< Hezekiel 22 >

1 RAB bana şöyle seslendi:
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 “İnsanoğlu, Yeruşalim'i yargılayacak mısın? Kan döken bu kenti yargılayacak mısın? Öyleyse bütün iğrenç uygulamalarını ona bildir.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا حوکم دەدەیت، حوکم بەسەر شارە خوێنڕێژەکە دەدەیت؟ بەڵکو شارەکە ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی خۆی بکەرەوە.
3 Şöyle diyeceksin: ‘Egemen RAB diyor ki: Ey kendi içinde kan dökerek yıkımını hazırlayan, putlar yaparak kendini kirleten kent!
بڵێ:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی ئەو شارەی کە لەناوەڕاستیدا خوێن دەڕێژێت، نەهامەتی بەسەر خۆیدا دەهێنێت، بە دروستکردنی بت خۆی گڵاو دەکات،
4 Döktüğün kan yüzünden suçlu bulundun, yaptığın putlarla kirlendin. Böylece günlerin yaklaştı, yıllarının sonuna ulaştın. Bu yüzden seni uluslara alay konusu edeceğim, bütün ülkelerin gözünde seni gülünç duruma düşüreceğim.
بەو خوێنەی ڕشتت تاوانبار بوویت، خۆتت گڵاوکرد بەو بتانەی دروستت کردوون. بەو جۆرە ڕۆژگاری خۆتت کورت کردەوە و کۆتاییت بەسەر خۆتدا هێنا، لەبەر ئەوە لەلای نەتەوەکان تۆم کرد بە شورەیی، جێگای تانە و تەشەری هەموو خاکەکان.
5 Ey adı kötüye çıkmış, kargaşa dolu kent, yakındakiler de uzaktakiler de seninle alay edecekler.
ئەی شاری بەد ناو، ئەی پڕ لە ئاژاوە، ئەوەی لێت نزیکە و ئەوەی لێت دوورە گاڵتەت پێ دەکات.
6 “‘İşte içindeki her İsrail önderi yetkisini kullanarak kan döküyor.
«”سەیر بکە چۆن هەریەکە لەو میرانەی ئیسرائیل کە لەناو تۆدان دەسەڵاتی خۆی بۆ خوێنڕشتن بەکاردەهێنێت.
7 Senin içinde anneye, babaya kötü davrandılar, yabancıya baskı yaptılar, öksüze, dul kadına haksızlık ettiler.
لەناو تۆدا سووکایەتییان بە دایک و باوک کردووە. لەناو تۆدا بە ستەم هەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئاوارەدا کردووە. لەناو تۆدا هەتیو و بێوەژنیان چەوساندووەتەوە.
8 Benim kutsal eşyalarıma saygısızlık ettin, Şabat günlerimi hiçe saydın.
تۆ سووکایەتیت بە شتە پیرۆزکراوەکانی من کردووە و شەممەکانی منت گڵاو کردووە.
9 Kan dökmek için iftira edenler, dağlarda putlara kurban edilen hayvanları yiyenler, kendilerini şehvete kaptıranlar senin içinde yaşıyor.
لەناو تۆدان پیاوانی دووزمان و بوختانکەر بۆ خوێنڕشتن، لەناو تۆدان ئەوانەی لە نزرگەی سەر چیاکان دەخۆن و بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن.
10 Babalarının karılarıyla yatanlar, âdet gören dinsel açıdan kirli kadınlarla cinsel ilişki kuranlar senin içinde yaşıyor.
لەناو تۆدان ئەوانەی کە ناموسی باوکیان دەبەن، لەناو تۆدان ئەوانەی کە دەست درێژ دەکەنە سەر ژن لە کاتی گڵاوییەکەی بەهۆی خوێنلێچوونی مانگانەی.
11 Senin içinde kimi komşusunun karısıyla iğrenç şeyler yaptı; kimi utanmadan gelinini kirletti; kimi öz kızkardeşiyle ilişki kurdu.
پیاو لەگەڵ ژنی نزیکەکەی کاری قێزەونی ئەنجام دەدات، پیاوی دیکەش بووکی خۆی بە بەدڕەوشتی گڵاو دەکات. لەناو تۆدا مرۆڤ دەست درێژ دەکاتە سەر خوشکی خۆی، کچی باوکی.
