< Yeremya 30 >

1 RAB Yeremya'ya şöyle seslendi:
ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات:
2 “İsrail'in Tanrısı RAB diyor ki, ‘Sana bildirdiğim bütün sözleri bir kitaba yaz.
«یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”هەموو ئەو وشانەی کە پێم فەرموویت، لە پەڕتووکێکدا بیاننووسە.“
3 İşte halkım İsrail'i ve Yahuda'yı eski gönençlerine kavuşturacağım günler yaklaşıyor’ diyor RAB, ‘Onları atalarına verdiğim topraklara geri getireceğim, orayı yurt edinecekler’ diyor RAB.”
یەزدان دەفەرموێت:”سەردەمێک دێت، ئیسرائیل و یەهودای گەلەکەم لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنمەوە، دەیانهێنمەوە ئەو خاکەی بە باوباپیرانی ئەوانم دابوو، بۆ ئەوەی خاوەنداریێتی بکەن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
4 İsrail ve Yahuda için RAB'bin bildirdiği sözler şunlardır:
ئەمانەش ئەو وشانەن کە یەزدان سەبارەت بە ئیسرائیل و یەهودا فەرمووی:
5 “RAB diyor ki, ‘Korku sesi duyduk, Esenlik değil, dehşet sesi.
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”هاواری ترسمان بیست، تۆقین نەک ئاشتی.
6 Sorun da görün: Erkek, çocuk doğurur mu? Öyleyse neden doğuran kadın gibi Her erkeğin ellerini belinde görüyorum? Neden her yüz solmuş?
بپرسن و ببینن: ئایا نێر سکی دەبێت؟ ئەی بۆچی هەر پیاوێک دەبینم وەک ژنی ژانگرتوو دەستی بە کەمەرییەوەیە و هەموو ڕووشی زەرد هەڵگەڕاوە؟
7 Ah, ne korkunç gün! Onun gibisi olmayacak. Yakup soyu için sıkıntı dönemi olacak, Yine de sıkıntıdan kurtulacak.
ئای! لەو ڕۆژە سامناکە! ڕۆژی ئاوا نابێت. ئەمە کاتی تەنگانەیە بۆ یاقوب، بەڵام لێی ڕزگار دەبێت.“
8 “‘O gün’ diyor Her Şeye Egemen RAB, ‘Boyunlarındaki boyunduruğu kıracak, Bağlarını koparacağım. Bundan böyle yabancılar onları Kendilerine köle etmeyecekler.
«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت،”لەو ڕۆژەدا، ئەو نیرە دەشکێنم کە لە ملیانە، پێبەندیان دەپسێنم و چیتر بێگانە نایانکەن بە کۆیلە.
9 Onun yerine Tanrıları RAB'be Ve başlarına atayacağım kralları Davut'a Kulluk edecekler.
بەڵکو یەزدانی پەروەردگاریان دەپەرستن و خزمەتی داودی پاشایان دەکەن، ئەوەی کە بۆیان دایدەنێم.“»
10 “‘Korkma, ey kulum Yakup, Yılma, ey İsrail’ diyor RAB. ‘Çünkü seni uzak yerlerden, Soyunu sürgün edildiği ülkeden kurtaracağım. Yakup yine huzur ve güvenlik içinde olacak, Kimse onu korkutmayacak.
یەزدان دەفەرموێت: «”ئەی یاقوبی بەندەم، مەترسە، ئەی ئیسرائیل، مەتۆقە. بە دڵنیاییەوە من لەم شوێنە دوورە ڕزگارت دەکەم، نەوەکەشت لەو خاکەوەی بۆی ڕاپێچ کراوە. یاقوب دەگەڕێتەوە و ئاسوودە دەبێت، دڵنیا دەبێت و کەس نایتۆقێنێت.
11 Çünkü ben seninleyim, Seni kurtaracağım’ diyor RAB. ‘Seni aralarına dağıttığım bütün ulusları Tümüyle yok etsem de, Seni büsbütün yok etmeyecek, Adaletle yola getirecek, Hiç cezasız bırakmayacağım.’
من لەگەڵتدام و ڕزگارت دەکەم.“یەزدان دەفەرموێت:”ئەگەر کۆتایی بە هەموو ئەو نەتەوانە بهێنم کە لەنێویاندا پەرتەوازەم کردیت، کۆتایی بە تۆ ناهێنم. تەمبێت دەکەم، بەڵام بە دادپەروەری، بێ سزا بەڕەڵات ناکەم.“
12 “RAB diyor ki, ‘Senin yaran şifa bulmaz, Beren iyileşmez.
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”شکاوییەکەت بێ چارەیە، برینەکەت سەختە.
13 Davanı görecek kimse yok, Yaran umarsız, şifa bulmaz.
کەس نییە داکۆکی لە کێشەی تۆ بکات، دەرمان نییە بۆ برینەکەی تۆ، تۆ چاک نابیتەوە.
