< 1 Тимофію 6 >

1 Которі слуги під ярмом, нехай уважають панів своїх достойними всякої чести, щоб імя Бомсе не хулилось і наука.
هەموو ئەوانەی لەژێر نیری کۆیلایەتیدان، با گەورەکانیان بە شیاوی ئەوپەڕی ڕێز بزانن، تاکو کفر بە ناوی خودا و فێرکردنەکەی نەکرێت.
2 Хто ж мав вірних панів, ті нехай не гордують ними, бо вони брати; а ще більш нехай служять, що вони вірні і любі, приймаючи благодать. Сього навчай і наказуй.
ئەوانەی گەورەکانیان باوەڕدارن با سووکایەتییان پێ نەکەن، چونکە برای باوەڕدارن. لە جێگەی ئەوە، با زیاتر خزمەتیان بکەن، لەبەر ئەوەی ئەوانەی سوود لە خزمەتیان وەردەگرن باوەڕدار و خۆشەویستن. جا ئەمانەیان فێربکە و هانیان بدە.
3 Коли ж хто инше вчить і не приступає до здорових словес Господа нашого Ісуса Христа і до науки побожної,
ئەگەر کەسێک بە جۆرێکی دیکە خەڵک فێردەکات کە ناگونجێت لەگەڵ پەیامی دروستی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و لەگەڵ ئەو فێرکردنەی لەسەر لەخواترسی ڕاوەستاوە،
4 той розгордив ся, нічого не знаючи, а нездужаючи змаганнями та суперечкою, від чого буває зависть, сварка, поговори, лукаві думки,
ئەوا لووتبەرزە و هیچ تێناگات، حەز لە شەڕەقسە و دەمەقاڵێ دەکات کە دەبێتە هۆی چاوپیسی، ناکۆکی، بوختان، گومانی خراپ و
5 пусті розмови людей попсованого розуму, що втеряли правду і думають, що благочестє - надбаннє. Відступай від таких.
ململانێ. ئەمانەش ئەو کەسانە دەیکەن کە بیریان خراپ بووە و ڕاستییان لێ ون بووە و لەخواترسی بە بازرگانی دادەنێن.
6 Велике ж (таки) надбаннє благочестє з самодовольством.
بەڵام لەخواترسی ئەگەر بە قایلبوون بێت قازانجێکی گەورەیە.
7 Нїчого бо не внесли ми у сьвіт, то й ясно, що нїчого не можемо винести.
لەبەر ئەوەی هیچمان نەهێناوە بۆ جیهان، ئاشکرایە ناتوانین هیچیشی لێ ببەینە دەرەوە.
8 Маючи ж їжу й одежу, сим довольні будемо.
جا ئەگەر خواردن و پۆشاکمان هەیە با پێی ڕازیبین.
9 Котрі ж хочуть забагатіти, впадають у напасть й тенета і в хотїння многі нерозумні і шкодливі, що топлять людей у безодню і погибель.
بەڵام ئەوانەی حەز دەکەن دەوڵەمەند بن، دەکەونە تاقیکردنەوە و داوەوە، هەروەها دەکەونە نێو زۆر ئارەزووی گەوجانە و زیانبەخشەوە، کە وا دەکات مرۆڤ تێبکەوێت و لەناوبچێت.
10 Корень бо всього лихого срібролюбство; котрого инші бажаючи, заблудили од віри, і себе прибили многими муками.
لەبەر ئەوەی خۆشویستنی پارە یەکێکە لە سەرچاوەکانی هەموو جۆرە خراپەکارییەک، هەندێک کەس بەدوایدا گەڕان ون بوون لە باوەڕەکەیان و خۆیان تووشی ئازارێکی زۆر کرد.
11 Ти ж, чоловіче Божий, від сього втїкай; побивай ся за правдою, благочестєм, вірою, любовю, терпіннєм, тихостю.
