< هۆشەع 4 >

ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، چونکە یەزدان سکاڵای هەیە لە دانیشتووانی خاکەکە: «نە وەفاداری، نە خۆشەویستی نەگۆڕ، نە خواناسی لە خاکەکەدا هەیە. 1
Hør, Israeliter, HERRENS Ord, thi HERREN gaar i rette med Landets Folk. Thi ej er der Troskab, ej Godhed, ej kender man Gud i Landet.
نەفرەتکردن و درۆ و کوشتن، دزی و داوێنپیسی، پەرەی سەندووە و خوێنڕشتن، خوێن ڕشتنی بەدوادا دێت. 2
Man sværger og lyver, myrder og stjæler, horer, gør Indbrud, og Blodskyld følger paa Blodskyld.
لەبەر ئەوە خاکەکە شین دەگێڕێت و ئەوەی تێیدا نیشتەجێیە بەرەو نەمان دەچێت، بە ئاژەڵی کێوی و باڵندەی ئاسمانیشەوە، تەنانەت ماسی دەریاش لەناودەچێت. 3
Derfor sørger Landet, og alt, hvad der bor der, sygner, Markens Dyr og Himlens Fugle; selv Havets Fisk svinder bort.
«بەڵام با کەس سکاڵا نەکات و کەسیش تاوانبار نەکرێت، چونکە گەلەکەی تۆ وەک ئەوانەن کە سکاڵا لە کاهین دەکەن. 4
Dog skænde man ej, dog revse man ej, naar mit Folk kun er som dets Præster.
تۆش بە ڕۆژ تێکدەشکێیت و بە شەویش پێغەمبەر لەگەڵت تێکدەشکێت، منیش دایکت لەناودەبەم. 5
Du skal styrte ved Dag, og med dig Profeten ved Nat....
گەلەکەم بەهۆی نەزانینەوە لەناوچووە. «لەبەر ئەوەی تۆ زانینت ڕەتکردەوە، منیش ڕەتت دەکەمەوە لەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەیت. لەبەر ئەوەی فێرکردنەکانی خودای خۆتت لەیاد کرد، منیش نەوەکانت لەیاد دەکەم. 6
Mit Folk skal gaa til Grunde, fordi det er uden Kundskab. Da du har vraget Kundskab, vrager jeg dig som Præst; du glemte din Guds Aabenbaring, saa glemmer og jeg dine Sønner.
ئەوەندەی کاهینەکان زیاد بوون، ئەوەندەش گوناهیان لە دژی من کرد، منیش شکۆیان دەگۆڕم بۆ شەرمەزاری. 7
Jo fler, des mere de synded, ombytted deres Ære med Skændsel;
قوربانی گوناهی گەلەکەم دەخۆن و ئاواتەخوازن کە تاوان بکات. 8
mit Folks Synd lever de af, dets Brøde hungrer de efter.
جا کاهین وەک گەل دەبێت، بەپێی ڕەفتارەکەی سزای دەدەم، کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەدەمەوە. 9
Men Præst skal det gaa som Folk; jeg hjemsøger ham for hans Færd, hans Id gengælder jeg ham.
«دەخۆن و تێر نابن، لەشفرۆشی دەکەن و زیاد نابن، چونکە وازیان لە یەزدان هێنا بۆ ئەوەی خۆیان تەرخان بکەن 10
De skal spise, men ikke mættes, hore, men ej blive fler; thi de har sveget HERREN og holder fast ved Hor.
بۆ لەشفرۆشی و بۆ شەرابی کۆن و شەرابی نوێ کە هزر و هۆشی گەلەکەی منی بردووە. 11
Vin og Most tager Forstanden.
گەلەکەم پرس بە بتە دارینەکەیان دەکەن، وەڵام لە گۆچانەکەی دەستی وەردەگرن، چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی گومڕای کردوون و دڵسۆزی خودای خۆیان نین. 12
Mit Folk raadspørger sit Træ, og Svaret giver dets Stok; thi Horeaand ledte dem vild, de boler sig bort fra deres Gud.
لەسەر لووتکەی چیاکان قوربانی سەردەبڕن و لەسەر گردەکان بخوور دەسووتێنن، لەژێر دار بەڕوو و ئەسپیندار و دارەبەن، چونکە سێبەری باشە! لەبەر ئەوە کچەکانتان لەشفرۆشی دەکەن و بووکەکانیشتان داوێنپیسی. 13
De ofrer paa Bjergenes Tinder, paa Højene brænder de Ofre under en Eg, en Poppel, en Terebinte, thi Skyggen er god. Saa horer jo og eders Døtre, saa boler jo og eders Kvinder;
«کچەکانتان سزا نادەم کە لەشفرۆشی دەکەن و بووکەکانیشتان کە داوێنپیسی دەکەن، چونکە پیاوەکان خۆیان دەچنە پاڵ لەشفرۆشەکان و لەگەڵ لەشفرۆشەکان دەچنە نزرگەکان و قوربانی سەردەبڕن. گەلێک تێگەیشتنی نەبێت لەناودەچێت! 14
jeg straffer ej Døtrenes Hor, ej Kvinderne for deres Bolen; thi selv gaar de bort med Horer, ofrer sammen med Skøger; og det uvise Folk drages ned.
«ئەی ئیسرائیل، ئەگەر تۆش داوێنپیسیت، بەڵام با یەهودا تاوان نەکات. «مەچن بۆ گلگال و سەرمەکەون بۆ بێت‌ئاڤن و سوێند مەخۆن:”بە یەزدانی زیندوو!“ 15
Men selv om du, Israel, horer, maa Juda ej gøre sig skyldigt. Gaa ikke over til Gilgal, drag ikke op til Bet-Aven, sværg ikke: »Saa sandt HERREN lever!«
وەک نوێنگینێکی کەللەڕەق ئیسرائیلیش کەللەڕەق بووە، ئیتر یەزدان چۆن بیانلەوەڕێنێت وەک بەرخ لە شوێنێکی پانوبەریندا؟ 16
Thi som en uvan Ko er Israel uvan, skal HERREN saa lade dem græsse i Frihed som Lam?
ئەفرایم بە بتەکانەوە بەستراوەتەوە، وازی لێ بهێنن! 17
Efraim er bundet til Afgudsbilleder; lad ham fare!
تەنانەت خواردنەوەشیان تەواوبێت، هەر نوقومی لەشفرۆشییەکەیان دەبن، گەورەکانیان بە تەواوی حەزیان لە شەرمەزارییە نەک لە ڕێز. 18
Deres Drikken er skejet ud. Hor har de bedrevet; højt har deres Skjolde elsket Skændsel.
با لەژێر باڵەکانی خۆیدا دەیپێچێتەوە، بە قوربانییەکانیان شەرمەزار دەبن. 19
Et Vejr har omspændt dem med sine Vinger, og de skal blive til Skamme for deres Ofre.

< هۆشەع 4 >