< 1 Mosebok 8 >
1 Då tänkte Gud på Noah, och på all djur, och på all fänad, som med honom i arkenom var, och lät komma väder på jordene, och vattnet minskades.
ئینجا خودا نوحی بەسەرکردەوە، لەگەڵ هەموو ئاژەڵە کێوییەکان و هەموو ئاژەڵە ماڵییەکان کە لە کەشتییەکەدا لەگەڵی بوون. ئیتر خودا بایەکی بەسەر زەویدا هەڵکرد و ئاو کەم بووەوە. | |
2 Och djupsens källor förstoppades, så ock himmelens fenster, och regnet af himmelen vardt stilladt.
سەرچاوەکانی قووڵایی و دەروازەکانی ئاسمان داخران. بارانیش لە ئاسمانەوە وەستا. | |
3 Och vattnet förlopp utaf jordene mer och mer, och vardt mindre, efter hundrade och femtio dagar.
ئاو بەرەبەرە لە زەوی بەرەو دواوە گەڕایەوە. دوای سەد و پەنجا ڕۆژ ئاو کەم بووەوە. | |
4 På sjuttonde dagenom i den sjunde månadenom blef arken ståndandes på de berg Ararat.
لە حەڤدەمین ڕۆژی مانگی حەوتەم کەشتییەکە لەسەر چیاکانی ئارارات گیرسایەوە. | |
5 Men vattnet förlopp framgent af, och vardt ju mindre, allt intill tionde månaden. På första dagenom i tionde månadenom syntes det öfversta på bergen.
هەتا مانگی دەیەم هەتا دەهات ئاو کەمی دەکرد. لە یەکەم ڕۆژی مانگی دەیەم لووتکەی شاخەکان دەرکەوتن. | |
6 Efter fyratio dagar lät Noah fenstret upp på arkenom, som han gjort hade.
دوای چل ڕۆژ، نوح ئەو پەنجەرە بچووکەی کردەوە کە لە کەشتییەکەدا دروستی کردبوو. | |
7 Och lät flyga en korp ut, och han flög bort åter och fram, till dess att vattnet aftorkades af jordene.
ئینجا قەلەڕەشێکی نارد. ئەویش دەهات و دەچوو هەتا ئاو لەسەر ڕووی زەوی وشک بووەوە. | |
8 Sedan lät han ena dufvo utflyga ifrå sig, på det han skulle försöka, om vattnet på jordene var förfallet.
پاشان کۆترێکی نارد بۆ ئەوەی ببینێت ئایا ئاوەکە لەسەر ڕووی زەوی کەمی کردووە. | |
9 Då dufvan fann icke hvar hon kunde hvila sin fot uppå, kom hon igen till honom i arken, ty vattnet var ännu på hela jordene. Så räckte han handena ut, och tog henne till sig in i arken.
بەڵام کۆترەکە شوێن پێیەکی بۆ خۆی نەدۆزییەوە، چونکە ئاو لەسەر هەموو ڕووی زەوی بوو، ئیتر گەڕایەوە لای نوح بۆ ناو کەشتییەکە. ئەویش دەستی بۆ ڕاگرت و گرتی، بردییەوە لای خۆی، بۆ ناو کەشتییەکە. | |
10 Och bidde ännu andra sju dagar, och lät än en tid flyga ut dufvona af arkenom.
حەوت ڕۆژی دیکە چاوەڕێی کرد و دیسان کۆترەکەی لە کەشتییەکەوە ڕەوانە کرد. | |
11 Hon kom till honom emot aftonen, och si, hon förde i sin mun ett afbrutet olivelöf. Så förnam Noah, att vattnet var förfallet på jordene.
کۆترەکە ئێوارە گەڕایەوە بۆ لای، ئەم جارە گەڵایەکی تەڕ و تازەی زەیتوونی بە دەنووکەوە بوو. نوح زانی کە ئاو لەسەر ڕووی زەوی کەمی کردووە. | |
12 Men han töfvade ännu andra sju dagar, och lät så ena dufvo flyga ut, hvilken intet igen kom till honom.
حەوت ڕۆژی دیکە چاوەڕێی کرد و جارێکی دیکە کۆترەکەی ناردەوە، بەڵام ئەم جارەیان کۆترەکە نەگەڕایەوە لای. | |
13 På första och sjettehundrade årena af Noahs ålder, på första dagenom i första månadenom, förtorkades vattnet på jordene. Då lät Noah taket upp på arkenom, och såg, att jorden var torr.
