< Jezekilj 48 >

1 A ovo su imena plemenima. Od kraja prema sjeveru, uz put Etlonski kako se ide u Emat i Asarenan, na meðu Damaštansku na sjever pokraj Emata, od istoène strane do zapadne, Danovo, jedno.
«ئەمانەش هۆزەکانن، کە بەم شێوە بەپێی ناوەکانیان ڕێکخران: «لەلای سنووری باکوور، یەک بەش بۆ دان دەبێت، بەلای ڕێگای حەتلۆن هەتا دەروازەی حەمات؛ حەچەر عێینان و سنووری باکووری دیمەشق بەلای حەمات بەشێک لە سنووری دان دەبن، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا.
2 A uz meðu Danovu, od istoène strane do zapadne, Asirovo, jedno.
لەسەر سنووری دان، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ئاشێر بەشێک دەبێت.
3 A uz meðu Asirovu, od istoène strane do zapadne, Neftalimovo, jedno.
لەسەر سنووری ئاشێر، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ نەفتالی بەشێک دەبێت.
4 A uz meðu Neftalimovu, od istoène strane do zapadne, Manasijino, jedno.
لەسەر سنووری نەفتالی، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ مەنەشە بەشێک دەبێت.
5 A uz meðu Manasijinu, od istoène strane do zapadne, Jefremovo, jedno.
لەسەر سنووری مەنەشە، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ئەفرایم بەشێک دەبێت.
6 A uz meðu Jefremovu, od istoène strane do zapadne, Ruvimovo, jedno.
لەسەر سنووری ئەفرایم لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ڕەئوبێن بەشێک دەبێت.
7 A uz meðu Ruvimovu, od istoène strane do zapadne, Judino, jedno.
لەسەر سنووری ڕەئوبێن لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ یەهودا بەشێک دەبێت.
8 A uz meðu Judinu, od istoène strane do zapadne, neka bude prinos što æete prinijeti, dvadeset i pet tisuæa lakata u širinu, a u dužinu kao koji drugi dio, od istoène strane do zapadne, i svetinja da bude usred njega.
«لەسەر سنووری یەهودا لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا ئەو دیارییە تایبەت دەبێت کە پێشکەشی دەکەن، بیست و پێنج هەزار باڵ بە پانی و درێژییەکەشی وەک یەکێک لە بەشی هۆزەکان لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا، پیرۆزگاش لەناوەڕاستی دەبێت.
9 Prinos koji æete prinijeti Gospodu, neka bude od dvadeset i pet tisuæa lakata u dužinu i od deset tisuæa u širinu.
«ئەو بەشەش کە بۆ یەزدانی تەرخان دەکەن، بیست و پێنج هەزار باڵ درێژی و دە هەزار باڵیش پانی دەبێت.
10 I taj æe sveti prinos biti sveštenicima, sa sjevera dvadeset i pet tisuæa lakata u dužinu, a sa zapada deset tisuæa u širinu, i s istoka deset tisuæa u širinu, a s juga dvadeset i pet tisuæa u dužinu; i svetinja Gospodnja da bude usred njega.
ئەمە دەبێتە بەشی تەرخانکراوی کاهینەکان: لەلای باکوورەوە بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی و لەلای ڕۆژئاواشەوە دە هەزار باڵ بە پانی و لای ڕۆژهەڵاتیش دە هەزار باڵ بە پانی و لەلای باشووریش بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی دەبێت، پیرۆزگای یەزدانیش لەناوەڕاستیدا دەبێت.
11 To æe biti sveštenicima posveæenijem izmeðu sinova Sadokovijeh koji držaše što sam naredio da se drži i ne zaðoše kao drugi Leviti, kad zaðoše sinovi Izrailjevi.
ئەم بەشە بۆ کاهینە تەرخانکراوەکان لە نەوەی سادۆق دەبێت، بۆ ئەوانەی ئەرکەکانی منیان بەجێهێنا، ئەوانەی گومڕا نەبوون کاتێک نەوەی ئیسرائیل گومڕا بوون هەروەک چۆن لێڤییەکان گومڕا بوون.
12 Njihov æe biti sveti prinos od zemlje, svetinja nad svetinjama, uz meðe Levitske.
ئەمە بۆیان دەبێت بە دیارییەکی تایبەت لە بەشە تەرخانکراوی زەوییەکە، بەشێکی زۆر پیرۆز لەتەنیشت سنووری لێڤییەکان.
