< یەکەم ساموئێل 30 >
کاتێک داود و پیاوەکانی لە ڕۆژی سێیەم گەیشتنە چیقلەگ، عەمالێقییەکان پەلاماری نەقەب و چیقلەگیان دابوو. لە چیقلەگیان دابوو و ئاگریان تێبەردابوو، | 1 |
當達味和他的人第三天來到漆刻拉格時,阿瑪肋克人已侵入乃革布和漆刻拉格,將漆刻拉格洗劫,放火燒了,
بچووک و گەورە و ئافرەتەکانیشیان ڕاپێچ کرد، هەموو ئەوانەی لەوێ بوون، کەسیان نەکوشتبوو، بەڵکو دابوویانە پێش خۆیان و بە ڕێگای خۆیاندا چووبوون. | 2 |
將城中的婦女,以及所有的老幼,都擄了去;但沒有殺人,只將他們擄走,回返原路。
داود و پیاوەکانی چوونە ناو چیقلەگ، بینییان سووتێنراوە و ژن و کوڕ و کچەکانیان ڕاپێچ کراون. | 3 |
達味和他的人來到城旁,見城已被火燒毀,他們的妻子兒女盡被據去,
لەبەر ئەوە داود و ئەو پیاوانەی لەگەڵی بوون دەنگیان بەرزکردەوە و گریان، هەتا ئەوەی هێزی گریانیان نەما. | 4 |
遂放聲大哭,直哭得聲嘶力竭。
هەردوو ژنەکەی داود ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی و ئەبیگایلی بێوەژنەکەی نابالی کارمەلیش ڕاپێچ کرابوون. | 5 |
達味的兩個妻子:依次勒耳人阿希諾罕和曾作加爾默耳人納巴耳妻子的阿彼蓋耳也被據去了。
داود زۆر پەرێشان بوو، لەبەر ئەوەی پیاوەکانی گوتیان، «با بەردبارانی بکەین،» چونکە هەریەکیان بۆ کوڕ و کچەکانیان داخ لە دڵ بوون، بەڵام داود بەهۆی پشتبەستنی بە یەزدانی پەروەردگار، بەهێز بوو. | 6 |
達味陷入窘境,因為人民各為自己的兒女非常痛心,都說要用石頭打死他;但是達味更加堅固倚靠上主,他的天主。
ئینجا داود بە ئەبیاتاری کاهینی کوڕی ئەحیمەلەخی گوت: «تکایە ئێفۆدەکەم بۆ بهێنە پێشەوە.» ئەبیاتاریش ئێفۆدەکەی بۆ داود هێنا. | 7 |
達味對阿希默肋客的兒子厄貝雅塔爾司祭說:「請你將「厄弗得」給我拿來! 」厄貝雅塔爾就將厄弗得」給達味拿了來。
داود پرسیاری لە یەزدان کرد و گوتی: «ئایا بەدوای ئەو چەتانە بکەوم؟ ئەگەر بەدوایان بکەوم پێیان دەگەم؟» ئەویش فەرمووی: «بەدوایان بکەوە، پێیان دەگەیت و ڕاپێچکراوەکانیش دەرباز دەکەیت.» | 8 |
達味求問上主說:「我該追趕這些土匪嗎﹖我追得上嗎﹖」上主答說:「你去追趕,必能追上,能救回一切」。
جا داود و ئەو شەش سەد پیاوەی لەگەڵی بوون بەڕێکەوتن و چوونە شیوی بەسۆر. لەوێ چەند پیاوێک بەجێمان، | 9 |
達味和隨從他的六百人於是立即出發,到了貝索爾河。
لەبەر ماندووبوونیان نەیانتوانی لە شیوی بەسۆر بپەڕنەوە، کە دوو سەد پیاو بوون. بەڵام داود لەگەڵ چوار سەد پیاو بەردەوام بوون لە ڕاونان. | 10 |
艮帶著四百人仍向追趕,其餘二百人因為過於疲倦,不能過貝索爾河,就住下了。
