< 詩篇 70 >

1 達味紀念歌,交與樂官。 天主,求您快來拯救我,上主,求您速來援助我。
بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادکردنەوە. ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم، ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم.
2 願那些圖謀殺害我的人,受辱退去,願那些喜歡我遭難的人,含羞出走!
با شەرمەزار و سووک بن ئەوانەی گیانی منیان دەوێت، با ببەزن و ڕیسوا بن ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن.
3 願那些向我哈哈戲笑的人,個個滿面羞慚而退去無影?
با هەڵبێن لە شەرمان ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»
4 願那些尋求您的人,都因您歡欣鼓舞,願戀慕您救恩的人,都常說:大哉天主!
بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن، شاد و دڵخۆش بن. با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!» ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.
5 天主,我實在卑微又貧苦,求您速來救我;上主,您是我的助佑和救援,求您不要延擱。
بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم، خودایە، خێرا وەرە بۆ لام. یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی، ئەی یەزدان، دوامەکەوە.

< 詩篇 70 >