< 1 Kungaboken 6 >

1 I det fyra hundra åttionde året efter Israels barns uttåg ur Egyptens land, i det fjärde året av Salomos regering över Israel, i månaden Siv, det är den andra månaden, begynte han bygga huset åt HERREN.
لە چوار سەد و هەشتایەمین ساڵی هاتنە دەرەوەی نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر، کە دەکاتە ساڵی چوارەمی پاشایەتی سلێمان لە ئیسرائیل، لە مانگی زیڤ کە مانگی دووە، سلێمان دەستی بە بنیادنانی پەرستگاکەی یەزدان کرد.
2 Huset som konung Salomo byggde åt HERREN var sextio alnar långt, tjugu alnar brett och trettio alnar högt.
ئەو پیرۆزگایەی سلێمانی پاشا بۆ یەزدان بنیادی نا، درێژییەکەی شەست باڵ و پانییەکەی بیست باڵ و بەرزاییەکەشی سی باڵ بوو.
3 Förhuset framför tempelsalen var tjugu alnar långt, framför husets kortsida, och tio alnar brett, där det låg framför huset.
هەیوانی بەردەم هۆڵی سەرەکی پیرۆزگاکەش درێژییەکەی بەرامبەر بوو بە پانی پیرۆزگاکە، واتە بیست باڵ بوو، پانییەکەشی لەبەردەم پیرۆزگاکەوە دە باڵ بوو.
4 Och han gjorde fönster på huset, slutna fönster, med bjälkramar.
هەروەها کڵاوڕۆژنەی کەتیبەداری بۆ پیرۆزگاکە دروستکرد.
5 Och runt omkring huset, utmed dess vägg, uppförde han en ytterbyggnad, som gick runt omkring husets väggar, både utmed tempelsalen och utmed koret; och han gjorde däri sidokamrar runt omkring.
ئینجا لەسەر دیواری سەر بە هۆڵە سەرەکییەکە و دیواری شوێنەکەی هەرەپیرۆز چەند نهۆمێکی بنیاد نا، واتە لە دەوری دیوارەکانی پیرۆزگاکە، ژووری لاتەنیشت لە دەوریان هەبوو.
6 Den nedersta våningen i ytterbyggnaden var fem alnar bred, den mellersta sex alnar bred och den tredje sju alnar bred; ty han hade gjort avsatser på huset runt omkring utvändigt, för att icke behöva göra fästhål i husets väggar.
نهۆمی ژێرەوە پانییەکەی پێنج باڵ و نهۆمی ناوەڕاست پانییەکەی شەش باڵ و سێیەمیشیان پانییەکەی حەوت باڵ بوو، بەم شێوەیە لە دەرەوە لێواری لە دەوری پیرۆزگاکە کرد هەتا کاریتەکان نەخاتە ناو دیوارەکان.
7 Och när huset uppfördes, byggdes det av sten som hade blivit färdighuggen vid stenbrottet; alltså hördes varken hammare eller yxa eller andra järnverktyg vid huset, när det byggdes.
لە کاتی بنیادنانی پەرستگاکەدا بەردی نایابی ئامادەکراو بەکارهێنرا، بەڵام دەنگی چەکوش و تەور و هیچ ئامێرێکی ئاسن لە پەرستگاکە نەبیسترا.
8 Dörren till mellersta sidokammaren hade sin plats på husets södra sida, och genom en trappgång kom man upp till den mellersta våningen, och från den mellersta våningen upp till den tredje.
داڵانی نهۆمی ژێرەوە لەلای باشووری پەرستگاکە بوو؛ بە پەیژە سەردەکەوتن بۆ ناوەڕاست و لەوێشەوە بۆ نهۆمی سێیەم.
9 Så byggde han huset och fullbordade det. Och han panelade huset med inläggningar och med cederplankor i rader.
پەرستگاکەی بنیاد نا و تەواوی کرد، بە تەختەداری پان و کاریتەی ئورز سەری پەرستگاکەی گرت.
10 Och i ytterbyggnaden utmed hela huset byggde han våningarna fem alnar höga; och den var fäst vid huset med cederbjälkar.
هەموو ئەو ژوورە لاتەنیشتانەش کە لە دەوری پیرۆزگاکە بنیادی نان، بەرزاییەکەیان پێنج باڵ بوو، بە داری ئورز بە پیرۆزگاکەی گەیاندن.
