< دووەم پوختەی مێژوو 24 >

یۆئاش کوڕێکی حەوت ساڵان بوو کە بوو بە پاشا و چل ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. دایکی ناوی چیڤیا بوو کە خەڵکی بیری شابەع بوو. 1
[約阿士為王]約阿士即位時纔七歲;在耶路撒冷作王凡四十年;他的母親名叫漆彼雅,是貝爾舍巴人。
یۆئاش لەبەرچاوی یەزدان ئەوەی ڕاست بوو کردی لە ماوەی کاهینیێتی یەهۆیاداع. 2
大司祭約雅達在生之日,約阿士行了上主視為正義的事。
یەهۆیاداع دوو ژنی بۆ یۆئاش هێنا و کوڕ و کچی بوو. 3
約雅達為他娶了兩個妻子,且生了子女。[重修聖殿]
دوای ماوەیەک یۆئاش بڕیاری دا کە پەرستگای یەزدان نۆژەن بکاتەوە. 4
此後,約阿士有意重修上主的殿,
کاهینە لێڤییەکانی کۆکردەوە و پێی گوتن: «بڕۆن بۆ شارۆچکەکانی یەهودا و لە هەموو ئیسرائیل ئەو زیوە کۆبکەنەوە کە ساڵانە بۆ چاککردنەوەی پەرستگای خوداتان دەدرێت. ئێوە لەم کارە بە پەلە بن.» بەڵام لێڤییەکان پەلەیان نەکرد. 5
便召集司祭和肋未人來,吩咐他們說:「你們往猶大各城去,向全以色列人捐錢,按每年需要,修補你們天主的殿;你們應急速辦理此事。」但是肋未人沒有趕緊辦理。
لەبەر ئەوە پاشا یەهۆیاداعی سەرۆکی کاهینی بانگکرد و پێی گوت: «بۆچی داوات لە لێڤییەکان نەکردووە هەتا لە یەهودا و ئۆرشەلیمەوە باجەکەی موسای بەندەی یەزدان و کۆمەڵی ئیسرائیل بۆ چادری پەیمان بهێنن؟» 6
君王遂將大司祭約雅達召來,對他說:「你為什麼不勒令肋未人在猶大和耶路撒冷捐款,像上主的僕人梅瑟為作證的會幕,巷以色列會眾徵收﹖」
ئەوە بوو کوڕەکانی عەتەلیای خراپەکار پەرستگای خودایان تاڵان کردبوو، هەروەها هەموو شتە پیرۆزکراوەکانی پەرستگای یەزدانیان کردبووە هی بەعلەکان. 7
原來,惡婦阿塔里雅和附合他的人使上主的殿失修,且將上主殿內的捐獻都用於巴耳。
پاشا فەرمانی دا و سندوقێکیان دروستکرد، لەلای دەروازەی پەرستگای یەزدان بۆ دەرەوە دایاننا. 8
君王於是下令,製一個箱子,放在上主的殿門外,
بەناو یەهودا و ئۆرشەلیمدا بانگەوازیان کرد کە باجەکەی موسای بەندەی خودا ئەوەی لە چۆڵەوانی لەسەر ئیسرائیل دانرابوو، بۆ یەزدانی بهێنن. 9
並在猶大和耶路撒冷發出通告,要人為上主捐款,像天主的僕人梅瑟在曠野曾向以色列徵收捐款一樣。
هەموو سەرکردەکان و هەموو گەل بە خۆشی و شادمانییەوە باجەکانی خۆیان هێنا و خستیانە ناو سندوقەکە، هەتا پڕ بوو. 10
眾首領和全民眾都很高興來捐獻,將錢投入箱內,直到投滿。
کاتێک لێڤییەکان سندوقەکەیان دەهێنا بۆ لای کاربەدەستانی پاشا و ئەوانیش دەیانبینی زیوەکە زۆر بووە، خامەی نهێنی پاشا و بریکاری سەرۆکی کاهینیش دەهاتن و سندوقەکەیان بەتاڵ دەکرد و دەیانبردەوە بۆ شوێنەکەی خۆی. بەردەوام بەو جۆرەیان دەکرد، تاکو زیوێکی زۆریان کۆکردەوە. 11
