< کردار 7 >

سەرۆکی کاهینان لێی پرسی: «ئایا ئەو تۆمەتانە ڕاستن؟» 1
“Are these allegations true?” the high priest asked.
ئەویش گوتی: «برایان و باوکان گوێ بگرن، خودای شکۆمەندی بۆ ئیبراهیمی باوکمان دەرکەوت کاتێک لە میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئەوەی لە حاران نیشتەجێ بێت، 2
“Brothers and fathers, listen to me!” Stephen replied. “God in his glory appeared to our father Abraham when he was living in Mesopotamia, before he moved to Haran.
پێی فەرموو: [خاک و کەسوکارت بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ئەو خاکەی پیشانت دەدەم.] 3
God told him, ‘Leave your country and your relatives, and go to the country that I'm going to show you.’
«خاکی کلدانییەکانی بەجێهێشت و لە حاران نیشتەجێ بوو. دوای مردنی باوکی، خودا لەوێوە گواستییەوە بۆ ئەم خاکەی ئێوە ئێستا تێیدا نیشتەجێن. 4
So he left the country of the Chaldeans and lived in Haran. After his father's death, God sent him here to this country where you now live.
لێرەدا هیچ میراتێکی نەدایێ، تەنانەت شوێن پێیەکیش. بەڵام خودا بەڵێنی پێدا کە بە موڵک بیداتە خۆی و وەچەکەی لەدوای خۆی، هەرچەندە هێشتا منداڵی نەبوو. 5
God didn't give Abraham an inheritance here, not even one square foot. But God did promise Abraham that he would give him and his descendants possession of the land, even though he had no children.
خوداش ئاوای فەرموو: [نەوەکانت لە خاکێک نامۆ دەبن کە هی خۆیان نییە، دەبنە کۆیلەیان و چوار سەد ساڵ دەیانچەوسێننەوە. 6
God also told him that his descendants would live in a foreign country, and that they would be enslaved there, and would be mistreated for four hundred years.
بەڵام ئەو نەتەوەیەش حوکم دەدەم، کە ئەوان وەک کۆیلە خزمەتیان دەکەن،] خودا فەرموویەتی، [دوای ئەوە دێنە دەرەوە و لەم شوێنە دەمپەرستن.] 7
God said, ‘I will punish the nation that enslaves them. Eventually they will leave and come here to worship me.’
خوداش پەیمانی خەتەنەکردنی لەگەڵ ئیبراهیم بەست. ئاوا ئیسحاقی بوو، لە تەمەنی هەشت ڕۆژیدا خەتەنەی کرد. ئیسحاقیش یاقوبی بوو، یاقوبیش دوازدە باوکانی یەکەمینی بوو. 8
God also gave Abraham the agreement regarding circumcision, and so when Isaac was born, Abraham circumcised him on the eighth day. Isaac was the father of Jacob, and Jacob the father of the twelve patriarchs.
«باوکانیش چاویان بە یوسف هەڵنەهات، فرۆشتیانە میسر. بەڵام خودای لەگەڵ بوو، 9
The patriarchs, who were jealous of Joseph, sold him into slavery in Egypt. But God was with him,
لە هەموو ناخۆشییەکانی ڕزگاری کرد، لەبەردەم فیرعەونی پاشای میسردا نیعمەت و دانایی پێدا. ئەویش کردی بە فەرمانڕەوای میسر و سەرپەرشتیاری هەموو ماڵەکەی خۆی. 10
and rescued him from all his troubles. He gave him wisdom and helped him gain the favor of Pharaoh, king of Egypt, who made him governor over Egypt and the royal household.
«ئینجا قاتوقڕی و تەنگانە بەسەر هەموو میسر و کەنعاندا هات، باوباپیرانمان خواردنیان دەست نەدەکەوت. 11
Now a famine occurred throughout Egypt and Canaan. It caused terrible misery, and our forefathers had no food.
یاقوب بیستی لە میسر دانەوێڵە هەیە، جاری یەکەم باوکانمانی نارد. 12
When Jacob heard there was grain in Egypt he sent our forefathers down on their first visit.
بۆ جاری دووەم یوسف بە برایانی ناسرا، بنەماڵەی یوسفیش بۆ فیرعەون دەرکەوت. 13
During their second visit, Joseph revealed to his brothers who he was, and Pharaoh discovered Joseph's family background.
ئیتر یوسف ناردی یاقوبی باوکی بە هەموو کەسوکاریەوە بۆ میسر بانگکرد، کە حەفتا و پێنج کەس بوون. 14
Joseph sent for his father and all his relatives—seventy-five in total.
