< Jezekilj 23 >

1 Opet mi doðe rijeè Gospodnja govoreæi:
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2 Sine èovjeèji, bijahu dvije žene, kæeri jedne matere.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، دوو ئافرەت هەبوون، کچی یەک دایک بوون،
3 One se kurvahu u Misiru, u mladosti svojoj kurvahu se, ondje im pipaše grudi, i ondje im zgnjeèiše dojke djevojaèke.
بە هەرزەکاری لە میسر لەشفرۆشیان کرد، لەوێ ختووکەی مەمکیان درا و گۆی مەمکی پاکیزەییان دەستبازی پێ کرا.
4 A imena im bijahu, starijoj Ola a sestri joj Oliva; one postaše moje, i rodiše sinove i kæeri. Imena im bijahu Ola Samariji, a Oliva Jerusalimu.
گەورەکەیان ناوی ئۆهۆلا بوو و خوشکەکەشی ئۆهۆلیڤا. ئەوان هی من بوون و کوڕ و کچیان بوو، ناوەکانیشیان، ئۆهۆلا سامیرەیە و ئۆهۆلیڤا ئۆرشەلیمە.
5 I Ola kad bijaše moja kurvaše se, i upaljivaše se za svojim milosnicima, Asircima susjedima,
«ئۆهۆلا لەگەڵ ئەوەی هی من بوو لەشفرۆشی کرد و هەوەسبازی لەگەڵ دۆستانی کرد، لەگەڵ پاڵەوانەکانی ئاشور،
6 Koji nošahu porfiru, i bijahu knezovi i vlastelji, sve lijepi mladiæi, vitezovi, koji jahahu na konjma.
ئەوانەی جلی مۆریان پۆشیوە، فەرمانڕەوا و پارێزگارەکان، هەموویان گەنجی هەوەسدار و ئەسپ سوارن.
7 I udari u kurvanje s njima, koji svi bijahu najljepši izmeðu sinova Asirskih, i za kojima se god upaljivaše, skvrnjaše se o sve gadne bogove njihove.
لەشی خۆی بە هەموو هەڵبژاردەکانی نەوەی ئاشور فرۆشت، بە هەموو ئەوانەی هەوەسبازی لەگەڵ کردن گڵاو بوو، بە هەموو بتەکانیان.
8 A ni s Misircima ne okani se kurvanja svojega, jer spavahu s njom od mladosti njezine i oni joj gnjeèiše djevojaèke dojke i s njom se kurvaše.
وازی لە لەشفرۆشییەکەی میسریش نەهێنا، چونکە بە هەرزەکاری لەگەڵی جووت بوون و دەستبازییان بە گۆی مەمکی پاکیزەیی کرد و هەوەسی خۆیان بەسەریدا ڕشت.
9 Zato je dadoh u ruke milosnicima njezinijem, u ruke Asircima, za kojima se upaljivaše.
«لەبەر ئەوە دامە دەست دۆستەکانی، دەست نەوەی ئاشور کە بە عەشقی بۆیان سووتا بوو.
10 Oni otkriše golotinju njezinu, uzeše joj sinove i kæeri, a nju maèem ubiše; i ona izaðe na glas meðu ženama kad sudove izvršiše na njoj.
ئەوان ڕووتییەکەیان دەرخست، کوڕ و کچەکانیان برد و ئەویشیان بە شمشێر کوشت. جا بۆ ژنان بوو بە پەند، حوکمی بەسەردا درا و جێبەجێ کرا.
11 A sestra njezina Oliva videæi to upaljivaše se još gore nego ona, i kurvarstvo njezino bijaše gore od kurvarstva sestre joj.
«ئۆهۆلیڤای خوشکی ئەمەی بینی، لەگەڵ ئەوەشدا گەندەڵی و هەوەسبازییەکەی و لەشفرۆشییەکەی زیاتر بوو لە لەشفرۆشی خوشکەکەی.
12 Upaljivaše se za Asircima, knezovima i vlasteljima, susjedima, krasno odjevenijem, vitezima koji jahahu na konjma i svi bijahu lijepi mladiæi.
هەوەسی چووە سەر نەوەی ئاشور، فەرمانڕەوا و پارێزگارەکان، پاڵەوانەکان، کە نایابترین جلیان لەبەردایە، ئەسپ سوارن و هەموو گەنجی هەوەسدارن.
13 I vidjeh gdje se oskvrni, i gdje obje idu jednijem putem.
بینیم ئەویش گڵاو بوو، هەردووکیان یەک ڕێگایان گرتبووە بەر.