當肋未人將錢箱抬到君王的有司那裏時,見稅錢很多,遂請君王的書記和大司祭的屬員前來,將錢箱倒空,然後拿去放在原處;天天如此,所以收集了很多的錢。
پاشا و یەهۆیاداع دایانە ئەوانەی بە کارەکە هەڵدەستان، خزمەتکارانی پەرستگای یەزدان، ئەوانیش نەقاڕ و دارتاش و ئاسنگەر و بڕۆنزگەریان بەکرێ دەگرت بۆ نۆژەنکردنەوە و نوێکردنەوەی پەرستگای یەزدان. 12
君王和約雅達便將錢交給主管上主殿的人,雇用石工和木工,招請鐵匠和銅匠,修理上主的殿宇。
ئەوانەی بە کارەکە هەڵدەستان، کارەکەیان کرد و تێیدا سەرکەوتوو بوون. پەرستگای خودایان لەسەر شێوەی یەکەمجاری بنیاد نایەوە و تۆکمەیان کرد. 13
工匠都勤於工作,修葺的工作在他們手下日有進展,竟將天主的殿修理得與先前一樣,而且異常堅固。
کاتێک تەواو بوون، ئەوەی لە زیوەکە مابووەوە هێنایانە بەردەم پاشا و یەهۆیاداع، جا قاپوقاچاغیان بۆ پەرستگای یەزدان دروستکرد، قاپوقاچاغی خزمەتکردن و پێشکەشکردن و کەوچک و جامی زێڕین و چەند کەلوپەلێکی دیکە لە زێڕ و زیو. بە درێژایی ژیانی یەهۆیاداع بەردەوام قوربانی سووتاندنیان لە پەرستگای یەزدان پێشکەش دەکرد. 14
他們完工以後,將剩下的錢,送到君王和約雅達那裏;他們遂叫人用來製造上主殿內的傢俱,為禮儀和全燔祭用得器皿、香盤以及各種金銀器皿。約雅達有生之日,在上主的殿內,時時有人奉獻全燔祭。[約阿士變節]
یەهۆیاداع پیر بوو و چووە ساڵەوە و لە تەمەنی سەد و سی ساڵیدا مرد. 15
約雅達逝世時,年紀已很老;死時享年一百三十歲,
لە شاری داود لەگەڵ پاشاکان ناشتیان، چونکە لە ئیسرائیل چاکەی لەگەڵ خودا و پەرستگاکەی کرد. 16
與列王同葬在達味城,因為他在以色列對天主和天主的殿立了大功。
پاش مردنی یەهۆیاداع پیاوە گەورەکانی یەهودا هاتن و کڕنۆشیان بۆ پاشا برد، ئینجا پاشا گوێی لێ گرتن. 17
但在約雅達死後,猶大的首領前來朝覲君王,君王竟附和了他們的主意,
ئیتر وازیان لە پەرستگای یەزدان، خودای باوباپیرانی خۆیان هێنا و ستوونە ئەشێرا و بتەکانیان پەرست، جا لەبەر ئەم تاوانەیان تووڕەیی خودا هاتە سەر خاکی یەهودا و ئۆرشەلیم. 18
離棄了上主他們祖先天主的殿,去奉事阿舍辣和偶像。由於這個重罪,怒降到了猶大和耶路撒冷
هەرچەندە یەزدان پێغەمبەری بۆ ناردن بۆ ئەوەی بۆ لای ئەویان بگێڕنەوە و شایەتییان لەسەر بدەن، بەڵام گوێیان نەگرت. 19
上主仍派先知來引導他們歸向上主,先知雖警告他們,無奈他們不肯聽從。
ئینجا ڕۆحی خودا هاتە سەر زەکەریای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین. بەرامبەر گەل ڕاوەستا و پێی گوتن: «خودا ئەمە دەفەرموێت:”بۆچی سەرپێچی فەرمانەکانی یەزدان دەکەن؟ لەبەر ئەوە سەرکەوتوو نابن، چونکە وازتان لە یەزدان هێنا، ئەویش وازی لێ هێنان.“» 20