14 Bütün oynaşların unuttu seni, Arayıp sormuyorlar. Seni düşman vururcasına vurdum, Acımasızca cezalandırdım. Çünkü suçun çok, Günahların sayısız.
هەموو هاوپەیمانەکانت لەبیریان کردوویت، هیچ گرنگی بە تۆ نادەن. وەک لێدان لە دوژمن لە تۆم دا، بە سەختی تەمبێم کردی لەسەر زۆری تاوانەکانت، لەسەر گەورەیی گوناهەکانت.
15 Neden haykırıyorsun yarandan ötürü? Yaran şifa bulmaz. Suçlarının çokluğu ve sayısız günahın yüzünden Getirdim bunları başına.
بۆچی لەبەر شکانەکەت هاوار دەکەیت، لەبەر ئازارەکەت کە چارەسەر ناکرێت؟ بە هۆی زۆری تاوانەکانت و گەورەیی گوناهەکانت، منیش ئەمەم پێکردیت.
16 Ama seni yiyenlerin hepsi yem olacak, Bütün düşmanların sürgüne gidecek. Seni soyanlar soyulacak, Yağmalayanlar yağmalanacak.
«”بەڵام هەموو ئەوانەی تۆیان خوارد دەخورێن، هەموو دوژمنەکانت ڕاپێچ دەکرێن. ڕاووڕووتکەرانت ڕاووڕووت دەکرێن و هەموو تاڵانکەرانت دەکەم بە تاڵانی.
17 Ama ben seni sağlığına kavuşturacak, Yaralarını iyileştireceğim’ diyor RAB, ‘Çünkü Siyon itilmiş, Onu arayan soran yok diyorlar.’
بەڵام تەندروستیت دەگەڕێنمەوە، برینەکانت چاک دەکەمەوە، چونکە ناویان لێنایت دوورخراوەکە، سییۆن، ئەوەی کەس گرنگی پێ نادات.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
18 “RAB diyor ki, ‘Yakup'un çadırlarını eski gönencine kavuşturacağım, Konutlarına acıyacağım. Yeruşalim höyük üzerinde yeniden kurulacak, Saray kendi yerinde duracak.
«یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”من ڕاپێچکراوانی چادرەکانی یاقوب دەگەڕێنمەوە، بەزەییم بە نشینگەکانی دێتەوە. شار لەسەر گردەکەی خۆی بنیاد دەنرێتەوە، کۆشک لە شوێنی خۆی بنیاد دەنرێتەوە.
19 Oralardan şükran ve sevinç sesleri duyulacak. Sayılarını çoğaltacağım, azalmayacaklar, Onları onurlandıracağım, küçümsenmeyecekler.
دەنگی گۆرانی سوپاسگوزاری و بەزمیان لێ بەرز دەبێتەوە. ژمارەیان زۆر دەکەم و کەم نابن، ڕێزیان لێ دەنێم و بچووک نابن.
20 Çocukları eskisi gibi olacak, Toplulukları önümde sağlam duracak; Onlara baskı yapanların hepsini cezalandıracağım.
کوڕەکانی وەک جاری جاران دەبن، کۆمەڵەکەی لەبەردەمم دەچەسپێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە ستەمی لێ دەکەن.
21 Önderleri kendilerinden biri olacak, Yöneticileri kendi aralarından çıkacak. Onu kendime yaklaştıracağım, Bana yaklaşacak. Kim canı pahasına yaklaşabilir bana?’ diyor RAB.
میرەکەیان یەکێک دەبێت لەنێو خۆیان، فەرمانڕەواکەیان لە خۆیان هەڵدەکەوێت. لە خۆمی نزیک دەکەمەوە و لێم نزیک دەبێتەوە، چونکە کەس ناوێرێت بەبێ ویستی من لێم نزیک بێتەوە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
22 “‘Böylece siz benim halkım olacaksınız, Ben de sizin Tanrınız olacağım.’
«”ئێوە دەبن بە گەلی من و منیش دەبم بە خودای ئێوە.“»
23 İşte RAB'bin fırtınası öfkeyle kopacak, Şiddetli kasırgası kötülerin başında patlayacak.
ئەوەتا گەردەلوولی یەزدان تووڕەییە هەڵدەچێت، گەردەلوولێکی ڕاماڵە، لەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات.
24 Aklının tasarladığını tümüyle yapana dek, RAB'bin kızgın öfkesi dinmeyecek. Son günlerde bunu anlayacaksınız.”
گڕی تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوە هەتا نیازەکانی دڵی خۆی بە تەواوی بەجێنەگەیەنێت. لە ڕۆژانی داهاتوودا لەمە تێ دەگەن.

< Yeremya 30 >