< Misir'Dan Çikiş 8 >

1 RAB Musa'ya şöyle dedi: “Firavunun yanına git ve ona de ki, ‘RAB şöyle diyor: Halkımı salıver, bana tapsınlar.
یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ لای فیرعەون و پێی بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە بڕۆن بۆ ئەوەی بمپەرستن.
2 Eğer halkımı salıvermeyi reddedersen, bütün ülkeni kurbağalarla cezalandıracağım.
ئەگەر ڕازی نەبیت و ڕێیان نەدەیت، هەموو خاکەکەت پڕدەبێت لە بۆق.
3 Irmak kurbağalarla dolup taşacak. Kurbağalar çıkıp sarayına, yatak odana, yatağına, görevlilerinin ve halkının evlerine, fırınlarına, hamur teknelerine girecekler.
ڕووباری نیل پڕدەبێت لە بۆق، سەردەکەون و دێنە ناو ماڵەکەت و ژووری نوستنەکەت و سەر قەرەوێڵەکەت، هەروەها دەچنە ماڵی خزمەتکارەکانت و سەر گەلەکەت و ناو تەنوورەکانت و تەشتە هەویرەکانت.
4 Senin, halkının, bütün görevlilerinin üstüne sıçrayacaklar.’
بۆق دێتە سەر خۆت و گەلەکەت و خزمەتکارەکانت.“»
5 “Harun'a de ki, ‘Elindeki değneği ırmakların, kanalların, havuzların üzerine uzatıp kurbağaları çıkart; Mısır'ı kurbağalar kaplasın.’”
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ:”بە گۆچانەکەت دەست درێژبکە بۆ سەر جۆگە و نۆکەند و گۆماوەکان، بۆق سەربخە بۆ سەر خاکی میسر.“»
6 Böylece Harun elini Mısır'ın suları üzerine uzattı; kurbağalar çıkıp Mısır'ı kapladı.
هارونیش دەستی درێژکردە سەر ئاوی میسر، بۆق سەرکەوتن و خاکی میسریان داپۆشی.
7 Ancak büyücüler de kendi büyüleriyle aynı şeyi yaptılar ve ülkeye kurbağaları saldılar.
جادووگەرەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد، بۆقیان هێنایە سەر خاکی میسر.
8 Firavun Musa'yla Harun'u çağırtıp, “RAB'be dua edin, benim ve halkımın üzerinden kurbağaları uzaklaştırsın” dedi, “O zaman halkınızı RAB'be kurban kessinler diye salıvereceğim.”
فیرعەون بانگی موسا و هارونی کرد و گوتی: «لە یەزدان بپاڕێنەوە بۆ ئەوەی بۆق لە خۆم و گەلەکەم دووربخاتەوە، منیش ڕێ بە گەلەکە دەدەم بڕۆن قوربانی بۆ یەزدان سەرببڕن.»
9 Musa, “Sen karar ver” diye karşılık verdi, “Bunu sana bırakıyorum. Kurbağalar senden ve evlerinden uzak dursun, yalnız ırmakta kalsınlar diye senin, görevlilerin ve halkın için ne zaman dua edeyim?”
موساش بە فیرعەونی گوت: «کاتێکم پێ بفەرموو کە بپاڕێمەوە لە پێناوی خۆت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، بۆ بڕانەوەی بۆق لە تۆ و لە ماڵەکانت، بەڵام بۆق لە ڕووباری نیل دەمێننەوە.»
10 Firavun, “Yarın” dedi. Musa, “Peki, dediğin gibi olsun” diye karşılık verdi, “Böylece bileceksin ki, Tanrımız RAB gibisi yoktur.
ئەویش گوتی: «بەیانی.» موساش گوتی: «وەک ئەوە دەبێت کە گوتت، بۆ ئەوەی بزانیت کە هیچ خودایەک نییە وەک یەزدانی پەروەردگارمان.
11 Kurbağalar senden, evlerinden, görevlilerinden, halkından uzaklaşacak, yalnız ırmakta kalacaklar.”
بۆقەکانیش لە خۆت و ماڵەکانت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت دوور دەکەونەوە، بەڵام لە ڕووباری نیل دەمێننەوە.»
12 Musa'yla Harun firavunun yanından ayrıldılar. Musa RAB'bin firavunun başına getirdiği kurbağa belası için RAB'be feryat etti.