12 Senin içinde kan dökmek için rüşvet aldılar. Faiz aldın, tefecilik yaptın, zorbalıkla komşularından haksız kazanç sağladın. Beni unuttun. Egemen RAB böyle diyor.
لەناو تۆدان ئەوانەی کە بەرتیل وەردەگرن بۆ خوێنڕشتن، هەروەها تۆ سوو و قازانج لە گرانکردنی نرخی شتومەک وەردەگریت. بە ستەم نزیکەکانی خۆتت ڕووتاندووەتەوە، سەرەڕای هەموو ئەمانەش منت لەبیر کردووە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
13 “‘Edindiğiniz haksız kazançtan, içinizde döktüğünüz kandan ötürü ellerimi birbirine vuracağım.
«”لەبەر ئەو خوێنەی لەناو تۆدا ڕژا، سەیر بکە مشتم دەوەشێنم لەو قازانجە ناڕەوایەی کردووتە.
14 Sizinle uğraşacağım gün cesaretiniz kalacak mı? Elleriniz güçlü olabilecek mi? Bunu ben RAB söylüyorum ve dediğimi yapacağım.
ئایا دڵت بەرگە دەگرێت یان دەستت بەهێز دەبێت لەو ڕۆژانەی هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەم؟ من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم.
15 Sizi uluslar arasına dağıtıp ülkelere süreceğim. Sizdeki ruhsal kirliliğe son vereceğim.
بەنێو نەتەوەکان پەرتەوازەت دەکەم، بەسەر خاکەکاندا بڵاوت دەکەمەوە، گڵاوییەکانت لێ دادەماڵم.
16 Ulusların gözünde aşağılanacak ve benim RAB olduğumu anlayacaksınız.’”
ئەو کاتەی لەبەرچاوی نەتەوەکان خۆتت گڵاو کردووە، ئیتر تۆ دەزانیت کە من یەزدانم.“»
17 RAB bana şöyle seslendi:
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
18 “İnsanoğlu, İsrail halkı benim için cüruf gibi oldu. Hepsi potada tunç, kalay, demir, kurşundur; gümüşün cürufudur.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، بنەماڵەی ئیسرائیل بۆم بوون بە خڵت، هەموویان مس و تەنەکە و ئاسن و قورقوشمن لەناوەڕاستی کوورە بەجێماون، بوون بە خڵتی زیو.
19 Bundan ötürü Egemen RAB şöyle diyor: ‘Hepiniz cüruf gibi olduğunuz için sizi Yeruşalim'in ortasına toplayacağım.
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:”لەبەر ئەوەی ئێوە هەموو بوون بە خڵت، من لەناو ئۆرشەلیم کۆتان دەکەمەوە.
20 Eritmek için ateşi üfleyerek gümüşü, tuncu, demiri, kurşunu, kalayı nasıl potaya atıyorlarsa, ben de öfkemle, kızgınlığımla sizi toplayacak, kentin ortasına koyup eriteceğim.
وەک چۆن زیو و مس و ئاسن و قورقوشم و تەنەکە لەناو کوورەدا کۆ دەکرێنەوە، فوو بە ئاگرەکەی ژێریدا دەکرێت هەتا بێتە جۆش و بیتوێنێتەوە، منیش بە هەمان شێوە بە تووڕەیی و هەڵچوونی خۆم لەناو شارەکە کۆتان دەکەمەوە و داتاندەنێم و دەتانتوێنمەوە.
21 Sizi toplayacak, öfkemin ateşini üzerinize üfleyeceğim; siz de kentin içinde eriyip yok olacaksınız.
جا کۆتان دەکەمەوە و لەناو ئاگری تووڕەییم فووتان لێ دەکەم و لەناویدا دەتوێنەوە.
22 Gümüş potada nasıl erirse, siz de kentin içinde öyle eriyeceksiniz. O zaman üzerinize kızgınlığını dökenin ben, RAB olduğumu anlayacaksınız.’”
