< Kutoka 19 >

1 Katika mwezi wa tatu baada ya watu wa Israeli kutoka Misri, siku hiyo, walikwenda nyikani ya Sinai.
دوای ئەوەی نەوەی ئیسرائیل میسریان بەجێهێشت، ڕێک لە سەرەتای مانگی سێیەمدا گەیشتنە چۆڵەوانی سینا.
2 Walipo ondoka Refidimu na kuja nyikani ya Sinai, walieka kambi mbele ya mlima.
لە ڕەفیدیمەوە کۆچیان کرد و هاتنە چۆڵەوانی سینا و لەوێ لەبەردەم کێوەکە لایاندا.
3 Musa akaenda juu kwa Mungu. Yahweh alimuita kutoka mlimani na kusema, “Lazima uiambie nyumba ya Yakobo, watu wa Israeli:
موساش سەرکەوت بۆ لای خودا، یەزدان لە کێوەکەوە بانگی کرد و فەرمووی: «ئاوا بە بنەماڵەی یاقوب دەڵێیت و ئاوا بە نەوەی ئیسرائیل ڕادەگەیەنیت:
4 Uliona nilicho fanya kwa Wamisri, jinsi nilivyo kubeba kwa mabawa ya tai na kukuleta kwangu.
”خۆتان ئەوەتان بینی کە بە میسرییەکانم کرد، ئێوەشم لەسەر باڵی هەڵۆکان هەڵگرت و ئێوەم بۆ لای خۆم هێنا.
5 Kisha sasa, ukinisikiliza kwa utii sauti yangu na kushika agano langu, kisha utakuwa mali yangu ya pekee miongoni mwa watu wote, kwa kuwa dunia yote ni yangu.
ئێستاش ئەگەر ئێوە بە تەواوی گوێم لێ بگرن و پەیمانەکەم بپارێزن، ئەوا گەنجینەیەکی تایبەت دەبن بۆ من لەنێو هەموو گەلان. هەرچەندە هەموو زەوی هی منە،
6 Utakuwa ufalme wa kikuhani na taifa takatifu langu. Haya ni maneno wapaswa kuwaambia Waisraeli.
بەڵام ئێوە بۆم دەبنە پاشایەتی کاهینان و نەتەوەیەکی پیرۆز.“ئەمانە ئەو وشانەن کە بە نەوەی ئیسرائیلی دەڵێیت.»
7 Hivyo Musa akaja na kuwaita wazee wa watu. Aliweke mbele yao maneno yote haya Yahweh aliyo muamuru.
موساش هات و هەموو پیرانی گەلی بانگکرد و هەموو ئەو وشانەی لەبەردەمیان دانا کە یەزدان فەرمانی پێ کردبوو.
8 Watu wote walijibu pamoja na kusema, “Tutafanya yote Yahweh aliyo tuambia.” Kisha musa akaja kutoa taarifa ya maneno watu kwa Yahweh.
هەموو گەلیش پێکەوە وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «هەموو ئەوەی یەزدان فەرموویەتی دەیکەین.» موساش قسەکانی گەلی بۆ یەزدان گێڕایەوە.
9 Yahweh akamwambia Musa, “Nitakuja kwako kwa wingu nene ili watu wasikie ninapo sema na wewe na wakuamini milele.” Kisha Musa kamwambia Yahweh maneno ya Yahweh.
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «من لە چڕی هەوردا دێمە لات، بۆ ئەوەی گەل گوێی لێبێت کاتێک لەگەڵت دەدوێم و هەتاهەتایە باوەڕت پێ بکەن.» موساش وتەکانی گەلی بە یەزدان ڕاگەیاند.
10 Yahweh akamwambia Musa, “Nenda kwa watu. Leo na kesho lazima uwatenge, na kuwafanya waoshe mavazi yao.
هەروەها یەزدان بە موسای فەرمووی: «بڕۆ لای گەل و ئەمڕۆ و بەیانی تەرخانیان بکە. با جلەکانیان بشۆن و
11 Kuwa tayari kwa siku ya tatu, kwa kuwa siku ya tatu Yahweh atashuka chini ya Mlima Sayuni.
ئامادە بن بۆ ڕۆژی سێیەم، چونکە لە ڕۆژی سێیەم یەزدان لەبەرچاوی هەموو گەل دێتە خوارەوە بۆ سەر شاخی سینا.
12 Lazima uweke mipaka kote kuzunguka mlima kwa ajili ya watu. Uwaambie, 'Kuweni waangalifu msiende juu ya mlima au kushika mipaka yake. Yeyote atakaye shika mlima ata uawa.'
بە چواردەوری کێوەکەدا سنوور بۆ گەل دادەنێیت و دەڵێیت:”ئاگاداری خۆتان بن، نە نزیک کێوەکە بکەونەوە، نە دەست لە بنارەکەی بدەن، چونکە هەرکەسێک دەست لە کێوەکە بدات دەبێت بکوژرێت.
