< Koloseliler 3 >

1 Mesih'le birlikte dirildiğinize göre, gökteki değerlerin ardından gidin. Mesih orada, Tanrı'nın sağında oturuyor.
لەبەر ئەوەی ئێوە لەگەڵ مەسیحدا هەستێنرانەوە، کەواتە بۆ ئەو شتانەی سەرەوە کۆشش بکەن، لەوێ مەسیح لە دەستەڕاستی خودا دانیشتووە.
2 Yeryüzündeki değil, gökteki değerleri düşünün.
بایەخ بەو شتانەی سەرەوە بدەن، نەک ئەوانەی لەسەر زەوین،
3 Çünkü siz öldünüz, yaşamınız Mesih'le birlikte Tanrı'da saklıdır.
چونکە ئێوە مردن، ژیانیشتان لەگەڵ مەسیح لە خودادا شاردراوەتەوە.
4 Yaşamınız olan Mesih göründüğü zaman, siz de O'nunla birlikte yücelmiş olarak görüneceksiniz.
کاتێک مەسیح دەردەکەوێت کە ژیانتانە، ئەوسا ئێوەش لەگەڵیدا لە شکۆمەندیدا دەردەکەون.
5 Bu nedenle bedenin dünyasal eğilimlerini –fuhşu, pisliği, şehveti, kötü arzuları ve putperestlikle eş olan açgözlülüğü– öldürün.
کەواتە ئارەزووە دنیاییەکانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هەوەسبازی، ئارەزووی خراپ، چاوبرسیێتی کە جۆرێکە لە بتپەرستی،
6 Bunlar yüzünden Tanrı'nın gazabı söz dinlemeyenlerin üzerine geliyor.
چونکە بەهۆیانەوە تووڕەیی خودا دێتە سەر یاخیبووان.
7 Geçmişte bunlarla iç içe yaşadığınız zaman siz de bu yollarda yürüdünüz.
ئێوەش جاران ئاوا هەڵسوکەوتتان دەکرد، کاتێک تێیاندا دەژیان.
8 Ama şimdi öfke, kızgınlık, kötü niyet dahil, hepsini üzerinizden sıyırıp atın. Ağzınızdan hiçbir iftira ya da edepsiz söz çıkmasın.
بەڵام ئێستا هەموو ئەوانە فڕێبدەن: هەڵچوون، تووڕەیی، قین، بوختان، قسەی ناشیرین لە زارتان.
9 Birbirinize yalan söylemeyin. Çünkü eski yaradılışı kötü alışkanlıklarıyla birlikte üzerinizden çıkarıp attınız;
لەگەڵ یەکتری درۆ مەکەن، چونکە مرۆڤە کۆنەکە و کردەوەکانتان داکەندووە و
10 eksiksiz bilgiye erişmek için Yaratıcısı'na benzer olmak üzere yenilenen yeni yaradılışı giyindiniz.
مرۆڤێکی نوێتان لەبەرکردووە، ئەوەی بەگوێرەی وێنەی بەدیهێنەرەکەی بە ناسینی نوێ بووەتەوە.
11 Bu yenilikte Grek ve Yahudi, sünnetli ve sünnetsiz, barbar, İskit, köle ve özgür ayrımı yoktur. Mesih her şeydir ve her şeydedir.
لەوێدا جولەکە و ناجولەکە نییە، خەتەنەکراو و خەتەنە نەکراو، بەربەری و سکیسی، کۆیلە و ئازاد نییە، بەڵکو مەسیح هەموو شتێکە و لە هەمووتاندایە.
12 Öyleyse, Tanrı'nın kutsal ve sevgili seçilmişleri olarak yürekten sevecenliği, iyiliği, alçakgönüllülüğü, sabrı, yumuşaklığı giyinin.
بۆیە، ئێوە کە گەلی پیرۆز و خۆشەویست و هەڵبژێردراوی خودان، میهرەبانی و نیانی و بێفیزی و دڵنەرمی و ئارامگرتن لەبەر بکەن.
13 Birbirinize hoşgörülü davranın. Birinizin ötekinden bir şikâyeti varsa, Rab'bin sizi bağışladığı gibi, siz de birbirinizi bağışlayın.