لەدوای ئەوەی موسا و هارون لەلای فیرعەون هاتنە دەرەوە، موسا هاواری بۆ یەزدان کرد لەبەر ئەو بۆقانەی کە وەک بەڵا بەسەر فیرعەونی هێنابوو.
13 RAB Musa'nın isteğini yerine getirdi. Kurbağalar evlerde, avlularda, tarlalarda öldüler.
یەزدانیش بە قسەی موسای کرد، بۆقەکان لە ماڵ و حەوشە و کێڵگەکان مردن.
14 Kurbağaları yığın yığın topladılar. Ülke kokudan geçilmez oldu.
کۆمەڵ کۆمەڵ کۆیان کردنەوە و خاکەکە گەندەڵ بوو.
15 Ancak firavun ülkenin rahatladığını görünce, RAB'bin söylediği gibi inatçılık etti ve Musa'yla Harun'u dinlemedi.
بەڵام کاتێک فیرعەون بینی خامۆشی هاتە کایەوە، دڵی ڕەق کردەوە و گوێی لە موسا و هارون نەگرت، هەروەک یەزدان فەرمووی.
16 RAB Musa'ya şöyle dedi: “Harun'a de ki, ‘Değneğini uzatıp yere vur, yerdeki toz sivrisineğe dönüşsün, bütün Mısır'ı kaplasın.’”
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ:”گۆچانەکەت درێژ بکە و لە خۆڵی زەوی بدە،“جا خۆلی زەوی لە هەموو خاکی میسر دەبێتە مێشوولە.»
17 Öyle yaptılar. Harun elindeki değneği uzatıp yere vurunca, insanlarla hayvanların üzerine sivrisinekler üşüştü. Mısır'da yerin bütün tozu sivrisineğe dönüştü.
ئیتر ئاوایان کرد، هارون بە گۆچانەکەی دەستی درێژکرد و لە خۆڵی زەوییەکەی دا، مێشوولە هاتە سەر خەڵک و سەر ئاژەڵەکان، لە هەموو خاکی میسر هەموو خۆڵی زەوییەکە بوو بە مێشوولە.
18 Büyücüler de kendi büyüleriyle tozu sivrisineğe dönüştürmek istedilerse de başaramadılar. İnsanların, hayvanların üzerini sivrisinek kapladı.
جادووگەرەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد بۆ پەیدابوونی مێشوولە، بەڵام نەیانتوانی. لەبەر ئەوەی مێشوولە لەسەر خەڵک و لەسەر ئاژەڵ مایەوە،
19 Büyücüler firavuna, “Bu işte Tanrı'nın parmağı var” dediler. Ne var ki, RAB'bin söylediği gibi firavun inat etti, Musa'yla Harun'u dinlemedi.
جادووگەرەکان بە فیرعەونیان گوت: «ئەمە پەنجەی خودایە.» بەڵام فیرعەون دڵی ڕەق بوو و گوێی لێ نەگرتن، هەروەک یەزدان فەرمووی.
20 RAB Musa'ya şöyle dedi: “Sabah erkenden kalk, firavun ırmağa inerken onu karşıla ve şöyle de: ‘RAB diyor ki, halkımı salıver, bana tapsınlar.
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بەیانی زوو هەستە و کە فیرعەون بەرەو ئاوەکە دەچێت لەبەردەمی ڕابوەستە و پێی بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن بمپەرستن.
21 Halkımı salıvermezsen senin, görevlilerinin, halkının, evlerinin üzerine at sineği yağdıracağım. Mısırlılar'ın evleri ve üzerinde yaşadıkları topraklar at sinekleriyle dolup taşacak.
ئەگەر ڕێ بە گەلەکەم نەدەیت بڕۆن، ئەوا منیش مێشومەگەزێکی زۆر دەنێرمە سەر خۆت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت و ماڵەکانت، ئیتر ماڵی میسرییەکان پڕ دەبێت لە مێش، تەنانەت زەوییەکەش بە مێش دادەپۆشرێت.
22 “‘Ama o gün halkımın yaşadığı Goşen bölgesinde farklı davranacağım. Orada at sineği olmayacak. Böylece bileceksin ki, bu ülkede RAB benim.