13 Hakuna mkono wa mtu yeyote kumshika mtu huyu. Badala yake, lazima apigwe mawe au kuchomwa mshale. Iwe ni mtu au mnyama, lazima auawe. Tarumbeta itakapo pigwa muda mrefu, wanaweza kuja chini ya mguu wa mlima.”
ئاژەڵ بێت یان مرۆڤ، نابێت بژیێت، دەبێت بەردباران یان تیرباران بکرێت، بەبێ ئەوەی کەس دەستی پێی بکەوێت.“بەڵام لە کاتی فووکردنێکی بەهێز بە کەڕەنادا، ئەوان لە کێوەکە نزیک دەبنەوە.»
14 Kisha Musa akashuka mlimani kwenda kwa watu. Aliwatenga watu kwa ajili ya Yahweh na wakaosha mavazi yao.
موساش لە کێوەکە هاتە خوارەوە بۆ لای گەل و تەرخانی کردن، ئەوانیش جلەکانیان شوشت.
15 Aliwaambia watu, “Kuweni tayari siku ya tatu; msiwakaribie wake zenu.”
بە گەلی گوت: «ئامادە بن بۆ ڕۆژی سێیەم، لە ئافرەت نزیک مەکەونەوە.»
16 Siku ya tatu, ilipo fika asubui, kulikuwa na ngurumo na radi na wingu nene kwenye mlima, na sauti kubwa ya tarumbeta. Watu wote kambini waliogopa.
ئەوە بوو سەر لە بەیانی ڕۆژی سێیەم، بووە هەورەتریشقە و بروسک و تەمێکی چڕ لەسەر کێوەکە، دەنگی کەڕەنا زۆر بەرزبووەوە، هەموو گەل ئەوانەی لە ئۆردوگاکە بوون کەوتنە لەرزین.
17 Musa akaleta watu kutoka kambini kukutana na Mungu, na wakasimama miguuni mwa mlima.
ئینجا موسا گەلی لە ئۆردوگاکەوە دەرهێنا بۆ دیداری خودا، جا لە بناری کێوەکە ڕاوەستان.
18 Mlima Sina ulijwa kabisa na moshi kwasababu Yahweh alishuka na moto na moshi. Moshi ulipanda juu kama moshi wa tanuru, na mlima wote ulitikisika kwa vurugu.
هەموو شاخی سیناش دووکەڵی دەکرد لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگرەوە هاتە خوارەوە بۆ سەری و دووکەڵیش وەک دووکەڵی کوورە بەرزبووەوە و هەموو کێوەکەش بە توندی لەرزی.
19 Sauti ya tarumbeta ilipo ongezeka na zaidi, Musa akazungumza, na Mungu kamjibu kwa sauti.
دەنگی کەڕەناش جار لەدوای جار بەرزتر دەبوو. موسا دەدوا و خوداش بە دەنگ وەڵامی دەدایەوە.
20 Yahweh akashuka chini ya Mlima Sinai, juu ya mlima, na akamuita Musa kuja juu. Kisha Musa akapanda juu.
یەزدان هاتە خوارەوە بۆ سەر شاخی سینا و موسای بۆ سەر کێوەکە بانگکرد. موساش سەرکەوت.
21 Yahweh akamwabia Musa, “Shuka chini na uwaonye watu wasipite kuniangalia, au wengi wao wataangamia.
یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ خوارەوە و گەل ئاگادار بکەرەوە، نەوەک پێشێلی بکەن بۆ بینینی یەزدان و زۆریان لەناوبچن.
22 Acha pia mukuhani wanao kuja karibu yangu wakitenge - wajiandae kwa ujio - ili nisiwashambulie.”
هەروەها ئەو کاهینانەش کە لە یەزدان نزیک دەبنەوە، با خۆیان تەرخان بکەن، نەوەک یەزدان بە ڕوویاندا هەڵبشاخێت.»
23 Musa akamwabia Yahweh, “Watu hawawezi kuja juu ya mlima, kwa kuwa umetuamuru: 'Eka mipaka kuzunguka mlima na utenge kwa ajili ya Yahweh.'”
موساش بە یەزدانی گوت: «گەل ناتوانێت بۆ شاخی سینا سەربکەوێت، چونکە تۆ ئاگادارت کردینەوە و فەرمووت:”سنوور بۆ کێو دابنێ و تەرخانی بکە.“»
24 Yahweh akamwambia, Nenda, shuka chini ya mlima, na umelete Aruni na wewe, lakini usiache makuhani na watu kupita vizuizi na kuja kwangu, au nitawashambulia.”
یەزدانیش پێی فەرموو: «بڕۆ خوارەوە، پاشان لەگەڵ هارون سەربکەوە، بەڵام با کاهینەکان و گەل هەوڵی سەرکەوتن نەدەن بۆ لای یەزدان، نەوەک بە ڕوویاندا هەڵبشاخێت.»
25 Hivyo Musa akaenda chini kwa watu na kusema nao.
ئیتر موسا بۆ لای گەل چووە خوارەوە و پێی گوتن.

< Kutoka 19 >