< Psalmi 143 >

1 Gospode, usliši molitvu moju, primi moljenje moje po istini svojoj, usliši me po pravdi svojoj.
زەبوورێکی داود. ئەی یەزدان، نوێژم ببیستە، گوێ لە پاڕانەوەم بگرە، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی خۆت وەڵامم بدەوە.
2 I ne idi na sud sa slugom svojim, jer se neæe opravdati pred tobom niko živ.
لەگەڵ خزمەتکاری خۆت مەکەوە دادگایی، چونکە کەس نییە لەبەردەم تۆ بێتاوان دەربچێت.
3 Neprijatelj goni dušu moju, gazi u prah život moj, posaðuje me u mrak, kao davno pomrle.
دوژمن ڕاوم دەنێت، ژیانمی بەرەو زەوی پێپەست کردووە، لەناو تاریکی داینیشاندووم وەک ئەوانەی دەمێکە مردوون.
4 Trne u meni duh moj, nestaje u meni srca mojega.
ڕۆحم بێ ورە دەبێت، لە ناخمەوە دڵم دەبەسترێت.
5 Pominjem dane stare, prebrajam sve poslove tvoje, razmišljam o djelima ruku tvojih.
ڕۆژگاری دێرین دێتەوە یادم، لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە، سەرنج دەدەمە کردارەکانی دەستت.
6 Pružam k tebi ruke svoje; duša je moja kao suha zemlja pred tobom.
دەستم بۆ تۆ پاندەکەمەوە، گیانم بۆ تۆ وەک خاکێکی وشکە.
7 Pohitaj, usliši me; Gospode, nestaje duha mojega, nemoj odvratiti lica svojega od mene; jer æu biti kao oni koji odlaze u grob.
ئەی یەزدان، زوو وەڵامم بدەوە، ڕۆحم لەناودەچێت، ڕووی خۆتم لێ مەشارەوە، ئەگینا لەوانە دەچم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان.
8 Rano mi javi milost svoju, jer se u tebe uzdam. Pokaži mi put, kojim da idem, jer k tebi podižem dušu svoju.
با بەیانییان گوێم لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بێت، چونکە من پشت بە تۆ دەبەستم. ئەو ڕێگایەم پێ بناسێنە کە دەیگرمەبەر، چونکە گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە.
9 Izbavi me od neprijatelja mojih, Gospode, k tebi pritjeèem.
ئەی یەزدان، لە دوژمنەکانم دەربازم بکە، هانا بۆ تۆ دەهێنم.
10 Nauèi me tvoriti volju tvoju, jer si ti Bog moj; duh tvoj blagi neka me vodi po stazi pravoj.
فێرم بکە بە ڕەزامەندیی تۆ کار بکەم، چونکە تۆ خودای منی. با ڕۆحە چاکەکەت ڕێنماییم بکات لە زەوییەکی ڕاست.
11 Imena radi svojega, Gospode, oživi me, po pravdi svojoj izvedi iz muke dušu moju.
ئەی یەزدان، لەبەر ناوی خۆت بمژیێنەوە، بە ڕاستودروستی خۆت گیانم لە تەنگانە دەربهێنە.
12 I po milosti svojoj istrijebi neprijatelje moje, i pogubi sve koji muèe dušu moju, jer sam tvoj sluga.
بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دوژمنانم دەمکوت بکە، هەموو ئەوانە لەناوببە کە تەنگم پێ هەڵدەچنن، چونکە من خزمەتکاری تۆم.

< Psalmi 143 >