نوح لە یەکی مانگی یەکەمی شەش سەد و یەکەمین ساڵیدا بوو، کە ئاو لە زەوی وشک بووەوە. نوح پۆشەری سەر کەشتییەکەی لابرد و بینی وا ڕووی زەوی وشک بووەتەوە. | |
14 Så vardt då jorden allstinges torr på sjunde och tjugonde dagenom i den andra månadenom.
لە بیست و حەوتی مانگی دووەم، زەوی بە تەواوی وشک بووەوە. | |
15 Då talade Gud till Noah och sade:
ئینجا خودا بە نوحی فەرموو: | |
16 Gack utur arkenom, du och din hustru, dine söner och dina söners hustrur med dig.
«خۆت و ژنەکەت و کوڕ و بووکەکانت، لە کەشتییەکە وەرنە دەرەوە. | |
17 Allahanda djur, som när dig äro, utaf hvarjo och eno kötte, både i foglar och fänad, och det som på jordene kräker, det gånge ut med dig. Och förkofrer eder uppå jordene, och varer fruktsamme, och föröker eder på jordene.
هەموو ئەو گیاندارانەی لەگەڵتن، لە باڵندە و ئاژەڵ و هەموو ئەو بوونەوەرە خشۆکانەی لەسەر زەوی دەخشێن، لەگەڵ خۆت بهێنە دەرەوە، تاکو زەوی پڕ بکەنەوە و بەردار ببن و لەسەر زەوی زۆر ببن.» | |
18 Så gick Noah ut med sina söner, och med sine hustru, och sina söners hustrur.
جا نوح خۆی و کوڕەکانی و ژنەکەی و بووکەکانی لەگەڵی هاتنە دەرەوە. | |
19 Dertill allahanda djur, allahanda krypande, allahanda foglar, och allt det som på jordene kräker, det gick utur arkenom, och hvart och ett till sitt slag.
هەموو گیاندارەکانیش بە هەموو بوونەوەرە خشۆکەکان و هەموو باڵندەکان و هەموو ئەوانەی لەسەر زەوی دەبزوێن، بەپێی جۆرەکانیان لە کەشتییەکە هاتنە دەرەوە. | |
20 Och Noah byggde Herranom ett altare, och tog utaf allahanda ren fänad, och utaf allahanda rena foglar, och offrade brännoffer på altaret.
نوح قوربانگایەکی بۆ یەزدان دروستکرد، لە هەموو ئاژەڵە پاکەکان و لە هەموو باڵندە پاکەکانی هێنا و لەسەر قوربانگاکە کردنی بە قوربانی سووتاندن. | |
21 Och Herren luktade en söt lukt, och sade i sitt hjerta: Ingalunda skall jag mer härefter förbanna jordena för menniskones skull, förty menniskones hjertas uppsåt är ondt allt ifrå ungdomen. Och skall jag nu icke mer härefter slå allt det som lefvandes är, såsom jag gjort hafver.
جا یەزدان کە بۆنەکەی بەلاوە خۆش بوو، لە دڵی خۆیدا فەرمووی: «جارێکی دیکە بەهۆی مرۆڤەوە نەفرەت لە زەوی ناکەم، چونکە مرۆڤ هەر لە منداڵییەوە دڵی مەیلی خراپەکاری هەیە. جارێکی دیکە نایەم هەرچی بوونەوەری زیندوو هەیە لەناوی ببەم، وەک چۆن کردم. | |
22 Så länge jorden står, skall icke återvända sående och uppskärande, köld och hette, sommar och vinter, dag och natt.
«هەتا زەوی بمێنێت، چاندن و دروێنە، ساردی و گەرمی، هاوین و زستان، شەو و ڕۆژ، هەرگیز ناوەستێت.» | |
A Dove is Sent Forth from the Ark