< Yeremya 19 >

1 RAB bana şöyle dedi: “Git, çömlekçiden bir çömlek satın al. Halkın ve kâhinlerin ileri gelenlerinden birkaçını yanına alıp
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «بڕۆ لای گۆزەکەر، گۆزەیەکی گڵ بکڕە. هەندێک لە پیرانی گەل و کاهینی پیر ببە،
2 Harsit Kapısı'na yakın Ben-Hinnom Vadisi'ne git. Sana söyleyeceklerimi orada duyur.
بڕۆ دەرەوە بۆ دۆڵی بەن‌هینۆم کە لەلای داڵانی دەروازەی زبڵدانە، لەوێ ئەو پەیامە جاڕبدە کە پێتی دەڵێم.
3 De ki, ‘RAB'bin sözünü dinleyin, ey Yahuda kralları ve Yeruşalim'de yaşayanlar! İsrail'in Tanrısı, Her Şeye Egemen RAB şöyle diyor: Dinleyin! Buraya, her duyanı şaşkına çevirecek bir felaket göndermek üzereyim.
بڵێ:”ئەی پاشایانی یەهودا و ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداربن! بەڵایەک بەسەر ئەم شوێنەدا دەهێنم کە هەرکەسێک بیبیستێت، گوێی بزرنگێتەوە.
4 Çünkü beni terk ettiler, burayı yabancı bir ülke haline getirdiler. Kendilerinin de atalarıyla Yahuda krallarının da tanımadığı başka ilahlara burada buhur yaktılar, burayı döktükleri suçsuz kanıyla doldurdular.
لەبەر ئەوەی وازیان لێ هێنام، ئەم شوێنەیان پیس کرد و تێیدا بخووریان بۆ خوداوەندەکانی دیکە سووتاند کە نەیان دەناسین، نە خۆیان و نە باوباپیرانیان و نە پاشایانی یەهودا، ئەم شوێنەیان پڕکرد لە خوێنی بێتاوانان.
5 Çocuklarını ateşte Baal'a kurban etmek için tapınma yerleri kurdular. Böyle bir şey ne buyurdum ne sözünü ettim ne de aklımdan geçirdim.
نزرگەی بەعلیان لەسەر بەرزاییەکان بنیاد نا، تاکو کوڕەکانیان بە ئاگر بسووتێنن و بیکەنە قوربانی سووتاندن بۆ بەعل، کە من نە فەرمانم پێکردبوو و نە فەرمووبووم و نە بەخەیاڵمدا هاتبوو.
6 Bundan ötürü buranın artık Tofet ya da Ben-Hinnom Vadisi değil, Kıyım Vadisi diye anılacağı günler geliyor, diyor RAB.
لەبەر ئەوە ئاگاداربن، سەردەمێک دێت، چیتر ئەم شوێنە پێی ناگوترێت تۆفەت یان دۆڵی بەن‌هینۆم، بەڵکو پێی دەگوترێت دۆڵی کوشتن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
7 Yahuda ve Yeruşalim'in tasarılarını burada boşa çıkaracağım. Onları canlarına susayanların eline verecek, düşmanlarının önünde kılıçla düşüreceğim. Cesetlerini yem olarak yırtıcı kuşlara, yabanıl hayvanlara vereceğim.
«”جا لەم شوێنەدا پیلانی یەهودا و ئۆرشەلیم پووچ دەکەمەوە، وا دەکەم لەبەردەم دوژمنەکانیان بە شمشێر بکوژرێن، بە دەستی ئەوانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن، تەرمەکانیان دەکەمە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی.
8 Bu kenti viraneye çevirecek, alay konusu edeceğim; oradan her geçen şaşkın şaşkın bakıp başına gelen belalardan ötürü onunla alay edecek.
ئەم شارە وێران دەکەم و دەیکەمە جێگای تانە و تەشەری خەڵک، هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت، گاڵتەی پێ دەکات لەسەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە.
9 Onlara oğullarının, kızlarının etini yedireceğim. Canlarına susamış düşmanları onları kuşattığında sıkıntıdan birbirlerini yiyecekler.’
وایان لێ دەکەم گۆشتی کوڕ و کچەکانی خۆیان بخۆن، هەریەکە گۆشتی هاوڕێکەی خۆی دەخوات، لەبەر گەمارۆ و ئەو تەنگانەیەی تێی دەکەون بەدەستی دوژمنانیان کە بەدوای ئەوانەوەن بۆ کوشتنیان.“
10 “O zaman seninle gidenlerin önünde çömleği kır
«ئینجا گۆزەکە لەبەرچاوی ئەو پیاوانە بشکێنە کە لەگەڵتدان،
11 ve onlara de ki, ‘Her Şeye Egemen RAB şöyle diyor: Çömlekçinin çömleği nasıl kırılıp bir daha onarılamazsa, ben de bu halkı ve bu kenti öyle kıracağım. Ölüleri yer kalmayana dek Tofet'te gömecekler.
پێیان بڵێ:”یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ئاوا ئەم گەلە و ئەم شارە دەشکێنم، وەک چۆن دەفرە گۆزەکە کە نەتوانرێت جارێکی دیکە چاک بکرێتەوە. لە تۆفەت دەنێژرێن، هەتا ئەوەی جێی ناشتن نەمێنێت.“
12 Bu kente de içinde yaşayanlara da böyle davranacağım, diyor RAB. Bu kenti Tofet gibi yapacağım.
یەزدان دەفەرموێت:”ئاوا لەم شوێنە و دانیشتووانەکەی دەکەم، ئەم شارە وەک تۆفەت لێ دەکەم.
13 Yeruşalim'in evleri de Yahuda krallarının sarayları da Tofet gibi kirli sayılacak. Çünkü bu evlerin damlarında gök cisimlerine buhur yaktılar, başka ilahlara dökmelik sunular sundular.’”
جا ماڵەکانی ئۆرشەلیم و کۆشکەکانی پاشایانی یەهودا وەک شوێنی تۆفەت گڵاو دەبن، هەموو ئەو ماڵانەی لە سەربانەکانیان بخووریان سووتاند بۆ هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان و شەرابی پێشکەشکراویان بۆ خوداوەندەکانی دیکە پێشکەش کرد.“»
14 Peygamberlik etmesi için RAB'bin Tofet'e gönderdiği Yeremya oradan döndü. RAB'bin Tapınağı'nın avlusunda durup halka şöyle dedi:
ئینجا یەرمیا لە تۆفەت هاتەوە کە یەزدان بۆ پێشبینیکردن ناردبوویە ئەوێ، لە حەوشەکەی پەرستگای یەزدان ڕاوەستا و بە هەموو گەلی گوت:
15 “İsrail'in Tanrısı, Her Şeye Egemen RAB diyor ki, ‘İşte bu kente ve çevresindeki köylere sözünü ettiğim bütün felaketleri getireceğim. Çünkü dikbaşlılık edip sözümü dinlemediler.’”
«یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:”گوێ بگرن! من هەموو ئەو بەڵایە بەسەر ئەم شارە و بەسەر هەموو گوندەکانی دەوروبەریدا دەهێنم، ئەوەی سەبارەت بەو فەرمووم، چونکە کەللەڕەقییان کرد و گوێیان لە قسەی من نەگرت.“»

< Yeremya 19 >