< Poslovice 7 >

1 Sine, èuvaj rijeèi moje, i zapovijesti moje sahrani kod sebe.
ڕۆڵە، گوێڕایەڵی قسەکانم بە و ڕاسپاردەکانم لەلای خۆت هەڵبگرە،
2 Èuvaj zapovijesti moje i biæeš živ, i nauku moju kao zjenicu oèiju svojih.
ڕاسپاردەکانم بەجێبگەیەنە، دەژیت، فێرکردنەکانیشم وەک گلێنەی چاوت بپارێزە.
3 Priveži ih sebi na prste, napiši ih na ploèi srca svojega.
بە پەنجەکانتەوە گرێیان بدە، لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە.
4 Reci mudrosti: sestra si mi; i prijateljicom zovi razboritost,
بە دانایی بڵێ: «تۆ خوشکی منی،» بە تێگەیشتنیش بڵێ: «تۆ خزمی منی.»
5 Da bi te èuvala od žene tuðe, od tuðinke, koja laska rijeèima.
بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزن، لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس.
6 Jer s prozora doma svojega kroz rešetku gledah,
لە پەنجەرەی ماڵەکەمەوە لەو دیوی کڵاوڕۆژنەکەمەوە ڕوانیم،
7 I vidjeh meðu ludima, opazih meðu djecom bezumna mladiæa,
لەناو ساویلکەکاندا بینیم، لەناو کوڕاندا سەرنجم دا گەنجێکی تێنەگەیشتوو.
8 Koji iðaše ulicom pokraj ugla njezina, i koraèaše putem ka kuæi njezinoj,
لە شەقامەکە پەڕییەوە و لایدا لای ژنە بەدڕەوشتەکە، ڕێگای ماڵی ئەوی دەگرتەبەر،
9 U sumrak, uveèe, kad se unoæa i smrèe;
لە زەردەپەڕی ئێواران کاتی ئاوابوونی خۆر، لەژێر تاریکایی شەو.
10 A gle, srete ga žena u odijelu kurvinskom i lukava srca,
ئەوەتا ژنێک بەرەوپیری چوو، لە بەرگی لەشفرۆشێکی فێڵبازدا بوو.
11 Plaha i pusta, kojoj noge ne mogu stajati kod kuæe,
(ئەم ژنە بە دەنگەدەنگ و سەرکێشە، پێیەکانی لە ماڵی خۆی گیرنابێت.
12 Sad na polju, sad na ulici, kod svakoga ugla vrebaše.
پێیەکی لە شەقام و پێیەکی لە گۆڕەپانەکانە، لە هەموو پەنایەک بۆسە دەنێتەوە.)
13 I uhvati ga, i poljubi ga, i bezobrazno reèe mu:
گەنجەکەی گرت و ماچی کرد، بێ ئابڕووانە پێی گوت:
14 Imam žrtve zahvalne, danas izvrših zavjete svoje;
«قوربانی هاوبەشیم لەسەرە، ئەمڕۆ نەزرەکانی خۆمم بەجێهێنا،
15 Zato ti izidoh na susret da te tražim, i naðoh te.
بۆیە بۆ دیدەنیت هاتمە دەرەوە، بۆ دیداری ڕووی تۆ و بۆ دۆزینەوەت.
16 Nastrla sam odar svoj pokrivaèima vezenijem i prostirkama Misirskim.
نوێنم لەسەر قەرەوێڵەکەم ڕاخستووە، کەتانی ڕەنگاوڕەنگی میسری،
17 Okadila sam postelju svoju smirnom, alojem i cimetom.
نوێنەکەم بۆنخۆش کردووە بە موڕ و ئەلوا و دارچین.
18 Hajde da se opijamo ljubavlju do zore, da se veselimo milovanjem.
وەرە هەتا بەیانی ئەوین بنۆشین، بە خۆشەویستی چێژ وەربگرین،
19 Jer mi muž nije kod kuæe, otišao je na put daljni,
چونکە مێردەکەم لە ماڵەوە نییە، چووەتە ڕێگایەکی دوور.
20 Uzeo je sa sobom tobolac novèani, vratiæe se kuæi u odreðeni dan.
کیسە زیوی لەگەڵ خۆی بردووە، هەتا مانگ نەبێت بە چواردە ناگەڕێتەوە ماڵ.»
21 Navrati ga mnogim rijeèima, glatkim usnama odvuèe ga.
بە زۆری مەکرەکانی لەخشتەی برد، بە قسە لووسەکانی زەوقی هەستاند.
22 Otide za njom odmah kao što vo ide na klanje i kao bezumnik u puto da bude karan,
لەناکاو بەدوایدا ڕۆیشت، وەک گایەک بۆ سەربڕین ببردرێت، وەک مامز دەکەوێتە ناو تەڵە،
23 Dokle mu strijela ne probije jetru, kao što ptica leti u zamku ne znajuæi da joj je o život.
هەتا تیرێک جەرگی ببڕێت، وەک پەلەکردنی باڵدار بۆ داو، کە نازانێ بۆ گیانی خۆیەتی.
24 Zato dakle, djeco, poslušajte me, i pazite na rijeèi usta mojih.
ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن، سەرنج بدەنە قسەکانی دەمم.
25 Nemoj da zastranjuje srce tvoje na putove njezine, nemoj lutati po stazama njezinijem.
با دڵت بەرەو ڕێگاکانی ئەو ژنە لانەدات، لە ڕێبازەکانی گومڕا مەبە،
26 Jer je mnoge ranila i oborila, i mnogo je onijeh koje je sve pobila.
چونکە زۆرن ئەوانەی بە برینداری بەریداونەتەوە، هەموو ئەوانەی بە دەستی کوژراون کۆمەڵی گەورەن.
27 Kuæa je njezina put pakleni koji vodi u klijeti smrtne. (Sheol h7585)
ماڵەکەی ڕێگای جیهانی مردووانە، شۆڕبوونەوەیە بۆ ژوورەکانی مەرگ. (Sheol h7585)

< Poslovice 7 >