< Romarbrevet 2 >

1 Därför är du utan ursäkt, du människa, vem du än är, som dömer. Ty därmed att du dömer en annan fördömer du dig själv, eftersom du, som dömer den andre, själv handlar på samma sätt.
کەواتە ئەی مرۆڤ، هیچ بیانووێکت نییە کە حوکمی کەسێکی دیکە دەدەیت، چونکە بەوەی خەڵکی پێ حوکم دەدەیت، خۆت تاوانبار دەکەیت، لەبەر ئەوەی تۆ کە حوکم دەدەیت، خۆشت هەمان شت دەکەیت.
2 Och vi veta att Guds dom verkligen kommer över dem som handla så.
بەڵام دەزانین حوکمی خودا ڕاستە بەسەر ئەوانەی ئەم شتانە دەکەن.
3 Men du menar väl detta, att du skall kunna undfly Guds dom, du människa, som dömer dem som handla så, och dock gör detsamma som de?
کەواتە ئەی ئەو مرۆڤەی ئەوانە حوکم دەدەیت کە ئەم شتانە دەکەن و خۆشت هەمان شت دەکەیت، وا دەزانیت لە حوکمی خودا دەرباز دەبیت؟
4 Eller föraktar du hans godhets, skonsamhets och långmodighets rikedom, utan att förstå att denna Guds godhet vill föra dig till bättring?
یان گاڵتەت بە دەوڵەمەندی نەرمونیانی و ئارامی و پشوودرێژییەکەی دێت؟ نازانیت نەرمونیانی خودا بەرەو تۆبەکردنت دەبات؟
5 Genom din hårdhet och ditt hjärtas obotfärdighet samlar du ju över dig vrede, som skall drabba dig på vredens dag, då när det bliver uppenbart att Gud är en rättvis domare.
بەڵام تۆ لەبەر کەللەڕەقی و دڵی تۆبە نەکردووت، لە ڕۆژی تووڕەیی و ئاشکراکردنی حوکمی دادپەروەرانەی خودا، تووڕەیی لەسەر خۆت کۆ دەکەیتەوە.
6 Ty »han skall vedergälla var och en efter hans gärningar».
خودا [پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.]
7 Evigt liv skall han giva åt dem som med uthållighet i att göra det goda söka härlighet och ära och oförgänglighet. (aiōnios g166)
ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن. (aiōnios g166)
8 Men över dem som äro genstridiga och icke lyda sanningen, utan lyda orättfärdigheten, över dem kommer vrede och förtörnelse.
بەڵام ڕق و تووڕەیی بۆ ئەوانەیە کە داوای خۆپەرستی دەکەن و ملکەچی ڕاستی نابن، بۆ ناڕەوایی ملکەچ دەبن.
9 Ja, bedrövelse och ångest skall komma över den människas själ, som gör det onda, först och främst över judens, så ock över grekens.
ناخۆشی و تەنگانە بۆ هەر مرۆڤێکە کە خراپە دەکات، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە.
10 Men härlighet och ära och frid skall tillfalla var och en som gör det goda, först och främst juden, så ock greken.
شکۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هەموو چاکەکارێکە، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە،
11 Ty hos Gud finnes intet anseende till personen;
چونکە خودا لایەنگری ناکات.
12 alla de som utan lag hava syndat skola ock utan lag förgås, och alla de som med lag hava syndat skola genom lag bliva dömda.
هەموو ئەوانەی کە شەریعەتیان نییە و گوناه دەکەن، بێ شەریعەت لەناودەچن، هەموو ئەوانەش کە لەژێر دەسەڵاتی شەریعەتدا گوناه دەکەن، بە شەریعەت حوکم دەدرێن،
13 Ty icke lagens hörare äro rättfärdiga inför Gud, men lagens görare skola förklaras rättfärdiga.
چونکە ئەوانە لەلای خودا بێتاوان نین کە شەریعەت دەبیستن، بەڵکو ئەوانە بێتاوان دەکرێن کە کار بە شەریعەت دەکەن.
14 Ty då hedningarna, som icke hava lag, av naturen göra vad lagen innehåller, så äro dessa, utan att hava lag, sig själv en lag,
بێگومان ئەو نەتەوانەی کە شەریعەتیان نییە، کاتێک بە شێوەیەکی سروشتی شەریعەتیان پەیڕەو کرد، ئەوانە بۆ خۆیان شەریعەتن، لەگەڵ ئەوەی شەریعەتیان نییە.
15 då de ju sålunda visa att lagens verk äro skrivna i deras hjärtan. Därom utgöra också deras egna samveten ett vittnesbörd, så ock, i den inbördes umgängelsen, deras tankar, när dessa anklaga eller ock försvara dem.
ئەوانە بەڵگەی وا نیشان دەدەن کە فەرزەکانی شەریعەت لە دڵیاندا نووسراوە، ویژدانیان لەناویاندا شایەتی دەدات، جار هەیە بیریان تاوانباریان دەکات و جاریش هەیە بەرگرییان لێ دەکات،
16 Ja, så skall det befinnas vara på den dag då Gud, enligt det evangelium jag förkunnar, genom Kristus Jesus dömer över vad som är fördolt hos människorna.
