< Ordspråksboken 2 >

1 Min son, vill du anamma mitt tal, och min bud när dig behålla,
ڕۆڵە، ئەگەر قسەکانم وەربگریت، فەرمانەکانم لەلای خۆت هەڵبگریت،
2 Så låt din öron gifva akt på vishet, och böj ditt hjerta dertill med flit.
هەتا گوێ بدەیتە دانایی و دڵت بدەیتە تێگەیشتن،
3 Ty om du far derefter med flit, och beder derom;
ئەگەر بانگی پەیبردن بکەیت و دەنگ بۆ تێگەیشتن هەڵبڕیت،
4 Om du söker efter henne, såsom efter silfver, och letar efter henne, såsom efter en skatt;
ئەگەر وەک زیو داوات کرد و وەک خشڵی شاردراوە بەدوایدا گەڕایت،
5 Så skall du förstå Herrans fruktan, och Guds kunskap finna.
ئەوسا لە واتای لەخواترسی دەگەیت و ناسینی خودا دەدۆزیتەوە،
6 Ty Herren gifver vishet, och utaf hans mun kommer vett och förstånd.
چونکە یەزدان دانایی دەبەخشێت، زانیاری و تێگەیشتنیش لە دەمی ئەوە.
7 Han låter dem redeligom väl gå, och beskärmar de fromma;
دانایی تەواو بۆ سەرڕاستەکان هەڵدەگرێت و قەڵغانە بۆ ئەوانەی ڕێگای تەواوەتی دەگرنەبەر،
8 Och bevarar dem som rätt göra, och bevarar sina heligas väg.
بۆ چاودێری ڕێچکەی دادپەروەری و پاراستنی ڕێگای خۆشەویستانی.
9 Då skall du förstå rättfärdighet, och dom; och fromhet, och allan godan väg.
ئینجا ڕاستودروستی و دادپەروەری و ڕاستەڕێیی تێدەگەیت، هەموو ڕێڕەوێکی چاک،
10 Om vishet faller dig på hjertat, så att du gerna lärer,
لەبەر ئەوەی دانایی دێتە ناو دڵتەوە و زانیاریش دەبێتە خۆشی دەروونت،
11 Så skall godt råd bevara dig, och förstånd skall gömma dig;
سەلیقە دەتپارێزێت و تێگەیشتن چاودێریت دەکات.
12 Att du icke råkar in uppå de ondas väg, eller ibland dem som tala det vrångt är;
دانایی لە ڕێگای خراپەکاران ڕزگارت دەکات، لەو کەسانەی قسەی خوار دەکەن،
13 Och öfvergifva den rätta vägen, och gå mörka stigar.
ئەوانەی ڕێچکەی ڕاستیان بەرداوە تاکو بە ڕێگای تاریکیدا بڕۆن،
14 De der glädjas att göra illa, och äro glade uti sitt onda och vrångvisa väsende;
ئەوانەی دڵخۆشن بە خراپەکردن، دڵشاد دەبن بە خواروخێچیێتی خراپە،
15 Hvilke sin väg förvända, och följa villstigar;
ئەوانەی ڕێچکەکانیان چەوتن، گەوجن لە ڕێڕەویان.
16 Att du icke råkar in till ens annars hustru, och den icke din är, den slät ord gjfver;
هەروەها دانایی لە ژنی بەدڕەوشت ڕزگارت دەکات، لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس،
17 Och öfvergi! ver sins ungdoms herra, och förgäter sins Guds förbund;
ئەوەی وازی لە مێردی گەنجییەتی هێناوە و پەیمانەکەی لەبەردەم خودای لەبیر کردووە.
18 Ty hennes hus böjer sig till döden och hennes gånger till de förtappade;
بێگومان ماڵەکەی بەرەو خوارەوە دەچێت بۆ مردن و ڕێڕەوەکانی بەرەو دنیای مردووانە.
19 Alle de som ingå till henne, de komma intet igen, och fatta icke lifsens väg;
هەموو ئەوانەی بچنە لای ناگەڕێنەوە و ناگەنە ڕێچکەی ژیان.
20 Att du må vandra på en god väg, och blifva på rätta stråtene.
کەواتە بە ڕێگای پیاوچاکاندا بڕۆ و ڕێچکەی ڕاستودروستان بپارێزە،
21 Ty de rättfärdige skola bo i landena, och de fromme skola derinne blifva;
چونکە سەرڕاستان لە خاکەکە نیشتەجێ دەبن و تەواوەکان تێیدا دەمێننەوە،
22 Men de ogudaktige skola utu landena utrotade varda, och de föraktare skola derut förgjorde varda.
بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە دەبڕێنەوە و ناپاکانیش تێیدا ڕیشەکێش دەکرێن.

< Ordspråksboken 2 >