وەک زیو چۆن لەناو کوورەدا دەتوێنرێتەوە، ئێوەش بە هەمان شێوە لەناویدا دەتوێنەوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم، تووڕەیی خۆمم بەسەرتاندا ڕژاندووە.“»
23 RAB bana şöyle seslendi:
دیسان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
24 “İnsanoğlu, ülkeye de ki, ‘Sen öfke günü temizlenmemiş, üzerine yağmur yağmamış bir ülkesin.’
«ئەی کوڕی مرۆڤ، پێی بڵێ:”تۆ ئەو خاکەی کە پاک نەبوویتەوە، لە ڕۆژی تووڕەییدا بارانی لێ نەباریوە.“
25 Önderleri kükreyen, avını parçalayan aslan gibi orada düzen kurdular. Canlara kıydılar, hazineler, değerli nesneler aldılar, birçok kadını dul bıraktılar.
پیلانگێڕی میرەکانی لەناوەڕاستیدایە وەک شێر دەنەڕێنێت و نێچیرەکەی لەتوپەت دەکات. مرۆڤ دەخۆن، گەنجینە دەبڕن و شتی گرانبەها دەبەن، لەناوەڕاستیدا بێوەژن زۆر دەکەن.
26 Kâhinleri yasamı hiçe saydılar, kutsal eşyalarımı kirlettiler, kutsalla bayağı arasındaki ayrımı yapmadılar, kirliyle temiz arasındaki farkı öğretmediler, Şabat günlerimden gözlerini çevirdiler. Kutsallığımı önemsemediler.
کاهینەکانی سەرپێچی فێرکردنەکانی من دەکەن و شتە پیرۆزکراوەکانی من گڵاو دەکەن، جیاوازی لەنێوان پیرۆز و پیرۆزنەکراو ناکەن، جیاوازی لەنێوان گڵاو و پاک ناکەن و چاو لە شەممەکانم دەپۆشن، جا لەنێویاندا گڵاو بووم.
27 Yöneticileri avını parçalayan kurt gibidir. Haksız kazanç elde etmek için kan döküyor, canlara kıyıyorlar.
کاربەدەستەکانی ناوی وەک گورگن، نێچیر لەتوپەت دەکەن و خوێن دەڕێژن و خەڵک دەکوژن بۆ ئەوەی بە ناڕەوایی قازانج بەدەستبهێنن.
28 Peygamberleri uydurma görümlerle, yalan fal açarak bu suçları gizlediler; ben RAB konuşmadığım halde, ‘Egemen RAB şöyle diyor’ diyorlar.
پێغەمبەرەکانیان کارە خراپەکانیان بۆ دادەپۆشن و بە بینینی پووچ و فاڵگرتنەوەی درۆ بە گەچ بۆیان سواخ دەدەن و دەڵێن:”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت،“لەگەڵ ئەوەی یەزدان هیچ قسەی نەکردووە.
29 Ülke halkı baskı uyguladı, soygunculuk etti. Düşküne, yoksula baskı yaptı, yabancıya haksız yere kötü davrandı.
گەلی خاکەکە ستەمکاری و تاڵانی دەکەن، هەژار و نەدار و نامۆش دەچەوسێننەوە و لە دادپەروەری بێبەشیان دەکەن، هەژار و نەداریان چەوساندەوە و بە ناڕەوا ستەمیان لە ئاوارە کرد.
30 “İçlerinde duvarı örecek, gedikte durup önümde ülkeyi savunacak, onu yerle bir etmemi engelleyecek bir adam aradım, ama hiç kimseyi bulmadım.
«لەنێویاندا بەدوای پیاوێکدا گەڕام شووراکە بنیاد بنێتەوە و لە پێناوی خاکەکە لە کەلێنی شووراکەوە لەبەردەمم ڕابوەستێت، بۆ ئەوەی وێرانی نەکەم، بەڵام دەستم نەکەوت.
31 Bunun için öfkemi üzerlerine boşaltacak, kızgınlığımla onları yakıp yok edeceğim. Yaptıklarını kendi başlarına getireceğim.” Egemen RAB böyle diyor.
لەبەر ئەوە هەڵچوونی خۆمیان بەسەردا هەڵدەڕێژم، بە ئاگری تووڕەییم لەناویان دەبەم، کردەوەکانی خۆیان بەسەر خۆیاندا دەهێنمەوە. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.»

< Hezekiel 22 >