< Koloseliler 4 >

1 Ey efendiler, gökte sizin de bir Efendiniz olduğunu bilerek kölelerinize adalet ve eşitlikle davranın.
ئەی گەورەکان، لەگەڵ کۆیلەکان بە دادپەروەری و یەکسانی هەڵسوکەوت بکەن، چونکە دەزانن ئێوەش گەورەتان هەیە لە ئاسمان.
2 Kendinizi duaya verin. Duada uyanık kalın, şükredin.
پەیوەست بن بە نوێژکردنەوە، بە سوپاسەوە ئێشکی لێ بگرن.
3 Aynı zamanda bizim için de dua edin ki Tanrı, sözünü yaymamız ve uğruna hapsedildiğim Mesih sırrını açıklamamız için bize bir kapı açsın.
بۆ ئێمەش نوێژ بکەن کە خودا دەرگایەکمان بۆ بکاتەوە بۆ پەیامەکە، بۆ ئەوەی نهێنی مەسیح ڕابگەیەنین، هەر لەبەر ئەمەش گیراوم.
4 Bu sırrı gerektiği gibi açıklıkla bildirebilmem için dua edin.
هەروەها نوێژ بکەن بۆ ئەوەی وەک پێویستە بە ڕوونی پەیامەکە ڕابگەیەنم.
5 Sizden olmayanlara karşı bilgece davranın. Fırsatı değerlendirin.
بە دانایی لەگەڵ ئەوانەی دەرەوە ڕەفتار بکەن، کات بقۆزنەوە.
6 Sözünüz tuzla terbiye edilmiş gibi her zaman lütufla dolu olsun. Böylece herkese nasıl karşılık vermek gerektiğini bileceksiniz.
با قسەتان هەردەم پڕبێت لە نیعمەت، بە خوێ سوێر کرابێت، تاکو بزانن چۆن پێویستە وەڵامی هەرکەسێک بدەنەوە.
7 Rab yolunda emektaşım ve güvenilir bir hizmetkâr olan sevgili kardeşimiz Tihikos, benimle ilgili her şeyi size bildirecektir.
تیخیکۆس هەموو هەواڵێکی منتان دەداتێ، برایەکی خۆشەویست و خزمەتکارێکی دڵسۆز و هاوکاری ئێمەیە لە خزمەتکردنی مەسیحی باڵادەستدا.
8 İşte bu amaçla, durumumuzu iletmesi ve yüreklerinize cesaret vermesi için kendisini size gönderiyorum.
بە تایبەتی بۆ ئەوە ناردمە لاتان کە هەواڵی ئێمە بزانن و ورەتان بەرز بکاتەوە.
9 Onunla birlikte, sizden biri olan, güvenilir ve sevgili kardeş Onisimos'u da gönderiyorum. Burada olup biten her şeyi size bildirecekler.
ئەو لەگەڵ ئۆنسیمۆسی برای خۆشەویست و دڵسۆز، ئەوەی لە خۆتانە، هەواڵی هەموو شتێکی ئێرەتان دەدەنێ.
10 Hapishane arkadaşım Aristarhus ve Barnaba'nın yeğeni Markos size selam ederler. Markos'la ilgili buyruklar aldınız; yanınıza gelirse kendisini kabul edin.
ئەریستارخۆسی هاوڕێی بەندیێتیم سڵاوتان لێدەکات، مەرقۆسی ئامۆزای بەرناباسیش. دەربارەی ئەو ڕاسپاردەتان وەرگرتووە. ئەگەر هاتە لاتان پێشوازیی لێ بکەن.
11 Yustus diye tanınan Yeşu da size selam eder. Tanrı'nın Egemenliği için çalışan emektaşım Yahudiler yalnız bunlardır. Bunlar bana teselli oldular.
هەروەها عیسا کە بە یوستۆس ناودەبردرێت، ئەویش سڵاوی بۆتان هەیە. تەنها ئەمانە لەنێوان هاوکارانم بۆ شانشینی خودا لە جولەکەکانن، ئەوانەی بوونە هاندەرم.
12 Sizden biri ve Mesih İsa'nın kulu olan Epafras size selam eder. Tanrı'nın her isteğinden emin, yetkin kişiler olarak ayakta kalasınız diye sizin için her zaman duayla mücadele ediyor.
ئەپەفراسی بەندەی عیسای مەسیح، ئەویش لە خۆتانە و سڵاوتان لێدەکات، هەردەم لە نوێژەکانیدا لە پێناوتاندا تێدەکۆشێت، تاکو لە تەواویدا بچەسپێن و تەواو دڵنیا بن لە هەموو خواستی خودا.
13 Gerek sizin gerekse Laodikya ve Hierapolis'tekiler için çok emek verdiğine tanıklık ederim.
شایەتیی بۆ دەدەم کە زۆر ماندوو دەبێت بۆ ئێوە و ئەوانەی لە شارەکانی لاودیکییان و هیراپۆلیسن.
14 Sevgili hekim Luka'yla Dimas da size selam ederler.
لۆقای پزیشکی خۆشەویست و دیماس سڵاوتان لێدەکەن.
15 Laodikya'daki kardeşlere, Nimfa'ya ve evindeki topluluğa selam edin.
سڵاو بکەن لە خوشکان و برایانی لاودیکییا و نیمفاس و ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیەتی.
16 Bu mektup aranızda okunduktan sonra Laodikya kilisesine de okutun. Siz de Laodikya'dan gelecek mektubu okuyun.
کاتێک ئەم نامەیەتان بۆ خوێنرایەوە، وابکەن لە کڵێسای لاودیکییەکانیش بخوێنرێتەوە، ئەوەی هی لاودیکییاشە ئێوە بیخوێننەوە.
17 Arhippus'a, “Rab yolunda üstlendiğin görevi tamamlamaya dikkat et!” deyin.
بە ئەرخیپۆس بڵێن: «سەیری ئەو خزمەتە بکە کە لە مەسیحی باڵادەستەوە وەرتگرتووە، تاکو تەواوی بکەیت.»
18 Ben Pavlus bu selamı elimle yazıyorum. Zincire vurulduğumu unutmayın. Tanrı'nın lütfu sizinle birlikte olsun.
من پۆڵسم، سڵاوەکە دەستخەتی خۆمە. یادی کۆتەکانم بکەن. نیعمەت لەگەڵتان بێت.

< Koloseliler 4 >