天主的神充滿在大司祭約雅達的兒子則加黎雅身上,他便站在民眾面前,對他們說:「天主這樣說:你們為什麼違犯上主的誡命,招致不利呢﹖因為你們拋棄了上主,他也要拋棄你們。」
بەڵام پیلانیان لێی گێڕا و بە فەرمانی پاشا لە حەوشەی پەرستگای یەزدان بەردبارانیان کرد. 21
民眾都想殺害他,遂按君王的命令,在上主殿的庭院裏,用石頭將他砸死了。
یۆئاشی پاشا ئەو دڵسۆزییەی لەبیر چوو کە یەهۆیاداعی باوکی زەکەریا لەگەڵی کردی و کوڕەکەی ئەوی کوشت، ئەویش لەسەرەمەرگیدا گوتی: «با یەزدان ئەمە ببینێت و سزاتان بدات.» 22
這樣,約阿士絲毫未念及他父親約雅達對待自己的恩德,反而殺了他的兒子。則加黎雅臨死時喊說:「願上主鑒察,加以追究! 」[約阿士被殺]
ئەوە بوو لە بەهاری ساڵ، سوپای ئارامییەکان هێرشیان کردە سەر یۆئاش، پەلاماری یەهودا و ئۆرشەلیمیان دا و هەموو ڕابەرەکانی گەلیان کوشت، ئیتر هەموو تاڵانی و دەستکەوتەکانیان بۆ پاشای دیمەشق نارد. 23
次年歲首,阿蘭軍隊上來攻打約阿士,侵入了猶大和耶路撒冷,殺了民間所有的首領,將掠奪的戰利品送到大馬士革。
هەرچەندە سوپای ئارامییەکان بە کۆمەڵێکی کەمەوە هاتبوون، بەڵام یەزدان بەسەر سوپایەکی گەورەتردا زاڵی کردن. لەبەر ئەوەی گەلی یەهودا وازیان لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆیان هێنا، سەبارەت بە یۆئاشیش دادوەریان بەجێگەیاند. 24
阿蘭軍隊雖只來了一小隊人,但上主卻將一支龐大的軍隊交在他們手中,這是因為民眾離棄了上主,他們祖先的天主;如此阿蘭人懲罰了約阿士。
کاتێک ئارامییەکان کشانەوە، ئەویان بە برینێکی سەختەوە بەجێهێشت. کاربەدەستەکانی پیلانیان لێی گێڕا لەبەر خوێنی کوڕەکانی یەهۆیاداعی کاهین، جا لەسەر قەرەوێڵەکەی لێیاندا و کوشتیان. لە شاری داود ناشتیان، بەڵام لە گۆڕستانی پاشاکان نەیانناشت. 25
當他們離開約阿士時,約阿士正患重病,他的臣僕造反背叛了他,為報大司祭約雅達的兒子的血仇,將他打死在床上;他死後,葬在達味城,但沒有埋在王陵內。
ئەو دوو کەسە بوون کە پیلانیان لێی گێڕا: زاڤاد کە کوڕی ژنێکی عەمۆنی بوو بە ناوی شیمەعات، یەهۆزاڤاد کە کوڕی ژنێکی مۆئابی بوو بە ناوی شیمریت. 26
造反背叛他的是阿孟女人史默阿特的兒子匝巴得,和摩阿布女人史默黎特的兒子約匝巴得。
بەڵام سەرگوزەشتەی کوڕەکانی و زۆری پێشبینییەکان سەبارەت بە ئەو و نۆژەنکرنەوەی پەرستگای خودا، وا لە لێکدانەوەی پەڕتووکی پاشایان نووسراونەتەوە. ئەمەسیای کوڕی لەدوای خۆی بوو بە پاشا. 27
至於約阿士的兒子,以及他所受的種種警戒,和重修天主殿宇的事,都記載在列王傳記上。他的兒子阿瑪責雅繼位為王。

< دووەم پوختەی مێژوو 24 >