< هۆشەع 5 >

«ئەی کاهینەکان، گوێتان لەمە بێت! ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، سەرنج بدەن! ئەی ماڵی پاشا گوێ بگرن! حوکمەکە لە دژی ئێوەیە، چونکە ئێوە لە میچپا بوونە تەڵە، هەروەها تۆڕێکی ڕاخراویش بوون بەسەر تاڤۆر. 1
Hører dette, I Præster, lyt til du Israels Hus, laan Øre, du Kongehus, thi eder gælder Dommen. Thi I blev en Snare for Mizpa, et Garn bredt ud over Tabor,
یاخیبووان لە کوشتن قووڵبوونەوە، منیش هەموویان تەمبێ دەکەم. 2
en dyb Faldgrube i Sjittim; men jeg er en Lænke for alle.
من ئەفرایم دەناسم و ئیسرائیلیش لە من شاردراوە نییە. ئەی ئەفرایم، ئێستا ڕێگای لەشفرۆشیت گرتووەتەبەر، ئیسرائیل گڵاو بووە. 3
Efraim kender jeg, ej skjult er Israel for mig; thi du har bolet, Efraim, uren er Israel blevet.
«کارەکانیان ڕێیان نادات بۆ لای خودای خۆیان بگەڕێنەوە، چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی لە ناخیاندایە و ئەوان دان بە یەزداندا نانێن. 4
Deres Gerninger tillader ikke, at de vender sig til deres Gud; thi Horeaand har de i sig, HERREN kender de ej.
لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات و ئیسرائیل و ئەفرایم بە تاوانەکانیان تێکدەشکێن، یەهوداش لەگەڵیاندا تێکدەشکێت. 5
Mod Israel vidner dets Hovmod; Efraim styrter for sin Brøde, med dem skal og Juda styrte.
بە مەڕ و مانگاکانیانەوە دەڕۆن بۆ ئەوەی ڕوو لە یەزدان بکەن، بەڵام بۆیان دەرناکەوێت، چونکە لێیان دوورکەوتووەتەوە. 6
Da gaar de med Smaakvæg og Hornkvæg hen for at søge HERREN; men ham skal de ikke finde, thi bort fra dem vil han vige.
ناپاکییان لە یەزدان کرد، چونکە منداڵی زۆڵیان بوو. ئێستا جەژنی سەرەمانگەکانیان خۆیان و کێڵگەکانیشیان دەخوات. 7
Troløse var de mod HERREN, thi uægte Børn har de født; nu vil han opsluge dem, Plovmand sammen med Mark.
«لە گیڤعادا کەڕەنا لێ بدەن و لە ڕامەش زوڕنا. لە بێت‌ئاڤن نەعرەتەی جەنگ بکێشن؛”ئەی بنیامین، ئێمە لەدوای تۆین.“ 8
Lad Hornet gjalde i Gibea, Trompeten i Rama, opløft Raab i Bet-Aven, Benjamin, var dig!
ئەفرایم وێران دەبێت لە ڕۆژی تەمبێکردندا. لەنێو هۆزەکانی ئیسرائیلدا ڕاستی ڕادەگەیەنم. 9
Til Ørk skal Efraim blive paa Straffens Dag. Jeg kundgør om Israels Stammer, hvad sikkert skal ske.
میرانی یەهودا وەک ئەوانەن کە سنوور دەگوازنەوە، منیش تووڕەیی خۆم وەک باران بەسەریاندا هەڵدەڕێژم. 10
Som Folk, der flytter Skel, blev Judas Fyrster, over dem vil jeg øse min Harme som Vand.
ئەفرایم زۆرلێکراوە، بە حوکم تێکشکێنراوە، چونکە بڕیاری دا دوای بت بکەوێت. 11
Efraim er undertrykt, Retten knust; frivilligt løb han efter Fjenden.
من بۆ ئەفرایم وەک مۆرانەم و وەک کلۆربوونیش بۆ بنەماڵەی یەهودا. 12
Jeg er som Møl for Efraim, Edder for Judas Hus.
«کاتێک ئەفرایم نەخۆشییەکەی خۆی بینی و یەهوداش ناسۆرەکەی خۆی، ئینجا ئەفرایم چووە لای ئاشور و بەدوای پاشا گەورەکەدا ناردی. بەڵام ناتوانێت چارەسەرتان بکات و برینەکەتان لەسەر لاببات. 13
Da Efraim mærked sin Sygdom og Juda mærked sin Byld, gik Efraim hen til Assur, Storkongen sendte han Bud. Men han kan ej give jer Helse, han læger ej eders Byld.
من بۆ ئەفرایم وەک شێرم و بۆ بنەماڵەی یەهوداش وەک بەچکە شێر، چونکە من پارچەپارچەیان دەکەم و دەڕۆم، دەبەم و فریادڕەسیش نییە، 14
Thi jeg er som en Løve for Efraim, en Løveunge for Judas Hus; jeg, jeg river sønder og gaar, slæber bort, og ingen redder.
دەڕۆم و دەگەڕێمەوە بۆ شوێنەکەی خۆم هەتا دان بە تاوانەکەیان دەنێن و ڕوویان لە من دەکەن، لە تەنگانەیاندا بە پەرۆشەوە ڕوویان لە من دەکەن.» 15
Jeg gaar til mit sted igen, indtil de bøder for Skylden og søger frem for mit Aasyn, søger mig i deres Trængsel.

< هۆشەع 5 >