< دووەم پوختەی مێژوو 4 >

سلێمان قوربانگایەکی بڕۆنزی دروستکرد کە درێژییەکەی بیست باڵ و پانییەکەشی بیست باڵ و بەرزییەکەی دە باڵ بوو. 1
他又制造一座铜坛,长二十肘,宽二十肘,高十肘;
حەوزە بڕۆنزییەکەشی بە بازنەیی بە قاڵب دروستکرد، لە لێوارەوە هەتا لێوار دە باڵ بوو، پێنج باڵ بەرزی، چێوەکەشی گوریسێکی سی باڵ بوو. 2
又铸一个铜海,样式是圆的,高五肘,径十肘,围三十肘;
لەژێر لێوارەکەی لە هەر چواردەورەی وێنەی گا نەخشێنرابوو، دە وێنە بۆ هەر باڵێک، بەدەوری حەوزە بڕۆنزییەکە بە دوو ڕیز، وێنەی گایەکان لەگەڵ حەوزە بڕۆنزییەکە لەقاڵبدرابوون. 3
海周围有野瓜的样式,每肘十瓜,共有两行,是铸海的时候铸上的;
حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەر دوازدە گا ڕاوەستابوو، سێیان ڕوویان لە باکوور، سێ ڕوویان لە ڕۆژئاوا، سێ ڕوویان لە باشوور، سێش ڕوویان لە ڕۆژهەڵات بوو، حەوزە بڕۆنزییەکەش لەسەریان دانرابوو، هەمووشیان پاشەڵیان ڕوو لەناوەوە بوو. 4
有十二只铜牛驮海:三只向北,三只向西,三只向南,三只向东;海在牛上,牛尾向内;
ئەستووراییەکەی چوار پەنجە بوو، لێوارەکەی وەک لێواری جام دروستکرابوو، لە شێوەی گوڵی سەوسەن. جێی سێ هەزار بەتی تێدا دەبووەوە. 5
海厚一掌,边如杯边,又如百合花,可容三千罢特;
هەروەها دە دەستشۆری دروستکرد، پێنجی لەلای باشوور و پێنجیشی لەلای باکوور دانا، بۆ شوشتن لە کاتی ئەنجامدانی قوربانی سووتاندن، بەڵام کاهینەکان ئاوی حەوزە بڕۆنزییەکەیان بۆ شوشتن بەکاردەهێنا. 6
又制造十个盆:五个放在右边,五个放在左边,献燔祭所用之物都洗在其内;但海是为祭司沐浴的。
چرادانی زێڕیش دەی بە هەموو وردەکارییەکانییەوە دروستکرد و لەناو پەرستگاکە داینان، پێنج لەلای باشوور و پێنج لەلای باکوور. 7
他又照所定的样式造十个金灯台放在殿里:五个在右边,五个在左边;
دە مێزیشی دروستکرد و لە پەرستگاکە داینان، پێنج لەلای باشوور و پێنجیش لەلای باکوور. سەد تاسی زێڕیشی دروستکرد. 8
又造十张桌子放在殿里:五张在右边,五张在左边;又造一百个金碗;
ئینجا حەوشەی کاهینەکان و ماڵە گەورەکەی دروستکرد لەگەڵ دەرگاکانی ماڵەکە و دەرگاکانیشی بە بڕۆنز ڕووکەش کرد. 9
又建立祭司院和大院,并院门,用铜包裹门扇;
حەوزە بڕۆنزییەکەشی لە سووچی باشووری ڕۆژهەڵاتی پەرستگاکەوە دانا. 10
将海安在殿门的右边,就是南边。
هەروەها حورام مەنجەڵ و خاکەناز و تاسەکانی دروستکرد. حورام کارەکانی تەواو کرد، ئەوانەی بۆ سلێمان پاشا بۆ پەرستگای خودا کردی: 11
户兰又造了盆、铲、碗。这样,他为所罗门王做完了 神殿的工。
دوو کۆڵەکەکە؛ دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ دوو تۆڕەکە بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ 12
所造的就是:两根柱子和柱上两个如球的顶,并两个盖柱顶的网子
هەروەها چوار سەد هەنارەکە بۆ دوو تۆڕەکە، دوو ڕیز هەنار بۆ هەر تۆڕێک بۆ ڕازاندنەوەی دوو شێوە قاپەکە کە لەسەر دوو کۆڵەکەکە بوون؛ 13
和四百石榴,安在两个网子上(每网两行盖着两个柱上如球的顶)。
عەرەبانەکان و دەستشۆرەکانی سەر عەرەبانەکان؛ 14
盆座和其上的盆,
حەوزە بڕۆنزییەکە و دوازدە گایەکەی ژێری؛ 15
海和海下的十二只牛,
هەروەها مەنجەڵ و خاکەناز و چەنگاڵەکان، لەگەڵ هەموو قاپوقاچاغەکانیان. حورام‌ئابی هەموو ئەو کەلوپەلانەی لە بڕۆنزی سافکراو بۆ سلێمانی پاشا بۆ پەرستگای یەزدان دروستکرد. 16
盆、铲子、肉锸子,与耶和华殿里的一切器皿,都是巧匠户兰用光亮的铜为所罗门王造成的,
پاشا لە دەشتی ڕووباری ئوردون لەنێوان سوکۆت و چەرەتان لە قاڵبی قوڕ دایڕشتن. 17
是在约旦平原疏割和撒利但中间借胶泥铸成的。
سلێمانیش هێندە شتومەکی زۆری دروستکرد، کە کێشی بڕۆنزەکەی نەدەزانرا. 18
所罗门制造的这一切甚多,铜的轻重无法可查。
هەروەها سلێمان هەموو ئەو کەلوپەلانەی دروستکرد کە لە پەرستگای خودا بوون: قوربانگا زێڕینەکە و ئەو مێزانەی کە نانی تەرخانکراوی لەسەر بوو بۆ خودا؛ 19
所罗门又造 神殿里的金坛和陈设饼的桌子,
چرادان و چراکانیان هەتا بەپێی ڕێسا لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز دابگیرسێن، لە زێڕی بێگەرد؛ 20
并精金的灯台和灯盏,可以照例点在内殿前。
هەروەها گوڵ و چرا و مەقاشەکان تەواو زێڕ بوون؛ 21
灯台上的花和灯盏,并蜡剪都是金的,且是纯金的;
مەقەست، تاس، چەمچە و بخووردانەکان لە زێڕی بێگەرد؛ هەروەها ئەمانە دەرگا زێڕینەکانی پیرۆزگا بوون: دەرگای ناوەوەی شوێنی هەرەپیرۆز و دەرگاکانی هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکە. 22
又用精金制造镊子、盘子、调羹、火鼎。至于殿门和至圣所的门扇,并殿的门扇,都是金子妆饰的。

< دووەم پوختەی مێژوو 4 >