جا یاقوب بۆ میسر دابەزی و مرد، خۆی و باوباپیرانمان. 15
Jacob traveled to Egypt, and died there—as did our forefathers.
ئینجا بۆ شەخەم گەڕاندیانەوە و لەو گۆڕە ناشتییان کە ئیبراهیم لە شەخەم بە بڕێک زیو لە کوڕەکانی حەمۆری کڕی. 16
Their bodies were brought back to Shechem and placed in the tomb that Abraham had bought with silver from the sons of Hamor in Shechem.
«بەڵام ئەو کاتەی بەڵێنەکە نزیک دەبووەوە کە خودا بە ئیبراهیمی دا، گەل لە میسر پەرەیان دەسەند و زۆردەبوون، 17
As the time approached regarding the promise that God had made to Abraham, the number of our people in Egypt increased.
تاکو [لە میسر پاشایەکی نوێ هاتە سەر تەخت کە یوسفی نەدەناسی.] 18
A new king came to the throne in Egypt who knew nothing about Joseph.
لەگەڵ گەلەکەمان بە فێڵ دەجوڵایەوە و خراپەی لەگەڵ باوباپیرانمان کرد، ناچاری دەکردن منداڵە ساواکانیان دووربخەنەوە تاکو بمرن. 19
He took advantage of our people and treated our ancestors badly, forcing them to abandon their babies so they would die.
«لەو کاتەدا موسا لەدایک بوو. لەبەرچاوی خودا جوان بوو، سێ مانگ لە ماڵی باوکی بەخێوکرا، 20
It was at this time that Moses was born. He was a handsome child, and for three months he was looked after in his father's home.
کاتێک دوورخرایەوە، کچی فیرعەون هەڵیگرتەوە و کردییە کوڕی خۆی و بەخێوی کرد. 21
When he had to be abandoned, Pharaoh's daughter rescued him and took care of him as her own son.
موساش لەناو هەموو دانایی میسرییەکاندا پەروەردە کرا، بە توانا لە قسە و کرداردا. 22
Moses received instruction in all areas of Egyptian knowledge, and he became a powerful speaker and leader.
«کاتێک تەمەنی بووە چل ساڵ، بڕیاری دا سەردانی برا ئیسرائیلییەکانی بکات. 23
However, when he was forty years old, he decided to visit his relatives, the Israelites.
یەکێکیانی بینی ستەمی لێ دەکرێت، بەرگری لێکرد و دادوەریی بۆ ستەملێکراو کرد، میسرییەکەی کوشت. 24
He saw one of them being mistreated, so he intervened to defend him. On behalf of the man he took revenge and killed the Egyptian.
وایزانی برایانی تێدەگەن کە خودا لەسەر دەستی ئەو ڕزگاریان دەکات. بەڵام تێنەگەیشتن. 25
Moses thought his fellow Israelites would see that God was rescuing them through him, but they didn't.
بۆ بەیانی دوو لە برا عیبرانییەکانی بینی کە شەڕیان دەکرد، هەوڵی دەدا ئاشتیان بکاتەوە، گوتی:”ئێوە بران، بۆچی دەست بۆ یەکتری درێژ دەکەن؟“ 26
The next day when he arrived, two Israelites were fighting one another. He tried to reconcile them and stop the fight. ‘Men! You are brothers!’ he told them. ‘Why are you attacking each other?’
«بەڵام ئەوەی ستەمی لە نزیکەکەی دەکرد، پاڵێکی پێوەنا و گوتی: [کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟ 27
But the man who had started the fight pushed Moses away. ‘Who put you in charge over us? Are you our judge now?’ he asked.
ئایا دەتەوێ بمکوژیت هەروەک دوێنێ میسرییەکەت کوشت؟] 28
‘Are you going to kill me like you killed the Egyptian yesterday?’
موساش بەهۆی ئەم قسەیەوە هەڵهات، لە خاکی میدیان بووە بێگانە و لەوێ دوو کوڕی بوو. 29
When he heard this, Moses ran away. He went and lived in exile in the land of Midian, where two sons were born to him.
«دوای ئەوەی چل ساڵ تەواوبوو، [فریشتەیەک لە بیابانی شاخی سینا لەنێو دەوەنێکی داگیرساودا بۆی دەرکەوت.] 30
Forty years later, in the desert of Mount Sinai, an angel appeared to him in the flames of a burning bush.