لە دەشتەکە تووشی پیاوێکی میسری بوون، بردیان بۆ لای داود، نانیان پێدا و خواردی و ئاویان دەرخواردی دا. | 11 |
有人在田間遇見了一個埃及人,把他領到達味前,給他飯吃,給他水喝,
ئینجا نانە هەنجیرێک و دوو هێشووە کشمیشیان پێدا، خواردی و ڕۆحی بەبەردا هاتەوە، چونکە سێ ڕۆژ و سێ شەو نانی نەخواردبوو و ئاوی نەخواردبووەوە. | 12 |
又給他一個無花果餅,兩串乾葡萄;他吃了後,精神就恢復了,因為他已三天三夜沒有吃飯喝水了。
داود لێی پرسی: «تۆ سەر بە کێیت و لەکوێوە هاتوویت؟» ئەویش گوتی: «من گەنجێکی میسریم و کۆیلەی پیاوێکی عەمالێقیم، گەورەکەم سێ ڕۆژ لەمەوپێش وازی لێ هێنام، چونکە نەخۆش کەوتم. | 13 |
達味問他說:「你是誰的人,你是哪裏的﹖」他答說:「我是個埃及少年,為一個阿瑪肋克人做奴隸,因為我害病,我主人拋棄我已三天了。
ئێمە پەلاماری نەقەبی کریتییەکان و خاکی یەهودا و نەقەبی کالێبمان دا، چیقلەگیشمان سووتاند.» | 14 |
我們侵擊了革肋提人的南部,猶太的南部和加肋布的南部,放火燒了漆刻拉格」。
داودیش پێی گوت: «بۆ لای ئەو چەتانە دەمبەیتە خوارەوە؟» ئەویش گوتی: «بە خودا سوێندم بۆ بخۆ کە نامکوژیت و نامدەیتەوە دەست گەورەکەم، منیش دەتبەمە خوارەوە بۆ لای ئەو چەتانە.» | 15 |
達味問他說:「你能領我下到這群土匪那裏去嗎﹖」他答說:「你要指著天主給我起誓:不殺我,也不將我交在我主人手裏,那麼我就領你下到這群土那裏去」。艮對他起了誓,
ئینجا داودی بردە خوارەوە و ئەویش بینی وا هەموویان بەسەر تەواوی ڕووی زەوییەکەدا بڵاو بوونەتەوە، دەخۆن و دەخۆنەوە و سەما دەکەن، لەبەر هەموو ئەو دەستکەوتە گەورەیەی لە خاکی فەلەستییەکان و یەهوداوە بردبوویان. | 16 |
他便領他下去了。看,土匪都散在各處,正在吃喝,慶祝他們從培肋舍特和猶大地方搶來的大批勝利品。
جا داود لە زەردەپەڕدا هەتا ئێوارەی ڕۆژی دواتر لێیدان و پیاوێکیان لێ دەرباز نەبوو، جگە لە چوار سەد گەنج کە سواری وشتر بوون و هەڵاتن. | 17 |
達味從天亮直到晚上,擊殺他們,消滅他們,除四百駱馲騎逃走的兵士外,一個也沒有逃脫。
داودیش هەموو ئەوەی عەمالێقییەکان بردبوویان بە دەستی هێنایەوە، داود دوو ژنەکەی خۆی دەرباز کرد، | 18 |
凡阿瑪肋克人所據去的,達味都救了回來,也救回了他的兩個妻子。
هیچ شتێکیان لە دەست نەدا، نە بچووک و نە گەورە و نە کوڕ و نە کچ، نە دەستکەوت و نە هیچ شتێک لە هەموو ئەوەی لێیان بردرابوو، بەڵکو داود هەمووی گەڕاندەوە. | 19 |
凡被據去的,不論老幼,不論子女,不論什麼財物,一個也不缺,達味全都奪了回來。
هەروەها داود هەموو گاوگۆتاڵەکانی برد و لەپێش ئاژەڵە ماڵییەکانی دیکەوە لێیانخوڕین و گوتیان: «ئەمە دەستکەوتی داودە.» | 20 |
他們奪回了所有牛羊,牽到達味前說:「這的達味的戰利品」。
