< Psaumes 146 >

1 Alleluia! Mon âme, loue Yahweh!
هەلیلویا! ئەی گیانی من ستایشی یەزدان بکە.
2 Toute ma vie, je veux louer Yahweh, tant que je serai, je veux chanter mon Dieu.
هەتا لە ژیاندام ستایشی یەزدان دەکەم، هەتا ماوم مۆسیقا بۆ خودای خۆم دەژەنم.
3 Ne mettez pas votre confiance dans les princes, dans le fils de l’homme, qui ne peut sauver.
نە پشت بە میرەکان ببەستن، نە بە ئادەمیزاد کە ڕزگارییان لەلا نییە.
4 Son souffle s’en va, il retourne à sa poussière, et, ce même jour, ses desseins s’évanouissent.
کە ڕۆحی دەرچوو بۆ خۆڵەکەی خۆی دەگەڕێتەوە، لە هەمان ڕۆژدا پلانەکانی دەسڕێتەوە.
5 Heureux celui qui a pour secours le Dieu de Jacob, qui met son espoir en Yahweh, son Dieu!
خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی کە خودای یاقوب یارمەتیدەری بێت و هیوای بە یەزدانی پەروەردگاری خۆی بێت،
6 Yahweh a fait le ciel et la terre, la mer et tout ce qu’elle renferme; il garde à jamais sa fidélité.
دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەوەی کە تێیاندایە، ئەوەی هەتاهەتایە دڵسۆز دەمێنێتەوە.
7 Il rend justice aux opprimés, il donne la nourriture à ceux qui ont faim. Yahweh délivre les captifs,
دادپەروەری بۆ زۆرلێکراوان بەڕێوە دەبات، نان دەداتە برسییەکان. یەزدان گیراوەکان ئازاد دەکات،
8 Yahweh ouvre les yeux des aveugles, Yahweh relève ceux qui sont courbés, Yahweh aime les justes.
یەزدان چاوی کوێرەکان دەکاتەوە، یەزدان کەسە چەماوەکان ڕاست دەکاتەوە، یەزدان ڕاستودروستانی خۆشدەوێت.
9 Yahweh garde les étrangers, il soutient l’orphelin et la veuve; mais il rend tortueuse la voie des méchants.
یەزدان نامۆکان دەپارێزێت، یارمەتی هەتیو و بێوەژنان دەدات، بەڵام ڕێگای بەدکاران خوار دەکات.
10 Yahweh est roi pour l’éternité, ton Dieu, ô Sion, d’âge en âge. Alleluia!
یەزدان هەتاهەتایە پاشایەتی دەکات، ئەی سییۆن، ئەو خودای تۆیە بۆ هەموو نەوەکانت. هەلیلویا.

< Psaumes 146 >