موساش ئەمەی بینی و لە دیمەنەکە سەرسام بوو، دەچووە پێش تاکو لە نزیکەوە سەیر بکات، دەنگی یەزدان هات: 31
When Moses saw this, he was amazed at the sight, and went over to take a closer look. The voice of the Lord spoke to him:
[من خودای باوکانت، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبم.] بەڵام موسا لەرز گرتی و نەیوێرا سەیر بکات. 32
‘I am the God of your fathers, the God of Abraham and Isaac and Jacob.’ Moses shook with fear and didn't dare look up.
«[جا یەزدان پێی فەرموو: پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت خاکێکی پیرۆزە. 33
The Lord told him, ‘Take off your sandals, because where you are standing is holy ground.
بەڕاستی من ئەزیەتی گەلەکەی خۆمم لە میسر بینی و گوێم لە ناڵەیان بوو، هاتمە خوارەوە تاکو دەربازیان بکەم. ئێستاش وەرە، دەتنێرمە میسر.] 34
I have closely observed the suffering of my people in Egypt, and I have heard their groans. I have come down to rescue them. Now come over here, for I'm sending you to Egypt.’
«ئەو موسایەی ڕەتیان کردەوە و گوتیان: [کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟] هەر ئەو بوو خودا وەک گەورە و ئازادکەر بە دەستی ئەو فریشتەیە ناردی کە لە دەوەنەکەدا بۆی دەرکەوت. 35
This was the same Moses that the people had rejected when they said, ‘Who made you a ruler and judge over us?’ God sent him to be both a ruler and a liberator, by means of the angel who appeared to him in the bush.
جا موسا گەلەکەی لە‏ میسر هێنایە‏ دەرەوە، پەرجوو و نیشانەی کرد لە خاکی میسر، لە دەریای سوور، هەروەها لە ماوەی چل ساڵدا لە چۆڵەوانی. 36
Moses led them out after performing miraculous signs in Egypt, and in the Red Sea, and continued to do so in the desert for forty years.
«ئەمە ئەو موسایەیە کە بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: [خودا لەنێو براکانتان پێغەمبەرێکی وەک منتان بۆ دادەنێت.] 37
This is the same Moses who promised the Israelites, ‘God will send you a prophet like me from among your people.’
هەر ئەویش بوو لە چۆڵەوانی لەناو کڵێساکەدا بوو، لەگەڵ ئەو فریشتەیەی لە شاخی سینا قسەی لەگەڵی دەکرد، لەگەڵ باوباپیرانیشمان، ئەوەی وشە زیندووەکانی وەرگرت تاکو بمانداتێ. 38
Moses was with God's assembled people in the desert when the angel spoke to him at Mount Sinai, and there with our forefathers he received God's living word to give to us.
«بەڵام باوباپیرانمان نەیانویست گوێڕایەڵی بن. ئەویان ڕەتکردەوە و دڵیان بۆ میسر لێی دەدا. 39
He was the one our fathers wouldn't listen to. They rejected him and decided to return to Egypt.
بە هارونیان گوت: [چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە تاکو پێشڕەویمان بکەن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا نازانین چی لێهات.] 40
They told Aaron, ‘Make gods for us to lead us, because we don't know what's happened to this Moses who led us out of the land of Egypt.’
لەو ڕۆژانەدا بتێکیان لە شێوەی گۆلک دروستکرد و قوربانییان بۆ کرد، بە دەستکردی خۆیان دڵشاد بوون. 41
Then they made an idol in the shape of a calf, sacrificed to it, and celebrated what they themselves had made!
بەڵام خودا ڕووی لێ وەرگێڕان و وازی لێ هێنان ئەستێرەکانی ئاسمان بپەرستن، وەک لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە: «[ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی قوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟ 42
So God gave up on them. He left them to their worship of the stars in the sky. This is what the prophets wrote, ‘Were you giving offerings or making sacrifices to me during the forty years in the desert, you Israelites?
نەخێر، بەڵکو نزرگەی بتی مۆلەختان لەگەڵ ئەستێرەی خوداوەندەکەتان هەڵگرت، ڕێفان، ئەو پەیکەرانەی دروستتان کرد تاکو بیانپەرستن. لەبەر ئەوە من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە بابل دوورترە.] 43
No, you carried the Tabernacle of the god Moloch and the image of the god Rephan's star, images that you made so you could worship them. So I will banish you in exile beyond Babylon.’
«چادری پەرستنی شایەتیش لە چۆڵەوانیدا لەگەڵ باوباپیرانمان بوو، هەروەک ئەوەی خودا فەرمانی بە موسا کرد لەسەر ئەو نموونەیە دروستی بکات کە بینیویەتی. 44
Our ancestors had the Tabernacle of Testimony in the desert. God had told Moses how he should make it following the blueprint he had seen.