14 I ova se još više kurvaše; jer kad bi vidjela ljude napisane na zidu, likove Haldejske napisane crvenilom,
«بەڵام ئۆهۆلیڤا لەشفرۆشییەکەی زیاتر کرد، کاتێک لەسەر دیوارێک وێنەی پیاوە بابلییەکانی بینی کە بە سووری ئاڵ وێنەیان کێشرابوو،
15 Opasane pojasima po bedrima, sa šarenijem kapama na glavi, koji svi bijahu na oèi kao vojvode nalik na sinove Vavilonske iz zemlje Haldejske, svoje postojbine,
پشتێن بە ناوقەدیانەوە و مێزەرەکانیان بەسەر سەریانەوە شۆڕ بووەتەوە. هەموویان بە ڕوخسار لە فەرماندە دەچن، لە شێوەی بابلییەکان کە کلدان خاکی لەدایکبوونیانە.
16 Upaljivaše se za njima èim ih viðaše oèima svojima, i slaše poslanike k njima u Haldejsku.
هەرکە چاوی پێیان کەوت، هەوەسی چووە سەریان، نێردراوی بۆ لایان نارد بۆ خاکی کلدانییەکان.
17 I Vavilonjani dolažahu k njoj na postelju ljubavnu, i skvrnjahu je kurvarstvom svojim, i pošto bi se oskvrnila s njima, odvraæaše se duša njezina od njih.
نەوەکانی بابلیش بۆ ناو نوێنی خۆشەویستی بۆی هاتن و بە هەوەسبازی خۆیان گڵاویان کرد. پاش ئەوەی پێیان گڵاو بوو پشتی لێکردن.
18 I kad otkri kurvarstva svoja i otkri golotinju svoju, odvrati se duša moja od nje kao što se odvrati duša moja od sestre njezine.
لەشفرۆشی و ڕووتی خۆی بەدەرخست، جا پشتم لێکرد، وەک چۆن پشتم لە خوشکەکەشی کردبوو.
19 Jer umnoži kurvarstva svoja opominjuæi se dana mladosti svoje kad se kurvaše u zemlji Misirskoj,
کاتێک ڕۆژانی هەرزەکاری بەبیر هاتەوە کە تێیدا لە خاکی میسر لەشی خۆی فرۆشت لەشفرۆشی خۆی زیاتر کرد.
20 I upaljivaše se za svojim milosnicima, u kojih je tijelo kao u magarca, i teèenje kao u konja.
هەوەسی چووە سەر هەوەسبازەکانیان، ئەوانەی ئەندامی نێرینەیان وەک هی نێرەکەرە و پەڕینیان وەک پەڕینی ئەسپە.
21 I tako si se vratila na nevaljalstvo mladosti svoje kad ti pipahu grudi u Misiru radi djevojaèkih dojaka tvojih.
بیری بەدڕەوشتی سەردەمی هەرزەکاریت کرد کە میسرییەکان دەستبازییان بە گۆی مەمکت دەکرد لەبەر مەمکی هەرزەکاریت.
22 Zato, Olivo, ovako veli Gospod Gospod: evo, ja æu podignuti milosnike tvoje na te, one od kojih se odvratila duša tvoja, i dovešæu ih na te otsvuda,
«ئەی ئۆهۆلیڤا، لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من دۆستەکانی خۆت لێ هاندەدەم، ئەوانەی پشتت لێکردن، لە هەموو لایەکەوە دەیانهێنمە سەرت،
23 Vavilonjane i sve Haldejce, Fekoðane i Sojane i Kojane, sve Asirce s njima, lijepe mladiæe, knezove i vlastelje sve, vitezove i ljude èuvene, koji svi jašu na konjma.
نەوەکانی بابل و هەموو کلدانییەکان، پەقۆد و شوەع و قوەع، هەموو نەوەی ئاشوریش لەگەڵیان، گەنجە هەوەسدارەکان، هەموویان فەرمانڕەوا و پارێزگارن، فەرماندە و پاڵەوانن، هەموو ئەسپ سوارن.
24 I doæi æe na te s kolima i s kolicima i s toèkovima i s mnoštvom naroda, i opkoliæe te sa štitovima i štitiæima i šljemovima; i njima æu dati sud da ti sude svojim sudom.
جا بە کۆمەڵی نەتەوەکانەوە دێنە سەرت، بە چەک و گالیسکە و عەرەبانەوە، بە قەڵغانی گەورە و بچووک و بە کڵاوی ئاسنینەوە دەورەت دەگرن. منیش سزاکەت دەدەمە دەست ئەوان و بە حوکمەکانی خۆیان سزات دەدەن.
25 I staviæu revnost svoju tebi nasuprot, te æe raditi s tobom gnjevno, nos i uši otsjeæi æe ti, i što te ostane pašæe od maèa, i uzeæe sinove tvoje i kæeri tvoje, i što te ostane proždrijeæe oganj.