بەڵام تۆ، ئەی پیاوی خودا لەم شتانە ڕابکە. بەدوای ڕاستودروستی و لەخواترسی و باوەڕ و خۆشەویستی و دانبەخۆداگرتن و دڵنەرمیدا بگەڕێ.
12 Борись доброю боротьбою віри, держись вічнього життя, до котрого й покликано тебе, й визнав вся добре визнаннє перед многими сьвідками. (aiōnios g166)
لە کێشمەکێشی باوەڕەکەدا باش تێبکۆشە. دەست بە ژیانی هەتاهەتاییەوە بگرە، ئەوەی خودا بانگی کردووی بۆی، کاتێک لەبەردەم چەندین شایەتدا بە باشی دانت پێدا نا. (aiōnios g166)
13 Заповідаю тобі перед Богом, що оживлює все, і Христом Ісусом, що сьвідкував при Понтийському Пилатї добре визнаннє:
ڕاتدەسپێرم لەبەردەم خودا، ئەوەی ژیان بە هەمووان دەدات و لەبەردەم عیسای مەسیح، ئەوەی شایەتی باشی دا لەلای پیلاتۆسی پۆنتی،
14 додержати сю заповідь чистою, без докору, до явлення Господа нашого Ісуса Христа,
کە بە پاکی و بێ گلەیی ئەو ڕاسپاردانە بپارێزیت، هەتا ڕۆژی دەرکەوتنی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان،
15 котре свого часу явить блаженний і єдиний сильний Цар вад царями і Пан над панами;
ئەوەی خودا لە کاتی دیاریکراو دەریدەخات. خودا، بەرەکەتدار و تاقە سەرۆک، پاشای پاشایان، گەورەی گەورەکان،
16 один, що має безсмертє, і живе в сьвітлї неприступному, котрого не бачив нїхто з людей, анї бачити не може; Йому ж честь і держава вічна. Амінь. (aiōnios g166)
تەنها ئەو نەمرە، لە ڕووناکی نیشتەجێیە و کەس لێی نزیک نابێتەوە، ئەوەی کەس نەیبینیوە و ناتوانێ بیبینێت، بۆ ئەوە ڕێز و توانای هەتاهەتایی! ئامین. (aiōnios g166)
17 Багатим у нинішнім віцї заказуй не високомудроватя, анї вповати на богацтво непевне, а на Бога ясивого, що дає нам усе щедро на втїху; (aiōn g165)
دەوڵەمەندەکانی ئەم ڕۆژگارە ڕابسپێرە لووتبەرز نەبن و هیوایان بە سامانی لەناوچوو نەبێت، بەڵکو بە خودا، کە هەموو شتێکمان بە تێروپڕی دەداتێ تاکو خۆشیی لێ ببینین. (aiōn g165)
18 добре робити, багатитись ділами добрими, охочими на подаваннє бути і подїльчивими,
ڕایانبسپێرە چاکە بکەن و لە کاری چاکەدا دەوڵەمەند بن، دڵفراوان بن و ئامادەبن بەشی خەڵکی دیکە بدەن،
19 скарбуючи собі добру основину в будущинї, щоб прийняти життє вічне.
بەم شێوەیە گەنجینە و بناغەیەکی چاک بۆ دواڕۆژ دادەنێن و ژیانێکی ڕاستەقینە بەدەستدەهێنن.
20 О Тимотею! хорони переказ, одвертаючись од скверного марнослова і перекорів неправдивого розуму,
تیمۆساوس، سپاردەکە بپارێزە. خۆت دووربخەرەوە لە هەموو کفرێکی هیچوپووچ و لەو وتە بێ کەڵکانەی بە درۆ ناونراون زانست،
21 котрим деякі хвалячись, у вірі погрішили. Благодать з тобою. Амінь.
کە هەندێک کردیانە پیشە و لە ڕێگای باوەڕەکە گومڕا بوون. با نیعمەتتان لەگەڵ بێت.

< 1 Тимофію 6 >