ئینجا داود هات بۆ لای ئەو دوو سەد پیاوەی کە لە ڕۆیشتن بەدوای داودەوە ماندوو ببوون و لە شیوی بەسۆردا بەجێهێڵران. ئەوانیش هاتنە دەرەوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە داود و ئەو خەڵکە بکەن کە لەگەڵیدا بوون. داود و پیاوەکانی لە خەڵکەکە چوونە پێشەوە و داود سڵاوی لێکردن، | 21 |
達味回到那二百人那裏,他們因為走路疲乏,不能跟著去,達味就叫他們留在貝索爾河旁,──這些人就前來歡迎跟隨他的軍人也上去向廿請安。
بەڵام پیاوە خراپ و بەدکارەکان لەنێو ئەو پیاوانەی کە لەگەڵ داود چووبوون وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «لەبەر ئەوەی ئەوان لەگەڵمان نەهاتن، لەو دەستکەوتە بەشیان نادەین کە بەدەستمان هێناوە، با هەر پیاوە ژن و منداڵی خۆی ببات و بڕوات.» | 22 |
達味前去的人中,有些不良份子無賴之徒高聲嚷說:「他們既然沒有與我們同去,我們所救回來的財物,什麼也不要分給他們,只他們各自帶自己的妻子和兒女4 回去。
داود گوتی: «براکانم ئەمە مەکەن، چونکە یەزدان پێیداین و ئێمەی پاراست، ئەو چەتانەی دایە دەستمان کە هاتنە سەرمان. | 23 |
達味就說:「兄弟們,上主既然這樣恩待我們,保護我們,把這群前來攻擊我們的土匪,父在我們手裏,你們決不能這樣做。
لەم شتەدا کێ گوێتان پێدەدات؟ بەشی ئەوەی لەلای کەلوپەلەکان ماوەتەوە دەبێت وەک بەشی ئەوە بێت کە دابەزیوە بۆ جەنگ، وەک یەک بەشیان بەردەکەوێت.» | 24 |
在這件事上,誰能依從你們呢﹖那下去打仗的得多少;大家應當平分! 」
ئەوە بوو لەو ڕۆژە بەدواوە و هەتا ئەمڕۆ داود ئەمەی کرد بە فەرز و حوکم بۆ ئیسرائیل. | 25 |
從那天起,達味給以色列立定了這項至今有效的規律和法律。
کاتێک داود هاتە چیقلەگ، هەندێک لە دەستکەوتەکەی نارد بۆ پیرانی یەهودا بۆ هاوڕێیەکانی و گوتی: «ئەمە دیارییە بۆ ئێوە لە دەستکەوتی دوژمنەکانی یەزدان.» | 26 |
達味回到漆刻拉格,照猶大所有的城邑,從勝利品中拿了些給他們的長說:「請看! 這是由上主敵人的財物中,給你們分送的禮物」。
ناردی بۆ ئەوانەی لە بێتئێل و ڕامۆتی نەقەب و یەتیر، | 27 |
就是給了那些在貝突耳的,在辣瑪南方的,在雅提爾的,
بۆ ئەوانەی لە عەرۆعێر و سیفمۆت و ئەشتەمۆع، | 28 |
在阿辣辣的,在息弗摩特的,在厄市特摩的,
بۆ ئەوانەی لە ڕاخال و شارۆچکەکانی یەرەحمێلییەکان و شارۆچکەکانی قێنییەکان، هەروەها | 29 |
在加爾默耳的,在耶辣默耳人城中的,在刻尼人城中的,
بۆ ئەوانەی لە حۆرما و بۆر عاشان و عەتاک، | 30 |
在曷爾瑪的,在波爾阿商的,在阿塔客的,
بۆ ئەوانەی لە حەبرۆن و هەموو ئەو شوێنانەی لەوێدا داود خۆی و پیاوەکانی هاتوچۆیان کردووە. | 31 |
在赫貝龍的長老,也給了在達味和其他人民曾經漂流過的地方的人。