ئیرەییەکەم لە دژی تۆ دەبێت، بە تووڕەییەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەن، لووت و گوێت دەبڕن و پاشماوەکەت بە شمشێر دەکوژرێت. کوڕ و کچەکانت دەبەن و پاشماوەکەت بە ئاگر هەڵدەلووشرێت.
26 I svuæi æe s tebe haljine, i uzeæe krasni nakit tvoj.
هەروەها جلت لەبەر دادەماڵن و کەرەستەی ڕازاندنەوەکەت دەبەن.
27 Tako æu uèiniti kraj grdilu tvojemu i tvojemu kurvanju u zemlji Misirskoj, te neæeš podignuti oèiju svojih k njima i neæeš se više sjeæati Misiraca.
کۆتایی بە بەدڕەوشتی و لەشفرۆشییەکەت دەهێنم کە لە خاکی میسرەوە دەستت پێکرد. ئینجا چاوت بەرز ناکەیتەوە بۆیان و ئیتر میسرت لەبیر نابێت.
28 Jer ovako veli Gospod Gospod: evo, ja æu te dati u ruke onima na koje mrziš, u ruke onima od kojih se odvratila duša tvoja.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئۆهۆلیڤا من خەریکم دەتدەمە دەست ئەوانەی ڕقت لێیان بووەوە، بە دەست ئەوانەی پشتت لێکردن،
29 I oni æe raditi s tobom neprijateljski, i uzeæe svu muku tvoju, i ostaviæe te golu nagu, te æe se otkriti golotinja kurvarstva tvoga, i grdilo tvoje i kurvarstvo tvoje.
جا بە قینەوە هەڵسوکەوتت لەگەڵدا دەکەن، هەموو بەری ڕەنجت دەبەن و بە ڕووتوقووتی بەجێت دەهێڵن، بێ شەرمی لەشفرۆشیت و بەدڕەوشتی و هەوەسبازییەکەت ئاشکرا دەکرێت.
30 To æu ti uèiniti što si se kurvala za narodima, što si se oskvrnila o njihove gadne bogove.
ئەمەیان بەسەرت هێناوە، چونکە بەدوای نەتەوەکانەوە هەوەسبازیت کرد و بە بتەکانیان خۆتت گڵاوکرد.
31 Putem sestre svoje išla si, zato æu dati èašu njezinu tebi u ruku.
ڕێگای خوشکت گرتەبەر، لەبەر ئەوە جامەکەی ئەو دەدەمە دەستی تۆ.
32 Ovako veli Gospod Gospod: èašu sestre svoje ispiæeš duboku i široku, biæeš potsmijeh i rug, jer èaša mnogo bere.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: «تۆ لە جامی خوشکت دەخۆیتەوە، کە قووڵ و بەرینە، جامەکەش دەبێتە مایەی گاڵتەجاڕی و سووکایەتی پێکردن، چونکە زۆر دەگرێت.
33 Napuniæeš se pijanstva i žalosti èašom pustošenja i zatiranja, èašom sestre svoje Samarije.
پڕ دەبیت لە مەستی و خەم، چونکە جامی سامیرەی خوشکتە، جامی واقوڕمان و وێرانییە.
34 I ispiæeš je i iscijediti, i razbiæeš je, i dojke æeš svoje pokidati, jer ja rekoh, govori Gospod Gospod.
جا دەیخۆیتەوە هەتا چۆڕبڕی دەکەیت، پاشان پارچەپارچەی دەکەیت و مەمکی خۆت لەتوکوت دەکەیت، چونکە من قسەم کرد، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
35 Zato ovako veli Gospod Gospod: što si me zaboravila i bacila me za leða svoja, zato i ti nosi grdilo svoje i kurvarstva svoja.
«لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چونکە منت لەبیر کرد و پشت گوێت خستم، لەبەر ئەوە بەرگەی بەدڕەوشتی و لەشفرۆشییەکەت بگرە.»
36 Potom reèe mi Gospod: sine èovjeèji, hoæeš li suditi Oli i Olivi? Pokaži im gadove njihove,
هەروەها یەزدان پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا حوکم بەسەر ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا دەدەیت؟ بەڵکو ڕووبەڕووی نەریتە قێزەونەکانی خۆیان بکەرەوە،
37 Da su èinile preljubu i da je krv na rukama njihovijem i da su èinile preljubu s gadnijem bogovima svojim i vodile kroz oganj sinove svoje koje su mi rodile, da ih jedu.
چونکە لەشی خۆیان فرۆشت و دەستیان بە خوێنە، لەگەڵ بتەکانیان داوێنپیسییان کرد، هەروەها ئەو کوڕانەی کە بۆ منیان بوو وەک خۆراک بۆ بتەکانیان بە ئاگر سووتاندیانن.
