ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون، |
دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر. |
کوڕەکانی یەهودا: ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون. ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد. |
تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو. ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون. |
کوڕەکانی پێرێز: حەسرۆن و حامول. |
کوڕەکانی زەرەح: زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون. |
کوڕەکەی کەرمی: عاخار کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی برد. |
کوڕەکەی ئێیتان: عەزەریا بوو. |
حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە: یەرەحمێل، ڕام و کالێب. |
ڕام عەمینادابی بوو، عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا. |
نەحشۆن سەلمۆنی بوو و سەلمۆن بۆعەزی بوو، |
بۆعەز عوبێدی بوو و عوبێد یەسای بوو. |
یەسا باوکی ئەمانە بوو: ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب، سێیەمین شیمەعە، |
چوارەمین نەتەنێل، پێنجەمین ڕەدەی، |
شەشەمین ئۆچەم و حەوتەمین داود. |
هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون، چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل. |
ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو. |
کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە: یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن. |
کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە. |
حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو. |
پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە. |
سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو. |
بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون. هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون. |
پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە. |
کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن: ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا. |
یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو. |
کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل: مەعەچ، یامین و عێقەر. |
کوڕەکانی ئۆنام: شەمەی و یاداع. کوڕەکانی شەمەی: ناداب و ئەبیشوور. |
ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە. |
کوڕەکانی ناداب: سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد. |
کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو، کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو. |
کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی: یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد. |
کوڕەکانی یۆناتان: پەلەت و زازا. ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون. |
شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو. شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو. |
شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە. |
عەتەی ناتانی بوو، ناتان زاڤادی بوو، |
زاڤاد ئەفلالی بوو، ئەفلال عوبێدی بوو، |
عوبێد یێهوی بوو، یێهو عەزەریای بوو، |
عەزەریا حەلەچی بوو، حەلەچ ئەلیعاسای بوو، |
ئەلیعاسا سیسمەیی بوو، سیسمەی شەلومی بوو، |
شەلوم یەقەمیای بوو و یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو. |
کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل: مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو. |
کوڕەکانی حەبرۆن: قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع. |
شەمەع ڕەحەمی بوو کە باوکی یۆرقاعام بوو و ڕاقەم شەمەی بوو. |
کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو و ماعۆنیش باوکی بێتچوور بوو. |
هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب حاران، مۆچا و گەزێزی بوو، هەروەها حارانیش گەزێزی بوو. |
کوڕەکانی یاهدای ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون. |
مەعکای کەنیزەی کالێبیش، شەڤەر و تیرحەنای بوو، |
هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا، شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو. |
ئەمانە نەوەی کالێب بوون. کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو: شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم، |
سەلمای باوکی بێتلەحم و حارێفی باوکی بێتگادێر. |
نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون: هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و |
خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە. |
نەوەی سەلما: بێتلەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێتیۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان، |
هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون. |