< یۆئێل 1 >

پەیامی یەزدان کە بۆ یۆئێلی کوڕی پەتوئێل هات: 1
דבר יהוה אשר היה אל יואל בן פתואל
ئەی پیران، گوێ لەمە بگرن، ئەی هەموو دانیشتووانی خاکەکە، گوێ شل بکەن. ئایا ئەمە لە سەردەمی ئێوە یان لە سەردەمی باوباپیرانتان ڕوویداوە؟ 2
שמעו זאת הזקנים והאזינו כל יושבי הארץ ההיתה זאת בימיכם ואם בימי אבתיכם
ئەمە بۆ کوڕەکانتان بگێڕنەوە، کوڕەکانیشتان بۆ کوڕەکانیان، کوڕەکانیشیان بۆ نەوەی دوای خۆیان. 3
עליה לבניכם ספרו ובניכם לבניהם ובניהם לדור אחר
ئەوەی لەبەر کوللەی قرتێنەر مایەوە کوللەی گەورە لووشیان دا، ئەوەی لەبەر کوللەی گەورە مایەوە پێکوڕە لووشیان دا، ئەوەش کە لەبەر پێکوڕە مایەوە وردە کوللەی لووشیان دا. 4
יתר הגזם אכל הארבה ויתר הארבה אכל הילק ויתר הילק אכל החסיל
ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن! ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە، واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن، چونکە لە دەمتان بڕاوە. 5
הקיצו שכורים ובכו והיללו כל שתי יין על עסיס כי נכרת מפיכם
نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا، بەهێز و بێشومارە، ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە و کەڵبەی شێرە مێی هەیە. 6
כי גוי עלה על ארצי עצום ואין מספר שניו שני אריה ומתלעות לביא לו
دار مێوەکەمی وێران کردووە و دار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە، توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە، لقەکانی سپی بوونەوە. 7
שם גפני לשמה ותאנתי לקצפה חשף חשפה והשליך הלבינו שריגיה
شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش پۆشیو، بۆ مێردی گەنجییەتی کە نەماوە. 8
אלי כבתולה חגרת שק על בעל נעוריה
پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب لە ماڵی یەزدان بڕایەوە، کاهینەکان دەلاوێننەوە، ئەوانەی خزمەتکاری یەزدانن. 9
הכרת מנחה ונסך מבית יהוה אבלו הכהנים משרתי יהוה
کێڵگەکان وێران بوون، خاک شیوەنی گێڕا، چونکە دانەوێڵە فەوتا، شەرابی نوێ نەما، ڕۆن لە هیزە بڕا. 10
שדד שדה אבלה אדמה כי שדד דגן הוביש תירוש אמלל יצהר
ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن، ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن، بۆ گەنم و جۆ، چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو. 11
הבישו אכרים הילילו כרמים על חטה ועל שערה כי אבד קציר שדה
دار مێو وشک هەڵگەڕا و دار هەنجیر سیس بوو، دار هەنار و خورما و سێو، هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان. بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما. 12
הגפן הובישה והתאנה אמללה רמון גם תמר ותפוח כל עצי השדה יבשו--כי הביש ששון מן בני אדם
ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە، ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن. ئەی خزمەتکارانی خوداکەم، وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە، چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەراب لە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە. 13
חגרו וספדו הכהנים הילילו משרתי מזבח--באו לינו בשקים משרתי אלהי כי נמנע מבית אלהיכם מנחה ונסך
ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن، بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن، پیران کۆبکەنەوە، هەموو دانیشتووانی خاکەکەش بێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان، هاوار بکەن بۆ یەزدان. 14
קדשו צום קראו עצרה--אספו זקנים כל ישבי הארץ בית יהוה אלהיכם וזעקו אל יהוה
ئای بۆ ئەو ڕۆژە! چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە، وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت. 15
אהה ליום כי קרוב יום יהוה וכשד משדי יבוא
ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟ ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟ 16
הלוא נגד עינינו אכל נכרת מבית אלהינו שמחה וגיל
تۆوی دانەوێڵەکان لەژێر باڕستی خاکدا ڕزین، کۆگاکان چۆڵ کران، ئەمبارەکان وێران کران، چونکە دانەوێڵە وشک بوو. 17
עבשו פרדות תחת מגרפתיהם--נשמו אצרות נהרסו ממגרות כי הביש דגן
ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن! مێگەلەکان بەڕەڵا بوون، چونکە لەوەڕگایان نییە، تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون. 18
מה נאנחה בהמה נבכו עדרי בקר--כי אין מרעה להם גם עדרי הצאן נאשמו
ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم، چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد، گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند. 19
אליך יהוה אקרא כי אש אכלה נאות מדבר ולהבה להטה כל עצי השדה
تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە، چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە و ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە. 20
גם בהמות שדה תערוג אליך כי יבשו אפיקי מים ואש אכלה נאות המדבר

< یۆئێل 1 >