵەی یەهوداش وەک بەچکە شێر، چونکە من پارچەپارچەیان دەکەم و دەڕۆم، دەبەم و فریادڕەسیش نییە، | 14 |
כי אנכי כשחל לאפרים וככפיר לבית יהודה אני אני אטרף ואלך אשא ואין מציל |
دەڕۆم و دەگەڕێمەوە بۆ شوێنەکەی خۆم هەتا دان بە تاوانەکەیان دەنێن و ڕوویان لە من دەکەن، لە تەنگانەیاندا بە پەرۆشەوە ڕوویان لە من دەکەن.» | 15 |
אלך אשובה אל מקומי עד אשר יאשמו ובקשו פני בצר להם ישחרנני |