11 Och HERRENS ord kom till Salomo; han sade:
فەرمایشتی یەزدان بۆ سلێمان هات و فەرمووی:
12 "Med detta hus som du nu bygger skall så ske: om du vandrar efter mina stadgar och gör efter mina rätter och håller alla mina bud och vandrar efter dem, så skall jag på dig uppfylla mitt ord, det som jag talade till din fader David:
«ئەم پەرستگایەی کە تۆ دروستی دەکەیت، ئەگەر بە ڕێگای فەرزەکانمدا بڕۆیت و حوکمەکانم پەیڕەو بکەیت، هەروەها هەموو فەرمانەکانم بەجێبهێنیت بۆ پەیڕەوکردنی، ئەوا ئەو بەڵێنەی بە داودی باوکی تۆم دا لە ڕێگەی تۆوە دەیهێنمە دی.
13 jag skall bo mitt ibland Israels barn och skall icke övergiva mitt folk Israel."
هەروەها لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا نیشتەجێ دەبم و ئیسرائیلی گەلم بەجێناهێڵم.»
14 Så byggde nu Salomo huset och fullbordade det.
سلێمان پەرستگاکەی بنیاد نا و تەواوی کرد.
15 Han täckte husets väggar invändigt med bräder av cederträ. Från husets golv ända upp till takbjälkarna överklädde han det med trä invändigt; husets golv överklädde han med bräder av cypressträ.
دیواری ناوەوەی پیرۆزگاکە هەتا بنمێچەکەی بە تەختەی داری ئورز ڕووپۆش کرد، هەروەها زەمینەکەشی بە تەختەی دار سنەوبەر.
16 Och han täckte de tjugu alnarna i det innersta av huset med bräder av cederträ, från golvet ända upp till bjälkarna; så inrättade han rummet därinne åt sig till ett kor: det allraheligaste.
بیست باڵیشی لە بەشی دواوەی پیرۆزگاکە بە دیوارێک لە تەختەی دار ئورز جیا کردەوە، هەتا ببێتە پیرۆزگای ناوەوەی پەرستگاکە، کە شوێنی هەرەپیرۆزە.
17 Och fyrtio alnar mätte den del av huset, som utgjorde tempelsalen därframför.
هۆڵە سەرەکییەکە لەبەردەم ئەم ژوورەوە چل باڵ بوو.
18 Och innantill hade huset en beläggning av cederträ med utsirningar i form av gurkfrukter och blomsterband; alltsammans var där av cederträ, ingen sten syntes.
دار ئورزی پەرستگاکە بە دیوی ناوەوەی پەرستگاکە لەسەر شێوەی سەوزەوات و گوڵی کراوە نەخشێنرابوو، هەمووی داری ئورز بوو، هیچ بەردێک نەدەبینرا.
19 Och ett kor inredde han i det inre av huset för att där ställa HERRENS förbundsark.
لەناوەڕاستی پەرستگاکە، شوێنی هەرەپیرۆزی ئامادە کرد هەتا سندوقی پەیمانی یەزدان لەوێ دابنێت.
20 Och framför koret, som var tjugu alnar långt, tjugu alnar brett och tjugu alnar högt, och som han överdrog med fint guld, satte han ett altare, överklätt med cederträ.
شوێنی هەرەپیرۆز، کە بیست باڵ درێژ و بیست باڵ پان و بیست باڵیش بەرز بوو، بە زێڕی بێگەرد ڕووپۆشی کرد، قوربانگاکەشی بە ئورز ڕووپۆش کرد.
21 Och Salomo överdrog det inre av huset med fint guld. Och med kedjor av guld stängde han för koret; och jämväl detta överdrog han med guld.
سلێمان دیوی ناوەوەی پیرۆزگاکەی بە زێڕی بێگەرد ڕووپۆش کرد، زنجیری زێڕیشی لەبەردەم شوێنی هەرەپیرۆز ڕاکێشا، بە زێڕ ڕووپۆشی کرد.
22 Alltså överdrog han hela huset med guld, till dess att hela huset var helt och hållet överdraget med guld. Han överdrog ock med guld hela det altare som hörde till koret.
تەواوی قوربانگای شوێنی هەرەپیرۆز و تەواوی دیوی ناوەوەی پیرۆزگاکەشی بە زێڕ ڕووپۆش کرد.
23 Och till koret gjorde han två keruber av olivträ. Den ena av dem var tio alnar hög;
لەناو شوێنی هەرەپیرۆزیش دوو کەڕوبی لە داری زەیتوون دروستکرد، بەرزی هەریەکەیان دە باڵ بوو.
24 och den kerubens ena vinge var fem alnar, och kerubens andra vinge var ock fem alnar, så att det var tio alnar från den ena vingspetsen till den andra.
هەر کەڕوبێک دوو باڵی هەبوو، درێژی هەر باڵێک پێنج باڵ بوو، لە سەری باڵێکییەوە هەتا سەری باڵەکەی دیکە دە باڵ بوو.