38 Još i ovo mi èiniše: skvrniše svetinju moju u isti dan, i subote moje przniše.
هەروەها ئەمەشیان بە من کرد: لەو ڕۆژەدا پیرۆزگاکەی منیان گڵاوکرد و شەممەکانی منیان پیس کرد.
39 Jer zaklavši sinove svoje gadnijem bogovima svojim dolaziše u svetinju moju istoga dana da je oskvrne; i gle, tako èiniše usred doma mojega.
کە ڕۆڵەکانی خۆیان بۆ بتەکانیان سەربڕی، ئەو ڕۆژە بۆ پیرۆزگاکەم هاتن تاوەکو گڵاوی بکەن. لەوێ لەناوەڕاستی ماڵەکەمدا ئەوەیان ئەنجام دا.
40 I još slaše po ljude da bi došli izdaleka, i oni, èim poslanik bi poslan k njima, gle, odmah dolaziše, i njih radi si se kupala, mazala oèi svoje i kitila si se nakitom.
«تەنانەت نێردراویان نارد بۆ ئەوەی چەند پیاوێک لە دوورەوە بێن، کاتێک هاتن، ئۆهۆلیڤا، تۆ خۆتت بۆیان شوشت و کلت لە چاوان کرد و بە خشڵ خۆتت ڕازاندەوە.
41 I sjedala si na krasan odar, pred kojim bješe sto postavljen, i na nj si metala kad moj i ulje moje.
لەسەر سەکۆیەکی نایاب لەبەردەم مێزێکی ئامادەکراو دادەنیشتیت و بخوور و زەیتی منت لەسەر دادەنا.
42 I bijaše ondje vika veseloga mnoštva, i osim ljudi iz gomile dovoðahu Saveje iz pustinje, koji im metahu narukvice na ruke i krasne vijence na glave.
«دەنگی کۆمەڵێک بیسترا کە لە دەوروبەری ڕایاندەبوارد، لەگەڵ زۆروبۆری خەڵک. سەبئییەکان لە چۆڵەوانییەوە هێنرابوون، ئەوانەی بازنیان کردە دەستی ئەو دووانە و تاجی جوانیان خستە سەر سەریان.
43 I rekoh za ostarjelu u kurvarstvu: još æe se kurvati.
ئینجا سەبارەت بەوەی لە داوێنپیسی ماندوو بوو، فەرمووم:”ئێستا با بۆ لەشفرۆشی بەکاریبهێنن، چونکە ئەو تەنها لەشفرۆشێکە.“
44 I dolažahu k njoj kao što idu k ženi kurvi; tako dolažahu k Oli i Olivi, ženama nevaljalijem.
جا لەگەڵی جووت بوون، وەک ئەوەی لەگەڵ لەشفرۆشێک جووت ببن. ئاوا لەگەڵی جووت بوون، لەگەڵ ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا، دوو ژنە لەشفرۆشەکە.
45 Zato æe im pravedni ljudi suditi kao što se sudi ženama preljuboèinicama i kao što se sudi onima koje proljevaju krv; jer su preljuboèinice i krv je na rukama njihovijem.
لەبەر ئەوەی داوێنپیسن و دەست بە خوێنن، دادوەرانی ڕاستودروست حوکمیان دەدەن، حوکمی داوێنپیس و حوکمی خوێنڕێژ، چونکە داوێنپیسن و دەست بە خوێنن.
46 Zato ovako govori Gospod Gospod: dovešæu na njih ljudstvo, i daæu ih da se zlostave i oplijene.
«یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: چەتە دەهێنمە سەریان و دەیاندەمە دەست تۆقین و تاڵان.
47 I ljudstvo æe ih zasuti kamenjem, i isjeæi æe ih maèevima svojim; sinove æe njihove i kæeri njihove pobiti, i kuæe æe njihove spaliti ognjem.
چەتەکان بەردبارانیان دەکەن، بە شمشێرەکانیان لەتوپەتیان دەکەن، کوڕ و کچەکانیان سەردەبڕن، خانووەکانیان بە ئاگر دەسووتێنن.
48 I tako æu ukinuti nevaljalstvo u zemlji, i nauèiæe se sve žene da ne rade po vašem nevaljalstvu.
«جا کۆتایی بە بەدڕەوشتی دەهێنم لە خاکەکە، هەموو ژنان پەندی لێ وەردەگرن و وەک بەدڕەوشتییەکەی ئێوە ناکەن.
49 I vræi æe vaše nevaljalstvo na vas, i nosiæete grijehe gadnijeh bogova svojih, i poznaæete da sam ja Gospod Gospod.
بەدڕەوشتییەکەی خۆتان بەسەر خۆتان دەگێڕنەوە، گوناهی بتەکانتان هەڵدەگرن. ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.»

< Jezekilj 23 >