«”بەڵام لەو ڕۆژەدا خاکی گۆشەن جیا دەکەمەوە کە گەلەکەمی لەسەر دەژین، بۆ ئەوەی مێش لەوێدا نەبێت، هەتا بزانیت من یەزدانم لەناوەڕاستی خاکەکەدا.
23 Kendi halkımla senin halkın arasına fark koyacağım. Yarın bu belirti gerçekleşecek.’”
جیاوازییەک لەنێوان گەلەکەم و گەلەکەت دادەنێم، بەیانی ئەم نیشانەیە دەبێت.“»
24 RAB dediğini yaptı. Firavunun sarayına, görevlilerinin evlerine sürü sürü at sineği gönderdi. Mısır at sineği yüzünden baştan sona harap oldu.
یەزدانیش ئاوای کرد و مێشومەگەزێکی زۆر هاتنە ناو ماڵی فیرعەون و ماڵی خزمەتکارانی، لە هەموو خاکی میسریش زەوییەکە لەبەر مێش وێران بوو.
25 Firavun Musa'yla Harun'u çağırtıp, “Gidin, bu ülkede Tanrınız'a kurban kesin” dedi.
ئینجا فیرعەون بانگی موسا و هارونی کرد و گوتی: «بڕۆن لەم خاکە قوربانی بۆ خوداتان سەرببڕن.»
26 Musa, “Bu doğru olmaz” diye karşılık verdi, “Çünkü Mısırlılar Tanrımız RAB'be kurban kesmeyi iğrenç sayıyorlar. İğrenç saydıkları bu şeyi gözlerinin önünde yaparsak bizi taşlamazlar mı?
بەڵام موسا گوتی: «ڕاست نییە ئێمە وا بکەین، چونکە ئەو ئاژەڵانەی کە ئێمە بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەری دەبڕین لەلای میسرییەکان قێزەونە، ئەگەر ئەوەی لەلای میسرییەکان قێزەونە لەبەرچاویان سەری ببڕین، ئایا بەردبارانمان ناکەن؟
27 Tanrımız RAB'be kurban kesmek için, bize buyurduğu gibi üç gün çölde yol almalıyız.”
سێ ڕۆژەڕێ لە چۆڵەوانی دەڕۆین و قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەردەبڕین، وەک پێمان دەڵێت.»
28 Firavun, “Çölde Tanrınız RAB'be kurban kesmeniz için sizi salıveriyorum” dedi, “Yalnız çok uzağa gitmeyeceksiniz. Şimdi benim için dua edin.”
فیرعەونیش گوتی: «من ڕێتان دەدەم بڕۆن و لە چۆڵەوانی قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارتان سەرببڕن، بەڵام دوور مەڕۆن و بۆم بپاڕێنەوە.»
29 Musa, “Yarın at sineklerini firavunun, görevlilerinin, halkının üzerinden uzaklaştırsın diye, yanından ayrılır ayrılmaz RAB'be dua edeceğim” dedi, “Yalnız firavun RAB'be kurban kesmek için halkın gitmesini önleyerek bizi yine aldatmamalı.”
موساش وەڵامی دایەوە: «من لەلای تۆ دەچمە دەرەوە و لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئیتر بۆ بەیانی مێش لە فیرعەون و لە خزمەتکارەکانی و لە گەلەکەی دوور دەکەونەوە، بەڵام ئیتر نابێت فیرعەون فێڵ بکات، هەتا ڕێ بە گەلەکە نەدات بڕۆن بۆ قوربانی سەربڕین بۆ یەزدان.»
30 Musa firavunun yanından çıkıp RAB'be dua etti.
جا موسا لەلای فیرعەون هاتە دەرەوە و لە یەزدان پاڕایەوە.
31 RAB Musa'nın isteğini yerine getirdi; firavunun, görevlilerinin, halkının üzerinden at sineklerini uzaklaştırdı. Tek sinek kalmadı.
یەزدانیش بە قسەی موسای کرد، ئیتر مێش لە فیرعەون و لە خزمەتکارەکانی و لە گەلەکەی دوورکەوتنەوە و هیچیان نەما.
32 Öyleyken, firavun bir kez daha inatçılık etti ve halkı salıvermedi.
بەڵام فیرعەون ئەم جارەش دڵی ڕەقکرد و ڕێی بە گەلەکە نەدا بڕۆن.

< Misir'Dan Çikiş 8 >