بەرگەی یەکتری بگرن، ئەگەر یەکێک سکاڵای لەسەر یەکێک هەبوو، گەردنی یەکتری ئازاد بکەن. وەک مەسیحی باڵادەست لێتان خۆشبوو، ئێوەش لێیان خۆشبن.
14 Bunların hepsinin üzerine yetkin birliğin bağı olan sevgiyi giyinin.
لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە خۆشەویستی لەبەر بکەن، کە لە یەکێتییەکی تەواودا هەموویان دەبەستێتەوە.
15 Mesih'in esenliği yüreklerinizde hakem olsun. Tek bir bedenin üyeleri olarak bu esenliğe çağrıldınız. Şükredici olun!
با ئاشتی مەسیح حوکمی دڵتان بکات، چونکە وەکو ئەندامانی جەستەیەک بۆ ئاشتی بانگکران، هەروەها سوپاسگوزار بن.
16 Mesih'in sözü bütün zenginliğiyle içinizde yaşasın. Tam bir bilgelikle birbirinize öğretin, öğüt verin, mezmurlar, ilahiler, ruhsal ezgiler söyleyerek yüreklerinizde şükranla Tanrı'ya nağmeler yükseltin.
با پەیامی مەسیح بە دەوڵەمەندی لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، بەوپەڕی دانایی یەکتری فێر بکەن و ئاگادار بکەنەوە، بە زەبوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی بە سوپاسگوزاری لە دڵتاندا گۆرانی بۆ خودا بڵێن.
17 Söylediğiniz, yaptığınız her şeyi Rab İsa'nın adıyla, O'nun aracılığıyla Baba Tanrı'ya şükrederek yapın.
هەر شتێک دەڵێن و دەیکەن، هەمووی بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بیکەن، لە ڕێگەی عیساوە سوپاسی خودای باوک بکەن.
18 Ey kadınlar, Rab'be ait olanlara yaraşır biçimde kocalarınıza bağımlı olun.
ئەی ژنەکان، ملکەچی مێردەکانتان بن، وەک لە شوێنکەوتووی مەسیح دەوەشێتەوە.
19 Ey kocalar, karılarınızı sevin. Onlara sert davranmayın.
ئەی مێردەکان، ژنەکانتان خۆشبوێ، لەگەڵیان ڕەق مەبن.
20 Ey çocuklar, her konuda anne babalarınızın sözünü dinleyin. Çünkü bu Rab'bi hoşnut eder.
ئەی منداڵان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی دایک و باوکتان بن، چونکە ئەمە جێگەی ڕەزامەندی مەسیحی خاوەن شکۆیە.
21 Ey babalar, çocuklarınızı incitmeyin, yoksa cesaretleri kırılır.
ئەی باوکەکان، منداڵەکانتان تووڕە مەکەن، نەوەک نائومێد بن.
22 Ey köleler, dünyadaki efendilerinizin her sözünü dinleyin. Bunu, yalnız insanları hoşnut etmek isteyenler gibi göze hoş görünen hizmetle değil, saf yürekle, Rab korkusuyla yapın.
ئەی کۆیلەکان، لە هەموو شتێکدا گوێڕایەڵی گەورەکانی ئەم جیهانەتان بن، نەک تەنها ئەو کاتەی کە چاودێریتان دەکەن بۆ ئەوەی لێتان ڕازی بن بەڵکو دڵسۆزانە، چونکە ئێوە لە مەسیحی گەورەکەتان دەترسن.
23 Rab'den miras ödülünü alacağınızı bilerek, her ne yaparsanız, insanlar için değil, Rab için yapar gibi candan yapın. Rab Mesih'e kulluk ediyorsunuz.
هەر چییەک دەکەن، بە دڵ بیکەن، وەک بۆ مەسیح بێت، نەک بۆ خەڵکی،
بزانن لەلایەن مەسیحەوە پاداشتی میرات وەردەگرن، چونکە خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ دەکەن.
25 Haksızlık eden ettiği haksızlığın karşılığını alacak, hiçbir ayrım yapılmayacaktır.
بەڵام ئەوەی کاری خراپ بکات سزای خراپەی خۆی وەردەگرێت، خودا لایەنگری ناکات.

< Koloseliler 3 >