25 Den andra keruben var ock tio alnar. Båda keruberna hade samma mått och samma form:
هەردوو کەڕوبەکە یەک ئەندازە و یەک شێوەیان هەبوو.
26 den ena keruben var tio alnar hög och likaså den andra keruben.
بەرزی کەڕوبی یەکەم دە باڵ بوو، کەڕوبی دووەمیش بە هەمان شێوە.
27 Och han ställde keruberna i de innersta av huset, och keruberna bredde ut sina vingar, så att den enas ena vinge rörde vid den ena väggen och den andra kerubens ena vinge rörde vid den andra väggen; och mitt i huset rörde deras båda andra vingar vid varandra.
هەردوو کەڕوبەکەی لەناوەڕاستی شوێنی هەرەپیرۆز دانا و باڵی کەڕوبەکانی کردەوە. باڵی یەکێک لە کەڕوبەکان بەر دیوارێک کەوت و باڵی کەڕوبی دووەمیان بەر دیوارەکەی بەرامبەری کەوت، لەناوەڕاستی ژوورەکەش بەر یەکتری دەکەوتن، باڵ بە باڵ.
28 Och han överdrog keruberna med guld.
هەردوو کەڕوبەکەشی بە زێڕ ڕووپۆش کرد.
29 Och alla husets väggar runt omkring utsirade han med snidverk i form av keruber, palmer och blomsterband; så både i det inre rummet och i det yttre.
لەسەر هەموو دیوارەکانی پیرۆزگاکە، لەناو هەردوو ژوورەکەی، ژووری ناوەوە و ژووری دەرەوەش، وێنەی کەڕوب و دار خورما و گوڵی کراوەی نەخشاند.
30 Och husets golv överdrog han med guld; så både i det inre rummet och i det yttre.
زەمینی ژووری ناوەوە و ژووری دەرەوەی پیرۆزگاکەشی بە زێڕ ڕووپۆش کرد.
31 För ingången till koret gjorde han dörrar av olivträ. Dörrinfattningen hade formen av en femkant.
بۆ داڵانەکەی شوێنی هەرەپیرۆزیش، دەرگایەکی دوو دەری لە داری زەیتوون دروستکرد، بە شێوەی پێنج چوارچێوە لەناو یەکدا.
32 Och de båda dörrarna av olivträ prydde han med utsirningar i form av keruber, palmer och blomsterband, och överdrog dem med guld; han lade ut guldet över keruberna och palmerna.
لەسەر هەردوو لای دەرگاکەش کە لە داری زەیتوون بوون، کەڕوب و دار خورما و گوڵی کراوەی لەسەر نەخشاند و بە زێڕ ڕووپۆشی کردن.
33 Likaså gjorde han för ingången till tempelsalen dörrposter av olivträ, i fyrkant,
بە هەمان شێوە لە داڵانی هۆڵە سەرەکییەکەش چوار چوارچێوەی لەناو یەکدا لە داری زەیتوون دروستکرد.
34 och två dörrar av cypressträ, var dörr bestående av två dörrhalvor som kunde vridas.
هەروەها دوو دەرگای بە داری سنەوبەر دروستکرد، هەردووکیان دوو دەری بوون کە بە نەرمادە بەسترا بوون و دەسووڕانەوە.
35 Och han utsirade dem med keruber, palmer och blomsterband, och överdrog dem med guld, som lades jämnt över snidverken.
کەڕوب و دار خورما و گوڵی کراوەی لەسەر نەخشاندن و بە زێڕی کوتراو لەسەر نەخشەکە ڕووپۆشی کردن.
36 Vidare byggde han den inre förgårdsmuren av tre varv huggna stenar och ett varv huggna bjälkar av cederträ.
هەروەها حەوشەکەی ناوەوەی بنیاد نا بە سێ ڕیز بەردی تاشراو و ڕیزێک کاریتەی ئورز.
37 I det fjärde året blev grunden lagd till HERRENS hus, i månaden Siv.
لە ساڵی چوارەم پەرستگای یەزدانی دامەزراند، لە مانگی زیڤ.
38 Och i det elfte året, månaden Bul, det är den åttonde månaden, var huset färdigt till alla sina delar alldeles såsom det skulle vara. Han byggde alltså därpå i sju år.
لە ساڵی یازدەیەمینیش، لە مانگی بول کە مانگی هەشتە، هەموو بەشەکانی پەرستگاکە بە هەموو وردەکارییەکانییەوە تەواو کرا، بە حەوت ساڵ بنیادی نا.

< 1 Kungaboken 6 >