ئەمانەش نەوەکانی عیسۆن کە ئەدۆمە. |
ئەمانە ژنەکانی عیسۆن کە لە کەنعانییەکانی خواست: عادای کچی ئێلۆنی حیتی و ئۆهۆلیبامەی کە کچی عەنای و کچەزای چیبعۆنی حیڤی بوو، |
هەروەها باسمەت کە کچی ئیسماعیل و خوشکی نەبایۆت بوو. |
عادا ئەلیفازی بۆ عیسۆ بوو. باسمەتیش ڕەعوئێلی بوو. |
ئۆهۆلیبامەش یەعوش و یەعلام و قۆرەحی بوو. ئەمانەن کوڕانی عیسۆ کە لە خاکی کەنعان لەدایک بوون. |
ئینجا عیسۆ ژن و کوڕ و کچەکانی هەڵگرت لەگەڵ هەموو کەسانی ماڵەکەی و ئاژەڵی ماڵی و هەموو ئاژەڵەکانی دیکە و هەرچییەکی هەبوو، ئەوەی لە خاکی کەنعان دەستی کەوتبوو، چووە زەوییەکی دیکە، دوور لە یاقوبی برای. |
سامانەکەیان ئەوەندە زۆر بوو کە نەتوانن پێکەوە نیشتەجێ بن؛ لەبەر زۆری مەڕوماڵاتیان، ئەو خاکەی تێیدا ئاوارە بوون نەیدەتوانی بیانگرێتە خۆی. |
ئیتر عیسۆ کە ئەدۆمە، لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر نیشتەجێ بوو. |
ئەمانە نەوەکانی عیسۆن لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر کە باوکی ئەدۆمییەکانە: |
ئەمانەش ناوی کوڕەکانی عیسۆن: ئەلیفازی کوڕی عادای ژنی عیسۆ و ڕەعوئێلی کوڕی باسمەتی ژنی عیسۆ. |
کوڕەکانی ئەلیفاز: تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز. |
تیمنەع کەنیزەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ بوو، لە ئەلیفازەوە عەمالێقی بوو. ئەوانە کوڕەزای عادای ژنی عیسۆ بوون. |
کوڕەکانی ڕەعوئێل: نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. ئەمانە کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون. |
ئەمانەش کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆن کە کچی عەنای کوڕی چیبعۆنە و بۆ عیسۆی ببوون: یەعوش، یەعلام و قۆرەح. |
ئەمانەش میرانی نەوەی عیسۆن: کوڕانی ئەلیفازی نۆبەرەی عیسۆ: میر تێمان، میر ئۆمار، میر چەفۆ، میر قەنەز، |
میر قۆرەح، میر گەعتام و میر عەمالێق. ئەوانە میرانی نەوەی ئەلیفاز لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای عادا بوون. |
کوڕەکانی ڕەعوئێلی کوڕی عیسۆ: میر نەحەت، میر زەرەح، میر شەمما و میر میزا. ئەوانە میرانی نەوەی ڕەعوئێل لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون. |
کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆ: میر یەعوش، میر یەعلام و میر قۆرەح. ئەوانە میرانی نەوەی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆی کچی عەنا بوون. |
ئەوانە بوون کوڕانی عیسۆ کە خۆی ئەدۆمە، ئەوانەش میرەکانیان بوون. |
ئەمانەش کوڕەکانی سێعیری حۆرین کە خەڵکی ناوچەکە بوون: لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، |
دیشۆن، ئێچەر و دیشان. ئەمانەش میرانی حۆرییەکانن، کوڕانی سێعیر لە خاکی ئەدۆم. |
کوڕەکانی لۆتان: حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لۆتان بوو. |
کوڕەکانی شۆڤاڵ: عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام. |
کوڕەکانی چیبعۆن: ئەییا و عەنا. ئەمە ئەو عەنایەیە کە لە چۆڵەوانیدا کانیاوی گەرمی دۆزییەوە، کاتێک خەریکی لەوەڕاندنی گوێدرێژەکانی چیبعۆنی باوکی بوو. |
نەوەکانی عەنا: دیشۆن لەگەڵ ئۆهۆلیبامەی کچی عەنا. |
کوڕەکانی دیشۆن: حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران. |
کوڕەکانی ئێچەر: بلهان، زەعەڤان و عەقان. |
کوڕەکانی دیشان: عوچ و ئەران. |
ئەمانەش میرەکانی حۆرییەکانن: میر لۆتان، میر شۆڤاڵ، میر چیبعۆن، میر عەنا، |
میر دیشۆن، میر ئێچەر و میر دیشان. ئەوانە بوون میرانی حۆرییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی سێعیر. |
ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد، پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات. |
بەلەعی کوڕی بەعۆر بوو بە پاشای ئەدۆم. ناوی شارەکەشی دینهابە بوو. |
کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە. |
کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە. |
کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد کە لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو. |
کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە. |
کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. |
کە شائوول مرد، بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە. |
کە بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو. |
ئەمانەش ناوی میرەکانی نەوەی عیسۆن، بەپێی خێڵ و ناوچە و ناوەکانیان: تیمنەع، عەلڤا، یەتێت، |
ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن، |
قەنەز، تێمان، میبسار، |
مەگدئێل و عیرام. ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون، بەپێی نشینگەکانیان لە خاکی موڵکی خۆیان. ئەوە عیسۆی باوکی ئەدۆمییەکان بوو. |