< Zekeriya 2 >

1 Sonra gözlerimi kaldırıp baktım, elinde ölçü ipi tutan bir adam vardı.
ئینجا چاوم هەڵبڕی و پیاوێکم لەبەردەمم بینی گوریسی پێوانەی بەدەستەوە بوو.
2 “Nereye gidiyorsun?” diye sordum. Adam, “Yeruşalim'i ölçmeye, genişliğinin, uzunluğunun ne kadar olduğunu öğrenmeye gidiyorum” diye yanıtladı.
لێم پرسی: «بۆ کوێ دەچیت؟» وەڵامی دامەوە: «بۆ پێوانی ئۆرشەلیم، تاکو درێژی و پانییەکەی بزانم.»
3 Benimle konuşan melek yanımdan ayrılınca başka bir melek onu karşılamaya çıktı.
لەو کاتەدا ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ دەکردم هاتە دەرەوە، فریشتەیەکی دیکەش بەرەوپیری هاتە دەرەوە و
4 Önceki meleğe şöyle dedi: “Koş, o gence de ki, içinde barınacak sayısız insan ve hayvandan ötürü Yeruşalim sursuz bir kent olacak.
پێی گوت: «ڕاکە و بەو گەنجە بڵێ:”ئۆرشەلیم دەبێتە شارێکی بێ شوورا، لەبەر زۆری خەڵک و ئاژەڵی ماڵی تێیدا.
5 RAB, ‘Ben kendim onun çevresinde ateşten sur ve içindeki görkem olacağım’ diyor.”
منیش بۆی دەبمە شوورای ئاگرین لە هەر چواردەوری، دەبمە شکۆ لەناوەڕاستی.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
6 RAB, “Haydi! Haydi! Kuzey ülkesinden kaçın!” diyor, “Çünkü sizi göğün dört bucağına dağıttım.” Böyle diyor RAB.
یەزدان دەفەرموێت: «هۆی، هۆی! لە خاکی باکوور هەڵێن، چونکە وەک چوار باکەی ئاسمان پەرتەوازەم کردوون.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
7 “Babil'de oturan Siyon halkı, haydi kaçıp kurtul!”
«هۆی، دەرباز بە، ئەی خەڵکی سییۆن کە لە بابل دەژین!»
8 Çünkü Her Şeye Egemen RAB beni onurlandırdı ve sizi yağmalamış uluslara şu haberle gönderdi: “Size dokunan gözbebeğime dokunmuş olur” diyor,
چونکە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «لەدوای ئەوەی خودای شکۆدار منی نارد بۆ ئەو نەتەوانەی ئێوەیان تاڵان کرد، چونکە ئەوەی دەستتان لێدەدات، دەست لە بیلبیلەی چاوی دەدات،
9 “Elimi onlara karşı kaldıracağım, köleleri onları yağmalayacak.” O zaman siz de beni Her Şeye Egemen RAB'bin gönderdiğini anlayacaksınız.
بێگومان من دەستیان لێ دەوەشێنم و دەبنە تاڵانی بۆ کۆیلەکانیان. ئینجا دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی ناردووە.
10 RAB, “Ey Siyon kızı, sevinçle bağır! Çünkü aranızda yaşamaya geliyorum” diyor.
«ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گۆرانی بڵێن و دڵخۆش بن، چونکە من دێم و لەنێوتاندا نیشتەجێ دەبم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
11 O gün birçok ulus RAB'be bağlanacak, O'nun halkı olacak. O zaman RAB aranızda yaşayacak, siz de beni Her Şeye Egemen RAB'bin gönderdiğini anlayacaksınız.
«لەو ڕۆژەدا زۆرێک لە نەتەوەکان دێنە پاڵ یەزدان و دەبنە گەلی من. لەنێو ئێوەدا نیشتەجێ دەبم و دەزانن کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.
12 RAB kutsal topraklarda Yahuda'yı kendi payı olarak miras edinecek ve Yeruşalim'i yine seçecek.
یەزدان یەهودا دەکاتە میراتی خۆی، بەشی خۆی لەسەر خاکی پیرۆز، دووبارە ئۆرشەلیم هەڵدەبژێرێتەوە.
13 Ey insanlar, RAB'bin önünde sessiz durun! RAB kutsal konutundan kalkmış geliyor!
ئەی هەموو ئادەمیزاد، لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بن، چونکە لە نشینگە پیرۆزەکەیەوە هەستا!»

< Zekeriya 2 >