لەو ڕۆژەدا کاتێک خودا نهێنییەکانی خەڵک لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە حوکم دەدات، بەپێی ئەو مزگێنییەی کە من ڕایدەگەیەنم.
17 Du kallar dig jude och förlitar dig på lagen och berömmer dig av Gud.
بەڵام تۆ، ئەگەر بە جولەکە ناو دەبردرێیت و پشت بە شەریعەتی تەورات دەبەستیت و شانازی بە خوداوە دەکەیت؛
18 Du känner ock hans vilja, och eftersom du har fått din undervisning ur lagen, kan du döma om vad rättast är;
ئەگەر خواستی ئەو دەزانیت، چی باشترینە پەسەندی دەکەیت، چونکە لە تەورات فێربوویت؛
19 och du tilltror dig att vara en ledare för blinda, ett ljus för människor som vandra i mörker,
ئەگەر لە خۆت دڵنیایت کە ڕێبەری کوێرەکانیت و ڕووناکییت بۆ ئەوانەی لە تاریکیدان،
20 en uppfostrare för oförståndiga, en lärare för enfaldiga, eftersom du i lagen har uttrycket för kunskapen och sanningen.
فێرکاری نەزانان و مامۆستای منداڵانی، چونکە لە تەوراتدا وێنەی زانین و ڕاستیت هەیە،
21 Du som vill lära andra, du lär icke dig själv! Du som predikar att man icke skall stjäla, du begår själv stöld!
جا تۆ کە خەڵکی دیکە فێر دەکەیت، ئایا خۆت فێر ناکەیت؟ تۆ کە ڕایدەگەیەنێت کە کەس دزی نەکات، ئایا خۆت دزی ناکەیت؟
22 Du som säger att man icke skall begå äktenskapsbrott, du begår själv sådant brott! Du som håller avgudarna för styggelser, du gör dig själv skyldig till tempelrån!
تۆ کە دەڵێی داوێنپیسی نەکرێت، ئایا خۆت داوێنپیسی ناکەیت؟ تۆ کە ڕقت لە بت دەبێتەوە، ئایا پەرستگاکان تاڵان ناکەیت؟
23 Du som berömmer dig av lagen, du vanärar Gud genom att överträda lagen,
کە شانازی بە شەریعەتی تەوراتەوە دەکەیت، ئایا بە سەرپێچیکردنی شەریعەت سووکایەتی بە خودا ناکەیت؟
24 ty, såsom det är skrivet, »för eder skull varder Guds namn smädat bland hedningarna».
وەک نووسراوە: [لەبەر ئێوە لەناو نەتەوەکاندا کفر بە ناوی خودا دەکرێت.]
25 Ty väl är omskärelse till gagn, om du håller lagen; men om du är en lagöverträdare, så är du med din omskärelse dock oomskuren.
خەتەنەکردن سوودی دەبێت ئەگەر شەریعەت پەیڕەو بکەیت، بەڵام ئەگەر سەرپێچی شەریعەت بکەیت، ئەوا وەکو ئەوەیە کە هەر خەتەنە نەکرابیت.
26 Om nu den oomskurne håller lagens stadgar, skall han då icke, fastän han är oomskuren, räknas såsom omskuren?
بۆیە ئەگەر خەتەنە نەکراو کار بە داواکارییە دروستەکانی شەریعەت بکات، ئایا خەتەنە نەکردنەکەی بە خەتەنەکردن دانانرێت؟
27 Jo, och han som i följd av sin härkomst är oomskuren, men ändå fullgör lagen, skall bliva dig till dom, dig som äger lagens bokstav och omskärelsen, men likväl är en lagöverträdare.
ئیتر ئەوەی بە سروشت خەتەنە نەکراوە، بەڵام شەریعەت جێبەجێ دەکات، حوکم بەسەر تۆدا دەدات کە شەریعەتی نووسراو و خەتەنەکردنت هەیە، هەرچەندە تۆ سەرپێچی شەریعەت دەکەیت.
28 Ty den är icke jude, som är det i utvärtes måtto, ej heller är det omskärelse, som sker utvärtes på köttet.
ئەگەر کەسێک تەنها بە ڕواڵەت جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکە نییە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها جەستەیی بێت، ئەوا لە ڕاستیدا خەتەنەکردن نییە.
29 Nej, den är jude, som är det i invärtes måtto, och omskärelse är hjärtats omskärelse, en som sker i Anden, och icke i kraft av bokstaven; och han har sin berömmelse, icke från människor, utan från Gud.
بەڵام ئەوەی لە ناخەوە جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکەیە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها بەگوێرەی شەریعەتی نووسراو ئەنجام بدرێت، ئەوا خەتەنەکردن نییە، بەڵکو خەتەنەکردنی دڵ کە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوەیە، خەتەنەکردنی ڕاستەقینەیە. ئەوەی ستایشی لەلای خەڵک نییە، بەڵکو لەلای خودایە.

< Romarbrevet 2 >