< 2 Tarihler 3 >

1 Süleyman bundan sonra RAB'bin Yeruşalim'de babası Davut'a göründüğü Moriya Dağı'nda RAB'bin Tapınağı'nı yaptırmaya başladı. Yevuslu Ornan'ın olan bu harman yerini Davut sağlamıştı.
ئینجا سلێمان دەستی بە بنیادنانی پەرستگای یەزدان کرد لە ئۆرشەلیم لە کێوی مۆریا، کە لەوێدا یەزدان خۆی بۆ داودی باوکی دەرخستبوو. پەرستگاکە لەسەر جۆخینەکەی ئەرەونای یەبوسی بوو، ئەو شوێنەی کە داود ئامادەی کردبوو.
2 Süleyman krallığının dördüncü yılının ikinci ayının ikinci gününde yapıyı başlattı.
لە دووی مانگی دووەمی ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی دەستی بە بنیادنان کرد.
3 Tanrı'nın Tapınağı için attığı temel, eski ölçülere göre altmış arşın uzunluğunda, yirmi arşın genişliğindeydi.
سلێمان ئەم بناغەیەی لێدا بۆ بنیادنانی پەرستگای خودا، درێژییەکەی بە باڵ بەپێی پێوانە کۆنەکە، شەست باڵ و پانییەکەی بیست باڵ بوو.
4 Tapınağın ön cephesini boydan boya kaplayan eyvanının genişliği yirmi arşın, yüksekliği yüz yirmi arşındı. Süleyman iç duvarları saf altınla kaplattı.
هەیوانی بەردەم پیرۆزگاکە درێژییەکەی وەک پانی پیرۆزگاکە بیست باڵ بوو، بەرزییەکەشی بیست باڵ بوو. لەناوەوەش بە زێڕی بێگەرد ڕووکەشی کرد.
5 Ana bölümün duvarlarını da önce çam tahtasıyla, sonra saf altınla kaplattı; hurma ağacı ve zincir motifleriyle süsletti.
هۆڵە سەرەکییەکەشی بە تەختەی دار سنەوبەر داپۆشی و بە زێڕی بێگەردیش ڕووکەشی کرد و وێنەی دار خورما و زنجیری لەسەر هەڵکۆڵین و
6 Tapınağı değerli taşlarla bezetti. Kullanılan altın Parvayim'den getirilmişti.
پەرستگاکەی بە بەردی گرانبەها ڕازاندەوە بۆ جوانی و زێڕەکەش زێڕی پەرڤایم بوو.
7 Kirişleri, kapı eşiklerini, duvarlarla kapıları altınla kaplattı. Duvarlara Keruvlar oydurdu.
کاریتە و چوارچێوەی دەرگاکان، دیوارەکان و دەرگاکانی پیرۆزگاکەی بە زێڕ ڕووکەش کرد و وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر دیوارەکان هەڵکۆڵی.
8 En Kutsal Yer'i yaptı: Uzunluğu tapınağın genişliğine eşitti; uzunluğu da genişliği de yirmişer arşındı. En Kutsal Yer'in iç duvarlarını altı yüz talant saf altınla kaplattı.
شوێنی هەرەپیرۆزیشی بنیاد نا کە درێژییەکەی وەک پانی پیرۆزگاکە بیست باڵ بوو و پانییەکەشی بیست باڵ بوو و بە زێڕی بێگەرد ڕووکەشی کرد کە کێشەکەی شەش سەد تالنت بوو.
9 Altın çivilerin ağırlığı elli şekeldi. Süleyman yukarı odaları da altınla kaplattı.
کێشی بزمارەکانیش پەنجا شاقل زێڕ بوو، بەشەکانی سەرەوەشی بە زێڕ ڕووکەش کرد.
10 En Kutsal Yer'de iki Keruv heykeli yaptırarak altınla kaplattı.
لە شوێنی هەرەپیرۆزدا پەیکەری دوو کەڕوبی تاشی و بە زێڕ ڕووکەشی کردن.
11 Keruvlar'ın kanatlarının uzunluğu yirmi arşındı. Keruvlar'dan birinin kanadı beş arşındı ve tapınağın duvarına erişiyordu. Öbür kanat da beş arşındı ve öteki Keruv'un kanadına değiyordu.
درێژی باڵەکانی هەردوو کەڕوبەکە بیست باڵ بوو: درێژی باڵی کەڕوبەکەی یەکەم پێنج باڵ بوو، بەر دیواری پیرۆزگاکە دەکەوت، درێژی باڵەکەی دیکەشی پێنج باڵ بوو، بەر باڵی کەڕوبەکەی دووەم دەکەوت؛
12 Aynı şekilde öteki Keruv'un da kanadı beş arşındı ve tapınağın duvarına erişiyordu. Öbür kanat da beş arşındı ve birinci Keruv'un kanadına değiyordu.
بە هەمان شێوە درێژی باڵی کەڕوبەکەی دووەم پێنج باڵ بوو و بەر دیواری پیرۆزگاکە دەکەوت و باڵەکەی دیکەشی پێنج باڵ بوو و بەر باڵی کەڕوبەکەی یەکەم دەکەوت.
13 Ayakta duran ve açılmış kanatlarının uzunluğu yirmi arşın olan Keruvlar'ın yüzü ana bölüme bakıyordu.
باڵەکانی ئەم دوو کەڕوبە کرابوونەوە و بیست باڵ درێژ بوون، لەسەر پێیەکانیان ڕاوەستا بوون و ڕووشیان ڕووەو هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکە بوو.
14 En Kutsal Yer'in perdesi lacivert, mor, kırmızı kumaştan ve ince ketenden yapılmıştı. Üzerinde Keruv işlemeleri vardı.
پەردەکەی لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری تۆخ و کەتانی ناسک دروستکرد و وێنەی کەڕوبەکانی لەسەر چنی.
15 Süleyman otuz beşer arşın yüksekliğinde iki sütun yaptırıp tapınağın önüne diktirdi. Sütun başlıkları beşer arşın yüksekliğindeydi.
لەبەردەم پپرۆزگاکەدا دوو کۆڵەکەی دروستکرد کە درێژی هەریەکەیان سی و پێنج باڵ بوو و ئەو تاجەی کە لەسەر هەر یەکێکیان بوو پێنج باڵ بوو.
16 Gerdanlığa benzer zincirler yaptırarak sütunların üzerine koydurdu. Yüz nar motifi yaptırıp zincirlere taktırdı.
زنجیری هۆنییەوە و لەسەر سەری دوو کۆڵەکەکە داینان، سەد هەناریشی دروستکرد و بە زنجیرەکانەوە هەڵیواسین.
17 Sütunları tapınağın önüne diktirip sağdakine Yakin, soldakine Boaz adını verdi.
دوو کۆڵەکەشی لەبەردەم پیرۆزگاکە ڕاگرت، یەکێکیان لەلای باشوور و ئەوی دیکەیان لەلای باکوور، کۆڵەکەکەی لای باشووری ناونا یاکین و کۆڵەکەکەی لای باکووریشی ناونا بۆعەز.

< 2 Tarihler 3 >