جا باوباپیرانمان چادری پەرستنیان وەرگرت و لەگەڵ یەشوع بردیانە ناو موڵکی ئەو گەلانەی خودا لەبەردەمی باوکانمان دەریکردن هەتا ڕۆژانی داود، 45
Later on, our forefathers carried it with them when they went in with Joshua to occupy the land taken from the nations the Lord drove out before them. It stayed there until the time of David.
ئەوەی لەلای خودا ڕەزامەندی بەدەستهێنا، ئەویش هەوڵی دا نشینگەیەک بۆ خودای یاقوب دروستبکات. 46
David found favor with God and asked to make a more permanent home for the God of Jacob.
کەچی ئەوە سلێمان بوو کە ماڵێکی بۆ دروستکرد. 47
But it was Solomon who built a Temple for him.
«بەڵام خودای هەرەبەرز لە ماڵی دەستکرد نیشتەجێ نابێت، هەروەک پێغەمبەر ئیشایا گوتوویەتی: 48
Of course the Almighty doesn't live in temples we make. As the prophet said,
«[ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە، چ ماڵێکم بۆ بنیاد دەنێن؟ یەزدان دەفەرموێ، لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟ 49
‘Heaven is my throne, and the earth the place I put my feet. What kind of dwelling could you build for me?’ the Lord asks. ‘What bed could you make for me to rest in?
ئایا دەستی من هەموو ئەم شتانەی دروستنەکردووە؟] 50
Didn't I make everything?’
«ئەی کەللەڕەقان، ئەی دڵ و گوێ خەتەنە نەکراوان! ئێوە وەک باوباپیرانتان هەمیشە بەربەرەکانێی ڕۆحی پیرۆز دەکەن! 51
You arrogant, hard-hearted people! You never listen! You always fight against the Holy Spirit! You act just like your fathers did!
باوباپیرانتان چ پێغەمبەرێکیان نەچەوساندووەتەوە؟ ئەوانەشیان کوشت کە زوو باسی هاتنی ڕاستودروستەکەیان دەکرد، ئەوەی ئێستا ئێوە بە گرتنتان دا و کوشتتان. 52
Was there ever a prophet your fathers didn't persecute? They killed those who prophesied about the coming of the one who is truly good and right. He is the one you betrayed and murdered—
ئێوە تەوراتتان بە ڕێنمایی فریشتەکان وەرگرت بەڵام پەیڕەوتان نەکرد.» 53
you who received the law by means of the angels, but refused to keep it.”
کاتێک ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا گوێیان لەم قسانەی ستیفانۆس بوو، دڵیان پڕبوو لە قین و ددانیان لێی جیڕکردەوە. 54
When they heard this, the council members became mad with rage, and snarled at him, grinding their teeth.
بەڵام ستیفانۆس پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز، چاوی بڕییە ئاسمان، شکۆی خودای بینی و عیساش لە دەستەڕاستی خودا وەستابوو. 55
But Stephen, full of the Holy Spirit, gazed up into heaven and saw God's glory, with Jesus standing at God's right hand.
گوتی: «دەبینم ئاسمان کراوەتەوە و کوڕی مرۆڤیش لە دەستەڕاستی خودا ڕاوەستاوە.» 56
“Look,” he said, “I see heaven open, and the Son of Man standing at God's right hand.”
بەمە گوێی خۆیان توند گرت و هەمووان بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و تێکڕا پەلاماریان دا، 57
But they held their hands over their ears and shouted as loudly as they could. They rushed together at him,
بردیانە دەرەوەی شار و بەردبارانیان کرد. شایەتەکانیش جلەکانیان داکەند و خستیانە بەرپێی گەنجێک کە ناوی شاول بوو. 58
dragged him out of the city, and began to stone him. His accusers laid their coats down beside a young man called Saul.
کاتێک ستیفانۆسیان بەردباران دەکرد، نوێژی دەکرد: «عیسای خاوەن شکۆ، ڕۆحم وەربگرە!» 59
As they went on stoning him, Stephen prayed, “Lord Jesus, receive my spirit.”
ئینجا چۆکی دادا و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «ئەی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەم گوناهەیان لەسەر مەنووسە.» ئەمەی گوت و نوست. 60
He kneeled down, calling out, “Lord, please don't hold this sin against them!” And after he said this, he died.

< کردار 7 >