< Salmos 87 >

1 Su cimiento es en montes de santidad.
زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک. خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،
2 Ama Jehová las puertas de Sión, más que todas las moradas de Jacob.
یەزدان دەروازەکانی سییۆنی لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.
3 Cosas ilustres son dichas de ti, ciudad de Dios. (Selah)
ئەی شاری خودا، بە شکۆمەندی باست کراوە:
4 Yo me acordaré de Rahab y de Babilonia, entre los que me conocen: he aquí Palestina, y Tiro, con Etiopía: este nació allá.
«ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم، خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان، لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش، سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت:”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»
5 Y de Sión se dirá: Este, y aquel es nacido en ella: y el mismo Altísimo la fortificará.
دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»
6 Jehová contará, cuando se escribieren los pueblos: Este nació allí. (Selah)
یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات: «ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»
7 Y cantores con músicos de flautas: todas mis fuentes estarán en ti.
سەماکەران گۆرانی دەڵێن: «هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»

< Salmos 87 >