13 A Leviti da imaju uz meðe sveštenièke dvadeset i pet tisuæa lakata u dužinu, i deset tisuæa u širinu; sva dužina da bude dvadeset i pet tisuæa, a širina deset tisuæa.
«بەشە زەوی لێڤییەکانیش بە تەریبی سنووری زەوی کاهینەکان دەبێت، بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی و دە هەزاریش بە پانی، هەموو درێژییەکەی بیست و پێنج هەزار باڵ و پانییەکەشی دە هەزار باڵ دەبێت.
14 A od toga ništa da ne prodaju ni promjenjuju, ni da prenose prvina zemaljskih, jer je svetinja Gospodu.
نە لێی دەفرۆشن و نە دەیگۆڕن و نە یەکەم بەری زەوییەکە بە کەسی دیکە دەدەن، چونکە تەرخانکراوە بۆ یەزدان.
15 A pet tisuæa lakata što ostaje u širinu prema dvadeset i pet tisuæa biæe mjesto posveæeno, za grad, za naselje, i za podgraða, i grad da bude usred njega.
«ئەو زەوییەی ماوەتەوە کە پانییەکەی پێنج هەزار باڵ و درێژییەکەی بیست و پێنج هەزار باڵە بۆ هەموو دانیشتووانی شارەکە دەبێت بۆ نیشتەجێبوون و لەوەڕگا، شارەکەش لەناوەڕاستیدا دەبێت.
16 A ovo da mu je mjera: sa sjeverne strane èetiri tisuæe i pet stotina lakata, i s južne strane èetiri tisuæe i pet stotina, i s istoène strane èetiri tisuæe i pet stotina, i sa zapadne strane èetiri tisuæe i pet stotina.
ئەمەش پێوانەکانییەتی، لای باکوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای باشوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای ڕۆژهەڵات چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای ڕۆژئاوا چوار هەزار و پێنج سەد باڵ.
17 I podgraðe æe biti dvjesta i pedeset lakata sa sjevera, i dvjesta i pedeset s juga, i dvjesta i pedeset s istoka, i dvjesta i pedeset sa zapada.
بۆ شارەکەش لەوەڕگا دەبێت بەرەو باکوور دوو سەد و پەنجا باڵ، بەرەو باشوور دوو سەد و پەنجا، بەرەو ڕۆژهەڵات دوو سەد و پەنجا، بەرەو ڕۆژئاوا دوو سەد و پەنجا باڵ.
18 A što ostane u dužinu prema svetom prinosu, deset tisuæa lakata na istok i deset tisuæa na zapad prema svetom prinosu, od toga dohodak neka bude hrana slugama gradskim.
ئەوەی لە درێژییەکە دەمێنێتەوە تەریب بە بەشە تەرخانکراوەکە، دە هەزار باڵ ڕووەو ڕۆژهەڵات و دە هەزار باڵ ڕووەو ڕۆژئاوا، بەروبوومەکەی دەبێت بە خواردن بۆ کرێکارانی شارەکە.
19 A sluge koje æe služiti gradu biæe iz svijeh plemena Izrailjevijeh.
کرێکارەکانی شارەکەش کە لە زەوییەکە کار دەکەن، لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل دەبن.
20 Sav ovaj prinos, dvadeset i pet tisuæa lakata uz dvadeset i pet tisuæa, èetvrtast, prinijeæe u prinos sveti za dostojanje gradu.
هەموو بەشەکە چوارگۆشەیی دەبێت، ئەندازەی هەر لایەکی بیست و پێنج هەزار باڵە. بەشە تەرخانکراوەکە لەگەڵ موڵکی شارەکە تەرخان دەکەن.
21 A što ostane s obje strane svetom prinosu i dostojanju gradskom, prema dvadeset i pet tisuæa lakata prinosa do meðe istoène, i sa zapada prema dvadeset i pet tisuæa lakata duž zapadne meðe prema dijelovima, to da je kneževo; tako æe sveti prinos i svetinja doma biti u srijedi.
«ئەوەی دەمێنێتەوە لەم لا و لەو لای بەشە تەرخانکراوەکە و موڵکی شارەکەش بۆ میر دەبێت. سنووری زەوی میرەکە بەرەو ڕۆژهەڵات لە بیست و پێنج هەزار باڵەکەی بەشە تەرخانکراوەکەوە هەتا سنووری ڕۆژهەڵات دەبێت، بەرەو ڕۆژئاواش لە بیست و پێنج هەزار باڵەکەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست. هەردوو ناوچەکەی تەریب بە بەشی هۆزەکان موڵکی میر دەبن، بەشە تەرخانکراوەکەش لەگەڵ پیرۆزگای پەرستگاکەش لەناوەڕاستیان دەبێت.
