< یەکەم ساموئێل 31 >
فەلەستییەکان لە دژی ئیسرائیل جەنگان و پیاوانی ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکان هەڵاتن، ژمارەیەکی زۆریان بە کوژراوی لە کێوی گلبۆع کەوتن. | 1 |
培肋舍特人攻打以色列人,以色列人由培肋舍特面前逃走,在基耳波亞山上陣亡的人很多。
فەلەستییەکان بە گوڕەوە دوای شاول و کوڕەکانی کەوتن، یۆناتان و ئەبیناداب و مەلکیشوەعی کوڕەکانی شاولیان کوشت. | 2 |
培肋舍特隨後追擊撒烏爾和他的兒子約納堂、阿彼納達和瑪耳基叔亞;
جەنگەکە لەسەر شاول توندتر بوو، تیرهاوێژەکان دۆزییانەوە و بە سەختی پێکایان. | 3 |
以後,集中攻打撒烏耳,弓手射中了他,傷勢很重。
شاول بە هەڵگری تفاقەکانی گوت: «شمشێرەکەت دەربێنە و بمکوژە، نەوەک ئەو خەتەنە نەکراوانە بێن و بمکوژن و سووکایەتیم پێ بکەن.» بەڵام هەڵگری تفاقەکانی ڕازی نەبوو، چونکە زۆر ترسا. جا شاول شمشێرەکەی برد و خۆی بەسەریدا دا. | 4 |
當時撒烏耳對自己的執戟者說:「拔出你的劍來,將我刺死,免得那些未受割損的人來刺死我,侮辱我! 」但是執戟者非常害怕,不肯作這事。於是撒烏耳拔出劍來,伏劍自刎。
کاتێک هەڵگری تفاقەکانی بینی شاول مردووە، ئەویش خۆی بەسەر شمشێرەکەیدا دا و لەگەڵ ئەو مرد. | 5 |
執戟者見撒烏耳已死,也伏劍自刎,和他同死了。
لەو ڕۆژەدا شاول و هەر سێ کوڕەکەی و هەڵگری تفاقەکانی و هەموو پیاوەکانی پێکەوە مردن. | 6 |
這樣,撒烏耳和他的三個兒子,都在一天一同陣亡了。
کاتێک ئەو ئیسرائیلییانەی کە لەوبەری دۆڵەکە و لەوبەری ڕووباری ئوردون بوون، بینییان کە سوپای ئیسرائیل هەڵاتوون و شاول و کوڕەکانی مردوون، شارۆچکەکانیان بەجێهێشت و هەڵاتن، فەلەستییەکانیش هاتن و تێیاندا نیشتەجێ بوون. | 7 |
住在平和住在約旦河那邊的以色列人,沝以色列人逃散了,撒烏耳和他的兒子們陣亡了,就都棄城逃走;培肋舍特人遂來住在那裏。
بۆ ڕۆژی دوای ئەوە کاتێک فەلەستییەکان بۆ تاڵانکردنی کوژراوەکان هاتن، شاول و سێ کوڕەکەی ئەویان دۆزییەوە، لە کێوی گلبۆع کەوتبوون. | 8 |
次日,培肋舍特前來剝取陣亡者的衣服時,發現撒烏耳和他的三個兒子也陣亡在基爾波亞山上。
ئینجا سەری شاولیان بڕی و زرێیەکەیان لێی داماڵی، بە هەموو لایەکدا نێردراویان بۆ خاکی فەلەستییەکان نارد، تاوەکو مژدە بدەنە پەرستگای بتەکانیان و گەلەکەیان. | 9 |
他們就砍下撒烏耳的頭,取去他的武器,送到培肋舍特各地,向他們的神和人民傳報這喜信:
ئینجا زرێیەکەیان لە پەرستگای عەشتۆرەتەکاندا دانا و لاشەکەیان بە دیواری بێتشانەوە هەڵواسی. | 10 |
把他的武器放在阿斯托勒特廟內,將他的屍首懸在貝特商城牆上。
کاتێک دانیشتووانی یاڤێش گلعاد ئەو شتانەیان بیستەوە کە فەلەستییەکان بە شاولیان کردبوو، | 11 |
基肋阿得雅士的居民,一聽說培肋舍特人對撒烏耳所行的一切,
هەموو پیاوە دلێرەکانیان هەستان و بە درێژایی ئەو شەوە بە ڕێگادا ڕۆیشتن، لاشەکەی شاول و لاشەی کوڕەکانیان لە دیواری بێتشانەوە برد و هێنایانە یاڤێش، لەوێ سووتاندیان و | 12 |
所有的勇士就動身,走了一夜,從貝特特商城牆上取下撒烏耳和他兒子們的屍體,帶回雅貝士,在那裏埋了。
ئێسکەکانیان برد و لەژێر دار گەزەکەدا لە یاڤێش ناشتیان. حەوت ڕۆژ بەڕۆژوو بوون. | 13 |
然後將他們的骨骸收斂起來,埋在雅貝士檉柳下,禁食七天。