22 A od dostojanja Levitskoga i od dostojanja gradskoga, usred onoga što je kneževo, izmeðu meðe Judine i meðe Venijaminove, da je kneževo.
ئیتر موڵکی لێڤییەکان و موڵکی شارەکەش لە ناوەڕاستی بەشی میرەکە دەبن. بەشی میرەکە لەنێوان سنووری یەهودا و سنووری بنیامین دەبێت.
23 A ostala plemena biæe: od istoène strane do zapadne strane, Venijaminovo, jedno;
«سەبارەت بە ئەو هۆزانەش کە ماونەتەوە: «لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ بنیامین بەشێک دەبێت:
24 A uz meðu Venijaminovu, od istoène strane do zapadne, Simeunovo, jedno;
لەسەر سنووری بنیامین لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ شیمۆن بەشێک دەبێت.
25 A uz meðu Simeunovu, od istoène strane do zapadne, Isaharovo, jedno;
لەسەر سنووری شیمۆن لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ یەساخار بەشێک دەبێت.
26 A uz meðu Isaharovu, od istoène strane do zapadne, Zavulonovo, jedno;
لەسەر سنووری یەساخار لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ زەبولون بەشێک دەبێت.
27 A uz meðu Zavulonovu, od istoène strane do zapadne, Gadovo, jedno;
لەسەر سنووری زەبولون لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ گاد بەشێک دەبێت.
28 A uz meðu Gadovu s južne strane, na jug, meða je od Tamara do vode Merive u Kadisu, duž potoka do velikoga mora.
سنووری گاد لەلای باشوور بەرەو باشوور دەبێت، سنوورەکەش لە تامارەوە بۆ مێرگی مەریبای قادێش، لە دۆڵی میسرەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست.
29 To je zemlja koju æete ždrijebom razdijeliti plemenima Izrailjevijem u našljedstvo, i to su im dijelovi, govori Gospod Gospod.
«ئەمە ئەو خاکەیە کە بە میرات بەسەر هۆزەکانی ئیسرائیلدا دابەشی دەکەن و ئەمەش بەشەکانیان دەبێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
30 A ovo su krajevi gradu: sa sjeverne strane èetiri tisuæe i pet stotina lakata da bude mjera;
«ئەمانەش دەروازەی چوونە دەرەوەن بۆ شارەکە: «ئەندازەی لایەکی شارەکە ڕووەو باکوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵە،
31 A vrata gradska da se nazovu imenima plemena Izrailjevijeh, troja vrata sa sjevera; jedna vrata Ruvimova, jedna vrata Judina, jedna vrata Levijeva;
دەروازەکانی شارەکەش بە ناوی هۆزەکانی ئیسرائیلەوە دەبن، سێ دەروازە ڕووەو باکوور، دەروازەی ڕەئوبێن و دەروازەی یەهودا و دەروازەی لێڤی.
32 I s istoène strane èetiri tisuæe i pet stotina lakata, i troja vrata: jedna vrata Josifova, jedna vrata Venijaminova, jedna vrata Danova;
لەلای ڕۆژهەڵاتیش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی یوسف، دەروازەی بنیامین و دەروازەی دان.
33 I s južne strane èetiri tisuæe i pet stotina lakata da bude mjera, i troja vrata: jedna vrata Simeunova, jedna vrata Isaharova, jedna vrata Zavulonova;
لای باشووریش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی شیمۆن، دەروازەی یەساخار و دەروازەی زەبولون.
34 Sa zapadne strane èetiri tisuæe i pet stotina lakata, i troja vrata: jedna vrata Gadova, jedna vrata Asirova, jedna vrata Neftalimova.
لای ڕۆژئاواش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی گاد، دەروازەی ئاشێر و دەروازەی نەفتالی.
35 Unaokolo æe biti osamnaest tisuæa lakata, a ime æe gradu od toga dana biti: Gospod je tu.
«چێوەکەش هەژدە هەزار باڵ دەبێت. «ناوی شارەکەش لەو ڕۆژەوە دەبێتە: یەزدان لەوێیە.»

< Jezekilj 48 >